خرید بک لینک

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەسووڵ نامجۆ وێڕای ئاماژەدان بە هەنگاوکانی مانگی پووشپەڕی ئەم فەرمانگەیە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەم ماوەیەدا ٦٣ هەزار و ١٣٩ تۆن هەناردەکردن بە نرخی ١٥ میلیۆن و ٥٨٠ هەزار و ٥٧٥ دولار لەم شارەوە هەناردە کراوە لە کاتێکدا هاوردەکردنی بەرهەمی بیانی ٦٣٠ تۆن بووە.

ناوبراو وتیشی: لە لایەکی دیکەوە دوو هەزار و ٣٢٨ تۆن هەناردەکردن بە نرخی ٢ میلیۆن و ٢٤ هەزار و ٣٦٤ دولار و هاوردە کردنێک بە ڕێژەی ٥٩٨ تۆن و بە بەهای ٥ هەزار و ٥٩٥ دولار لە بازاڕی ئەم شارەوە لە مانگی ڕابردوودا ئەنجام دراوە.

نامجۆ لە درێژەدا ڕایگەیاند: لە مانگی ڕابردوودا و لە کەرتی پیشەسازی، کێشەکانی بەرهەمهێنەران لە کاتی ئەنجامدانی تۆمار و نوێکردنەوەی زانیاری یەکە بەرهەمهێنەرەکان لە ماڵپەڕی بێهین یاب چارەسەرکراوە.

بە وتەی ئەم بەڕێزە ناساندنی هەندێ لە یەکە بەرهەمهێنەرەکان کە لە پێشووتر سزای دابینکردنی کۆمەڵایەتی درابوون بە فەرمانگەی پەیوەندییداریان بۆ ئەو بەر لێبوورینی سزای بیمەیی بکەون، بەسەرکردنەوەی بەرەوپێشچوونی فیزیکی و هەڵسەنگاندنی کارەکانی دامەزراوەی خێرخوازی کەوسەر بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی کردنەوە و هەروەها چارەسەرکردنی کێشەی یەکە بەرهەمهێنەرەکان لە ڕێگای ماڵپەڕی بێهین یاب لە هەنگاوەکانی دیکەی مانگی پووشپەڕ بووە.

نامجۆ لە بەدواداچوونی ئاسانکاری داواکراوی یەکە بەرهەمهێنەرەکان لە ڕێگای ماڵپەڕی بێهین یاب و نوێنکردنەوەی زانیاری ئەم یەکانە و پەسەندکردنی سووتەمەنی یەکە بەرهەمهێنەرەکان لەم ماوەیەدا هەواڵی دا و وتی: سەرەڕای ئەمە بەدواداچوون و هاوکاری لەگەڵ بەرهەمهێنەران بە مەبەستی تۆمارکردنی ئاماری بەرهەمهێنەران لە ماڵپەڕی بێهین یاب بە بە مەبەستی وەرگرتنی پشکی سووتەمەنی بەشێک لە کارەکانمان بووە.

سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی پیشە، کانگا و بازرگانی پیرانشار وێڕای ئاماژەدان بە چالاکی کانگایی شاری پیرانشار تیشکی خستەسەر ئەوەی کە: لە مانگی ڕابردوودا سەرەڕای بەسەرکردنەوەی کانگاکانی ڕیخ و لم و پرۆژەی چۆنیەتی کەڵک وەرگرتن لەم باباتە و هەروەها ڕێگرتن لە هەڵگرتنی نایاسایی لەگەڵ فەرمانبەرانی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە، چاودێری هاوبەش بە مەبەستی ڕێگری کردن لە هەڵگرتنی نایاسایی لە ناوچەکە بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی شەرچاوەی سرووشتی و ئاودێری و سەرچاوەکانی ئاو ئانجام دەدرێت.

نامجۆ ڕایگەیاند ١٣٩ بەسەرکردنەوی یەکەی دەرەوەی سەندیکاکانی شاری پیرانشاری ئەنجامداوە و لە درێژەدا وتی: لەم بارەیەوە ١٢ دۆسیە بە بەهای ١٠١ میلیۆن و ٩٩٦ هەزار و ٨٠٠ ڕیاڵ کراوەتەوە.

وتیشی: لە یەکەی ئارد و نان ١١٩ و لە یەکە سەندیکاییەکان ٤٢٢ پشکنین ئەنجام دراوە و بە گشتی ٥٢ دۆسیە کراوەتەوە.

نامجۆ لە دەرکردنی ١٠ مۆڵەتی کارکردن لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ هەواڵی دا و ڕایگەیاند: سەرەڕای ئەمە هەشت مۆڵەتی سەندیکایی درێژ کراوەتەوە و پێنج مۆڵەتیش هەڵوەشاوەتەوە.

سەرۆکی بەرێوەبەرایەتی پیشە، کانگا و بازرگانی پیرانشار ڕایگەیاند: لە مانگی ڕابردوودا ٧٠ کارتی ئاڵوگۆڕی سنووری دەرکراوە و ٩٠ کارتیش چالاک کراوەتەوە.

کۆدی بابهت: 61748 | بهروار: ۱۳۹۵/۶/۳ | کاتژمێر: 12 : 44

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: چهارشنبه 3 شهريور 1395 ساعت: 15:49

صفحه بندی