بهپێی ههواڵی کوردپرێس به گێڕانهوه له ماڵپهڕی ههواڵی SNN، دوو کۆمپانیای گەورەی نێودەوڵەتی بۆ پشکنین لە داھاتی نەوت، گەیشتنە ھەرێمی کوردستان.
سەفین دزەیی وتەبێژی فهرمیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: مەرجەکانی ئەو کۆمپانیایانە زۆری تێدەچێت لەڕوی مادییەوە، "بەڵام بۆ ئەوەی ببینە جێگەی متمانەی نێودەوڵەتی ئاساییە ھەرچەند بێت ئەو تێچوە داراییە".
ناوبراو ئاشکرای کرد: لەسەرتاسەری وڵاتانی جیھاندا چوار کۆمپانیای وردبینی لە داھات و پارەی وڵاتاندا ھەیە، "که لەئێستادا دوان لەوانە لە کوردستانن".
دزهیی ڕایگهیاند: "ئێمە لە ھەرێمی کوردستان داوامانکرد کۆمپانیا متمانە پێکراوەکان و سندووقی نەختی نێودەوڵەتی، مەرجەکانی خۆیان لەسەر ھەرێم فەرز بکەن بۆ ئەوەی چاکسازیی بکەین و کاریگەریی چاکسازیەکانیش لە ئێستا دەرناکەوێت لە داھاتودا ھەمووان دەیبینن".
ناوبراو ههروهها سەبارەت بەو کۆمپانیایانەش کە لە ھەرێمن زیادی کرد: "دوو کۆمپانیای گەورەی دارایین، ئەوان وردبینی دەکەن و چاودێری داراییش کاری خۆی دەکات. لە ٢٠٠٣وە تا ئێستا چاودێریی دەکەن، ئەوانیش ھەریەک لەکۆمپانیاکانی (دلوەیت و ئێرنست)ن".
وتەبێژی فهرمیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ههروهها ئەو تێچوە داراییەش کە ئەو دوو کۆمپانیایە دەیانبێت، بە شتێکی ئاسایی زانی و وتی: " ڕاستە زۆری تێدەچێت، بەڵام بۆ ئەوەی ببینە جێگەی متمانەی نێودەوڵەتی، ئاساییە ھەرچەند بێت".
دزهیی سەبارەت بە کاری ئەو کۆمپانیایانەو ئامانجی حکوومەتی ھەرێم وتی: "زۆر لایەنی سیاسی پرسی داھاتی ھەرێمیان وەکوو موزادەی سیاسیی بەکاردەھێنا، بۆیە دەمانەوێت ئەو دوو کۆمپانیا نێودەوڵەتیەی بواری وردبینیی داھات ئەو پرسە یەکلایی بکەنەوە".
کۆدی بابهت: 61977 | بهروار: ۱۳۹۵/۶/۷ | کاتژمێر: 11 : 54
برچسب:
نویسنده: استخدام کار