به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی ئیسنا، سه‌یید مه‌حموود عه‌له‌وی، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی به ئاماژه به یه‌کڕیزیی ده‌زگا ئیتڵاعاتی و ئه‌منییه‌کان له وڵات جه‌ختی کرد: په‌یوه‌ندییه‌کانی خه‌ڵک، هێزه ئینتیزامی و سه‌ربازییه‌کان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ده‌رفه‌تێک بۆ تیرۆریسته‌کان نه‌مێنێته‌وه.
وه‌زیری ئیتڵاعات هه‌روه‌ها به جه‌ختکردنه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات هه‌ناسه‌ی تیرۆریسته‌کانی بڕیوه، وتی: وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات له ڕێوڕه‌سمه جۆراوجۆره‌کان په‌یامی بۆ تیرۆریستان ناردووه که بیرۆکه‌ی تیرۆریستی له ئێران له‌بیر ببه‌نه‌وه.
عه‌له‌وی به ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگای ئیتڵاعاتیی 80 ملیۆنی به 160 ملوێن چاوه‌وه هۆشیان به هێمنایه‌تیی کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌یه، زیادی کرد: سه‌ره‌ڕای خه‌ڵک، هاوکاری له‌نێوان ده‌زگا ئهیتڵاعاتییهکان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ڕاداری زانیارییه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له هیچ شوێنێکدا که‌لێنی نه‌بێت.
ناوبراو به ئاماژه به ئۆپراسیۆنی ئه‌نجامدراو له‌دژی گرووپه تیرۆریسته‌کان له ڕۆژئاوای ئێران ڕایگه‌یاند: له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا فه‌رمانده‌ی تیپی مووسڵی داعش کوژرا و سێ که‌سی دیکه قۆڵبه‌ست کران و به هاوکاریی پۆلیسی تایبه‌تی ناجا و هه‌روه‌ها نیشانبڕه لێهاتووه‌کانی هێزی تایبه‌ت و هاوکارییه‌کانی سوپای پاسداران، ناسێندران و قۆڵبه‌ست کران.
وه‌زیری ئیتڵاعات له به‌شێکی دیکه له وته‌کانی خۆی به جه‌ختکردنه‌سه‌ر پێویستیی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌ته‌کانی ئابووریی خۆڕاگرانه له ئێران ئاماژه‌ی دایه له‌به‌رچاوگیرانی ئابووری خۆڕاگرانه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌ت بڕوای به ئابووری خۆڕاگرانه هه‌یه و کرده‌وه‌یی بکات.
ناوبراو به ئاماژه به کاره ئه‌نجامدراوه‌کان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت له بواری ئابووری وتی: کاتێک که ده‌وڵه‌ت کاری گرته ده‌س، به ئه‌ندازه‌ی بوودجه‌ی دوو ساڵی ده‌وڵه‌ت واته زۆرتر له 400 هه‌زار ملیار تمه‌ن قه‌رزدار بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، بارودۆخ بۆ سه‌رمایه‌دانان زۆر ناله‌بار بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش، ده‌وڵه‌ت ده‌ستی دایه کار و بارودۆخی ئابووریی ئێرانی باشتر کرده‌وه و ئه‌مڕۆ خاوه‌نی زۆرترکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت و هه‌روه‌ها ئازادکرانی ئه‌و پاره داگیرکراوانه‌ی ئێران و ده‌سته‌به‌ربوونی بارودۆخی له‌بار بۆ ئاڵوگۆڕکردنی پاره‌کانی فرۆشتنی نه‌وت به ئێران هه‌ین.
عه‌له‌وی به ئاماژه‌دان به بارودۆخی ئابووریی درووستکراو له ئێران و هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی پێگه‌ی ئێران له ڕێوڕه‌سمه ئابوورییه‌کانی دونیا، له هه‌ندێک له کارشکێنییهکان له ناوخۆی وڵات ڕه‌خنه‌ی گرت و وتی:سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌و ئاڵوگۆڕییانه که له ئابووری ئێران‌دا ڕوویان داوه، به‌داخه‌وه هه‌ندێک به‌ربه‌ستی ناوخۆیی، کارشکێنییان کرد و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ زۆرتر ده‌بێ و من وه‌ها بیر ده‌که‌مه‌وه که هه‌رچی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 96 نزیکتر ده‌بینه‌وه، ئه‌م کێشانه زۆرتر ده‌بن. هیوادارم ئه‌م که‌شانه دابمرکێنه‌وه و هه‌موو به‌دوای ئه‌وه‌دا بن که کاری ئێران به‌ره‌و پێش بڕوات.
ناوبراو به ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که گه‌نده‌ڵی یه‌کێک له خه‌ساره‌کانی نێو ئێرانه، ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو هه‌زاران دۆنم له زه‌وینه نیشتمانییه‌کان که له‌لایه‌ن که‌سانێکی زۆره‌وه داگیر کراون، ئازاد کراون و هه‌روه‌ها له‌م بواره‌وه توانیمان که به‌ر به هه‌زاران ملیار تمه‌ن نه‌دانی باج و قاچاقێکی زۆر بگرین.
عه‌له‌وی به ئاماژه‌دان به وته‌کانی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به پێویستیی له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو ده‌زگاکان له باسی مووچه له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌کان ڕایگه‌یاند: هه‌ر به‌و شێوه که ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران جه‌ختیان کردووه، کێشه‌ی مووچه له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌کان ته‌نیا تایبه‌ت به یاسای جێبه‌جێکار نییه، به‌ڵکوو له هه‌موو ده‌زگاکانیش بوونیان هه‌یه. هه‌ر له‌م پێناوه‌دا ده‌وڵه‌ت چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌ی هه‌یه که هه‌موو دهزگاکانوهکوو ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه‌ی پێویست ئه‌نجام بده‌ن.
وه‌زیری ئیتڵاعات به ڕه‌خنه‌گرتن له پێداگری نه‌کردنی هه‌ندێک له میدیاکان سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌رداگیرانی 2 ملیار دۆلار له پاره‌کانی ئێران له ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: له‌دوای ئه‌وه‌ی که له ماوه‌ی ڕابردوو بڕی 2 ملیار دۆلار پاره‌ی ئێران له‌لایه‌ن دادگایه‌ک له ئه‌مریکا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، هه‌ندێک له ناوخۆی ئێرانه‌وه ده‌ستیان دایه دروستکردنی که‌شی ئاڵۆز له‌دژی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام کاتێک که دیاری‌کرا که ئه‌م بڕه پاره‌یه به‌هۆی که‌مته‌رخه‌میی ده‌وڵه‌تی پێشوو ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه، ئیدی هیچ کام له میدیاکان ده‌ستیان نه‌دایه تاوتوێنهکردنی مژاره‌که.
ناوبراو زیادی کرد: ئه‌مه له حاڵێکدایه که 2 ملیار دۆلار که به‌رانبه‌ری له‌گه‌ڵ 7 هه‌زار ملیار تمه‌ن ده‌کات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه له مژاری مووچه زه‌به‌لاحه‌کان بڵێین که ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مانگێک 20 ملیۆن تمه‌ن وه‌ربگرن، له مانگدا ده‌بێته 20 ملیار تمه‌ن. ئێستا پرسیار لێره‌دایه که ئایا 20 ملیار تمه‌ن زۆرتره یان 7 هه‌زار ملیار تمه‌ن؟
عه‌له‌وی درێژه‌ی دا: به‌ر له شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ کڕینی چه‌ک، بڕی 400 ملیۆن دۆلار ڕاده‌ستی ئه‌مریکا کرا، به‌ڵام ئه‌م بڕه پاره‌یه له‌و کاته‌وه له حهسابهکانی ئه‌مریکادا بوو؛ له ڕه‌وتی ئه‌و دانوستانانه که ئێمه به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و بڕیاری شۆرای باڵای ئه‌منیی وڵات له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆڕکردنی به‌ندکراوانی ئێرانی و ئه‌مریکی هه‌بوو، چه‌ن ههڤیازییهکمان بۆ ئێران گرت که یه‌کێکیان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌م 400 ملیۆن دۆلاره بوو. ئه‌م 400 ملیۆن دۆلاره له‌گه‌ڵ یه‌ک ملیار و 310 ملیۆن دۆلار سوودی ئه‌و پاره‌یه بۆ ئێران گه‌ڕانده‌وه و هیوادارین که ده‌وڵه‌ت و دیپلۆماسی ده‌وڵه‌ت سه‌رکه‌وت که ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی له‌ژێر ده‌ستی ئه‌وان بهێنێته ده‌ره‌وه.
کۆدی بابه‌ت: 61790 | بهروار: ۱۳۹۵/۶/۳ | کاتژمێر: 13 : 54
برچسب:
نویسنده: استخدام کار