خرید بک لینک
۱۳۹۵/۶/۲۷ڕاپۆرتی وێنه‌یی کوردپرێس؛

ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی شه‌شه‌مین مێهره‌جانی سه‌رتاسه‌ری ده‌ف ژه‌نی له سنه

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو شه‌شه‌مین مێهره‌جانی سه‌رتاسه‌ری ده‌ف ژه‌نی "ده‌ف ئاوازی ڕه‌حمه‌ت" به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی پارێزگا، هونه‌رمه‌ندان و گرووپه‌کانی ده‌ف ژه‌نی له سه‌رانسه‌ری وڵات له په‌ردیسی سینه‌ما به‌همه‌نی سنه کاره‌کانی ده‌ستپێکرد. ئه‌و مێهره‌جانه به ئامادەبوونی هونەرمەندان و گرووپگەلێک له 21 پارێزگای وڵات به‌ڕێوه‌چوو و ماوه‌ی سێ ڕۆژ له دوو به‌شی تاکژه‌نی و به کۆمه‌ڵ ژه‌نینی پیاوان و ئافرەتان و له پۆلی تەمەنی مێرمنداڵان (13 بۆ 19 ساڵ) و گەورەکان (19 ساڵ بەرەو سەر) له‌گه‌ڵ یه‌کتر ڕکابه‌رییان کرد. شیاوی ئاماژه‌یه که لیژنه‌ی داوه‌رانی ئه‌و مێهره‌جانه پێکهاتوو له بیژه‌ن کامکار، سه‌یید عه‌لا یاساینی، شوکروڵڵا حه‌یاتی و مه‌هدی ئه‌حمه‌دی مهورده و ڕۆژی هه‌ینی 26ی مانگی خه‌رمانان به ناساندنی هه‌ڵبژێردراوان و ڕێزگرتن له حه‌میدڕه‌زا ئه‌رده‌ڵان مامۆستای به‌ناوبانگی مۆسیقای وڵات و کوردستان له په‌ردیسی سینه‌ما به‌همه‌نی سنه کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا.
وێنه و ڕاپۆرت: به‌ختیار سه‌مه‌دی

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: شنبه 27 شهريور 1395 ساعت: 8:39

صفحه بندی