خرید بک لینک

دوکتۆر فەڕشید نەمامیان له وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری کوردپرێس، وێڕای ئاماژه به نێونانی ئەوساڵ له لایەن رێبەری مەزنی شۆڕش وەک "ساڵی ئابووری خۆڕاگرانە، هەڵمەت و کار"، ڕایگەیاند: "ئابووری خۆڕاگرانە، هەڵمەت و کار" واته تەگبیری دروست، پلانداڕشتنی درێژخایەن و گرینگیدان به فەرهەنگی خۆجێی، ناوچەکه.

ناوبراو وتیشی: هەرچی فەرهەنگی خۆماڵی و خۆجێی بەرز بێتەوه، ئەوه خەڵک زیاتر پابەندی بواری ئابووری خۆڕاگرانە دەبن.

مامۆستای یاریدەدەری زانکۆی ئازادی ئیسلامی لقی کرماشان جەختی کردەوه: یەکێک لەو نمونانەی وا یارمەتیدەری هەڵکشاندنی ئاستی فەرهەنگی خۆماڵی، و خۆجێیی وڵات و بەتایبەت شاری کرماشانه، دامەزراندنی پارکی بلیمەتانه له کرماشان.

ناوبراو وێڕای ئاماژه بەوەی که دامەزراندنی پارکی بلیمەتان به واتای دامەزراندنی پارکێک به هەموو پێوەره خۆماڵی و خۆجێییەکانەوه دێت، جەختی کردەوه: دامەزراندنی پارکی بلیمەتان به واتای دامەزراندنی باخێکی ئێرانی دێت که لە ناوچه و فەرهەنگی کرماشان دەکاڵێەوه.

دوکتۆر نەمامیان زیادی کرد: لەم باخه ئێرانییەدا دەبێ پەیکەری بلیمەتانی کرماشان و ئەو بلیمەتانەی وا خزمەتیان به دانیشتووانی ئەم پارێزگا کردووه لەوانه فەرماندەکانی 8 ساڵ بەرەڤانی پیرۆز دابەسترێت.

ناوبراو زیادی کرد: پاش دامەزراندنی باخی بلیمەتان دەبێ ئەم شوێنه به خەڵکی پارێزگا و سەرتاسەری وڵات بناسێنین.

ئەندامی لێژنەی زانستی زانکۆی ئازادی ئیسلامی لقی کرماشان، بینای ئێستای شارەوانی کرماشانی به شوێنێکی گونجاو بۆ دامەزراندنی ئەم پارکه ڕاگەیاند و وتیشی: پێگەی جوگرافیایی و فەزای باخەکه وەک شارەوانی کرماشان باشترین شوێنه بۆ دامەزراندنی باخی بلیمەتان لەم پارێزگایه.

ناوبراو له کۆتاییدا وەبیری هێنانەوه: باخی بلیمەتانی کرماشان فەرهەنگی خۆماڵی و خۆجێی پارێزگا دەگوازێتەوه بۆ سەرتاسەری وڵات و هەروەها بۆ سەردەم و چاخەکانی داهاتوو.

کۆدی بابهت: 62695 | بهروار: ۱۳۹۵/۶/۱۹ | کاتژمێر: 21 : 30

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: جمعه 19 شهريور 1395 ساعت: 12:58

صفحه بندی