به پێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمین مورادی له میانەی کرانەوەی نووسینگەی شانۆی جەماوەری منداڵانی مزگەوتی کوردستان له شاری قوروە ڕایگەیاند: دوو ئەرکی گرینگی حەوزەی هونەری بەرهەمهێنانی بەرهەمی باشی هونەری و ئەوی دیکه ناساندن، دۆزینەوه، ڕاکێشان و پەروەردەکردنی بەهرەی گەنجان له ئاراستەی هونەری بایەخمەندە که لەو باوەڕەدام جگه له فۆڕم و تەکنیک، دەبێ ناوەڕۆکیش له بەرهەمهێنانی بەرهەمی هونەریدا ڕابگیرێت.
به وتەی ئەو سیاسەتدانانی حەوزەی هونەری هەنگاونان بەرەو کاری پڕبایەخ بووه که گرینگترین کەڵکەڵەی بریتییە لە پەروەردەکردنی نەوەی نوێی هونەرمەندانی باوەڕمەندی نەوەی شۆڕشه، چونکە ئاستی کاریگەری و مانەوەی چەمکی هونەر له زەینی بەردەنگدا زۆره.
مورادی وێڕای دەربڕینی ئەوەی که چیتر زمانی وتاربێژی بەسەر چووه و پێویسته به زمانی هونەری کارکرد، ئاستی کاریگەری و مانەوەی هونەر به مەزنتر دابنێین.
ناوبراو ئامادەکردنی بەرنامەگەلێکی بۆ گەشەی فەرهەنگی له سیستەمی سیاسی وڵات به گرینگ وەسف کرد و وتیشی: فەرهەنگ شوناسی نەتەوەیەکه هەر بۆیه ئەگەر هەموو پرۆژه ئاوەدانییەکان پەیوەستی فەرهەنگیان هەبێ ئەوا له درێژەی زەماندا ئەنجام و دەرکەوتەیەکی باشی بە دواوە دەبێت.
مورادی کرانەوەی ئەم نووسینگەی به گرینگ زانی و جەختی کردەوه: به هۆی ئەوەی مزگەوت وەک گرینگترین پێگەی فەرهەنگی و شوێنی دەسپێکردنی زۆربەی جووڵه شۆڕشییەکان بووه و بڕیاره گرینگەکان له مزگەوتەکاندا دەرچوون، هەربۆیه چوونی کاره هونەرییەکان بۆ مزگەوتەکان وەک ناوەڕۆکی مەزەبی و ئایینی دەتوانێت له نێوان هونەر و ئایین تێکەڵ کردنێکی تەواو ساز بکەین.
به وتەی ناوبراو کوردستان پارێزگایەکی فەرهەنگییه و توانایەکی باشی هەیه و خاوەنی دوو هەزار مزگەوته، بەو پێیه دەبێ ئەم پوتانسیەله بۆ پەروەردەکردنی هونەرمەندانی باوەڕمەند به بەهاکان بقۆزرێتەوه.
مورادی وێڕای داکۆکی کردن له سەر جەماوەری بوونی شانۆ، وتی: هەر وەک ئاسایشمان جەماوەریی کردەوه، هونەری شانۆیش پێویستی به پاڵپشتی و گۆشەنیگای خەڵکه، چونکە شانۆ لەگەڵ بوونی خەڵکه که دەمێنێ.
به وتەی ئەو هونەری شانۆ هونەرێکی دژوارە و تاکه هونەرێکه که هەر به بەردەنگ و تەماشەوان دێته دی و به ڕای کارناسان هونەری شانۆ پتر له دیکەی هونەرەکان هەڵقوڵاو و ناسێنەری فەرهەنگی کۆمەڵگایەکه.
مورادی گرینگیدان به ژێرخانی فەرهەنگی پێویستی گەشەی فەرهەنگی زانی و سوور بوو له سەر بەرهەمهێنانی بەرهەمی باش و پڕبایەخی جەماوەریی له ڕێی هونەرەوه.
ناوبراو هۆی ئەوەی که نوێنەرایەتی نووسینگەی شانۆی جەماوەری منداڵانی مزگەوتی دراوه به قوروە، گەڕانەدەوه بۆ بوونی پێگەی سەرکرده شەهید و هونەرمەندەکان که لەم شارەدا هەن و نەمرن.
سەرۆکی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان پێداچوونەوه له بابەت و کێشەکان له لایەن کارناسانی هونەری پارێزگا بۆ تۆکمه کردنی ئەم بەرنامەی له ئامانجەکانی ناوەند زانی.
ئەمین مورادی له کۆتاییدا وێڕای تیشک خستنه سەر نەبوونی هۆڵی شانۆ له قوروە له سەر به ستانداردکردنی ژێرخان و دامەزراندنی یانەی شانۆی له سەر دەستی سەرپەرشتیارانی فەرهەنگی داکۆکی کرد.
کۆدی بابهت: 62519 | بهروار: ۱۳۹۵/۶/۱۶ | کاتژمێر: 4 : 32
برچسب:
نویسنده: استخدام کار