به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی سه‌ندیکای وێنه‌گرانی وڵات بۆ درێژه‌ی چالاکی نایاسایی ئیداره‌ی پۆست بۆ وێنه‌گرتن له داواکارانی کارتی پێناسه‌ی نیشتمانی، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ی خه‌رمانان سه‌ندیکای وێنه‌گرانی کوردستانیش به گردبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی پارێزگای کوردستان ناڕه‌زایه‌تی خۆیانیان نیشان دا.
له‌م گردبوونه‌وه‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر له ئه‌ندامانی سه‌ندیکای وێنه‌گرانی سنه به‌شدارییان کرد.
یه‌کێک له ناڕازییان به هه‌واڵنێری کوردپرێسی وت: ئێمه خوازیاری ده‌ستێوه‌ردانی به‌رپرسان به تایبه‌ت پارێزگاری کوردستان له‌پێناو به‌دواداچوونی ئه‌و بابه‌ته‌ین و ناڕه‌زایه‌تیمان به درێژه‌ی چالاکی نایاسایی و بێ ته‌کنیکی ئیداره‌کانی پۆست هه‌یه.
ناڕازییان له داهاتی که‌می خۆیان و ئه‌گه‌ری داخستنی یه‌که وێنه‌گرییه‌کان هه‌واڵ ده‌ده‌ن و ده‌ڵێین که به‌و کاره‌ی ئیداره‌ی پۆست ئه‌وان تووشی دایسانی کاری و که‌مبوونی داهات بوونه و توانای پێدانی کرێ دووکان و باج و مافی ئه‌ندامێتی له سه‌ندیکایان نییه و ته‌نانه‌ت له دابین کردنی بژێوی ژیان خۆیان له‌گه‌ڵ کێشه به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.
ناڕازییان داوایان له پارێزگاری کوردستان و به‌رپرسانی هاوپه‌یوه‌ندی دیکه کرد که ئیزنی گرتنی وێنه‌ی پرسنلی له‌پێناو ده‌رکردنی کارتی پێناسه‌ی نیشتمانی ویرا به ناوه‌نده‌کانی ده‌رکردنی کارتی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ده‌ن و هاووڵاتیان بۆ گرتنی وێنه‌ی پرسنلی سه‌ردانی یه‌که‌کانی مۆڵه‌تداری وێنه‌گرتن بکه‌ن.
ئه‌ندامێکی سه‌ندیکای وێنه‌گران ده‌ڵێت: تاکوو پێش له گشتگیربوونی وه‌رگرتنی کارتی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، شارۆمه‌ندان بۆ گرتنی وێنه‌ی پرسنلی له‌پێناو ده‌رکردنی کارتی پێناسه‌ی نیشتمانی و ناسنامه سه‌ردانی یه‌که‌یه‌کی وێنه‌گری مۆڵهتداریان ده‌کرد به‌ڵام له ئێستادا یه‌که‌کانی ده‌رکردنی کارتی پێناسه‌ی نیشتمانی ویرا خۆیان وێنه‌ی پرسنلی له داواکاران ده‌گرن که ئه‌و کاره خه‌سارێکی زۆری له ناوه‌نده‌کانی وێنه‌گرتن و چالاکانی ئه‌و بواره داوه.
شیاوی ئاماژه‌یه که سه‌ندیکای وێنه‌گرانی سنه و ژماره‌یه‌کی زۆر له خاوه‌ندارانی یه‌که سه‌ندیکاییه‌کان له نامه‌یه‌ک بۆ به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار به تایبه‌ت پارێزگاری کوردستان که وێنه‌یێکی ئه‌و نامه‌یه‌یان بۆ نووسینگه‌ی نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قی له کوردستان، سه‌رۆکی ڕێکخراوی پیشه، کانگا و بازرگانی کوردستان و فه‌رمانداری سنه ناردووه، ناڕه‌زایه‌تییان به‌و بابه‌ته ده‌ربڕیوه و خوازیاری لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته بوونه.
کۆدی بابه‌ت: 61658 | بهروار: ۱۳۹۵/۶/۱ | کاتژمێر: 14 : 8
برچسب:
نویسنده: استخدام کار