خرید بک لینک

کوردپرێس: له هه‌مان حاڵ‌دا که داعش به دروست کردنی چه‌ندین خه‌نده‌قی پڕ له نه‌وت و سه‌نگه‌ر و داوی ته‌قینه‌وه هه‌وڵ ده‌دات دیوارێک له ده‌وروبه‌ری مووسڵ دروست بکات، سوپای عێراق و هێزه کوردییه‌کان له ده‌وروبه‌ری شار، به مه‌به‌ستی ئازادکردنه‌وه‌ی دووهه‌مین شاری گه‌وره‌ی عێراق له بنده‌ستی چه‌کدارانی داعش خۆیان بۆ شه‌ڕێکی خوێنین ئاماده ده‌که‌ن . به‌غدا پاش دوو ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتیی زاڵمانه‌ی داعش له‌سه‌ر مووسڵ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م شاره ئاماده‌یه.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌کان له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ "ئای بی تایمز یۆ کی (IBTimesUK) پشتڕاستیان کرده‌وه که پێش له مانگی ئه‌کته‌وبر هێزه‌کانی عێراق ده‌چنه ناو شاری مووسڵه‌وه.

له ماوه‌ی 12 مانگی ڕابردوودا هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق به پشتیوانیی میلیشیا شیعه‌کان و به پشتیوانی ئاسمانیی ئه‌مریکا تکریت و ڕۆمادییان له بنده‌ستی داعش ئازاد کرد و حه‌وته‌ی ڕابردووش شاری شه‌ره‌قات له باشووری عێراق ئازاد کرا. سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردووش سوپای عێراق له ناوچه‌ی تازهئازادکراوی قیاره له 80 کیلۆمه‌تری باشووری مووسڵ هێرشی چه‌کدارانی داعشی تێکشکاند. داعش له "الزوایا" له باکووری به‌غدا هێرشی ئه‌نجام داوه به‌ڵام وێده‌چێت که خه‌سارێکی زۆری له‌و شوێنه‌دا به‌رکه‌وتبێت.

پارێزگای نه‌ینه‌وا له ناوه‌ندی کارزاری داعشدایه و مووسڵ ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ره‌کیی ئه‌م گرووپه له ده‌ره‌وه‌ی سووریایه. پێشمه‌رگه کورده‌کان له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕ ده‌که‌ن و به‌م شێوه‌یه زۆربه‌ی ڕێگاکانی گه‌یشتن به مووسڵ یان له ده‌ستی کورده‌کان یان هێزه میلیشیاییه‌کانی شیعه‌دایه و ئه‌و شاره گه‌مارۆ دراوه.

به‌م شێوه‌یه ته‌نیا ڕێگایێکی که‌ڵک وه‌رگرتن بۆ داعش ده‌مێنێته‌وه و ئه‌وه‌ش ڕێگایێکه که مووسڵ به ته‌لعه‌فه‌ر له 78 کیلۆمه‌تری ڕۆژئاوای مووسڵ ده‌لکێنێت.

گریمانهیێکی زۆر له‌مباره‌وه که چ لایه‌نگه‌لێک له شه‌ڕی وه‌رگرتنه‌وه‌ی مووسڵ به‌شداری ده‌که‌ن، ئه‌نجام دراوه. کورده‌کان له ساڵی 2014 به‌ملاوه ڕۆڵێکی گرینگ‌یان له کۆنتڕۆڵکردنی داعش هه‌م له عێراق و هه‌م له سووریا بووه به‌ڵام مووسڵ شارێکی عه‌ره‌ب نشینه که په‌یوه‌ندییێکی زۆری له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی کوردنشین نییه و به‌م بۆنه‌وه ئه‌گه‌ری زۆر لاوازه که کورده‌کان بیانه‌وێت بچنه ناوه‌ندی شاری مووسڵه‌وه. به‌م بۆنه‌وه ئاشکرا نییه که میلیشیا شیعه‌کان که بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ڕۆمادی و تکریت شه‌ڕیان کردبوو، له وه‌رگرتنه‌وه‌ی مووسڵ به‌شداری بکه‌ن.

ئه‌مریکا 181 میلیۆن دۆلاری به یارمه‌تییه مرۆڤدۆستانه‌کان ته‌رخان داوه و ده‌یه‌وێت 500 که‌سی دیکه به 4 هه‌زار و 470 هێزی ئاماده‌بووی خۆی له عێراق زیاد بکات.

ژێنڕاڵ یه‌حیا ڕه‌سووڵ وته‌بێژی سوپای عێراق جه‌ختی کردووه که هێزه‌کانی عێراق و هاوپه‌یمانانی ناوچه‌یی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی سیاسی وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرن و هیچ هێزێکی بیانی له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ به‌شداری ناکات.

به‌ڵام ئه‌گه‌ری زۆره که ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانیی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا ڕۆڵێکی گرینگ‌یان له هێرشه‌که‌دا بێت. له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا 8 فڕۆکه‌ی "تۆرنادۆ" و "تایفۆن"ی جێگیر له بنکه‌ی "ڕاف ئاکرۆتیر"ی قێبرس بۆ پشتیوانی له هێزه‌کانی عێراق زۆربه‌ی مۆڵگه‌کانی داعشیان له‌ناو بردووه.

به‌رپرسانی کوردیش بڕیاریان داوه که هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری شار که‌م بکه‌نه‌وه.

ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزی 70ی پێشمه‌رگه زیادی کرد که هێزه کوردییه‌کان تاکوو ئه‌و شوێنه پێشڕه‌وی ده‌که‌ن که ئه‌و شته‌ی که به باوه‌ڕی ئه‌وان "زه‌ویه کوردییه"کانه، وه‌ربگرنه‌وه.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردووش پارتی دیموکراتی کوردستان له مووسڵ ڕایگه‌یاند که چه‌ندین که‌س له ڕێبه‌رانی باڵای "ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئه‌بوو هومامی سووری" داعشیان قۆڵبه‌ست کردووه. ئه‌م که‌سانه ده‌یانه‌ویست که له ده‌وروبه‌ری باشووری مووسڵ هه‌ڵبێن و خۆیان به ته‌لعه‌فه‌ری ژێر کۆنتڕۆڵی داعش و سووریا بگه‌یه‌نن.

ئه‌مه له حاڵێکدایه که به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئه‌مریکا به‌رنامه‌کانی داعشیان بۆ ئاماده‌کردنی هێڵی به‌رگریی خۆیان ئاشکرا کرد.

سه‌رهه‌نگ جان دۆریان وتی که ئه‌م گرووپه جیهادییه بۆ به‌رگری له ناوچه ستراتژیکه‌کان و ئارام بوونی پێشڕه‌ویی سوپای عێراق خه‌نده‌قی هه‌ڵکه‌ندووه و له ده‌وروبه‌ری شار دیواری دروست کردووه.

له حه‌وته‌کانی ڕابردوودا چه‌کدارانی داعش مۆڵگه و زۆربه‌ی زه‌ڕادخانه‌کانی خۆیانیان بۆ ناوچه قه‌ره‌باڵغ و پڕ حه‌شیمه‌ته‌کانی شار گواستۆته‌وه که ئه‌گه‌ری بۆردومان کردنیان که‌متر به‌ڵام ئه‌گه‌ری شه‌ڕی میلیشیاکان تێیدا زیاتره. ئه‌مه مه‌ترسیی زیادبوونی ئاماری کوژراوانی خه‌ڵکی سڤیل زیاتر ده‌کاته‌وه. داعش هه‌روه‌ها خه‌ریکی گواستنه‌وه‌ی قه‌ناس به ده‌سته‌کان و شوێنی جێگیربوونی مووشه‌که‌کانی به‌ره‌و ناوه‌ندی شار و فڕۆکه‌خانه و سنووره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی شاره.

وێنه سه‌ته‌لایتییه‌کان که‌ناڵێکی درێژخایه‌ن نیشان ده‌دات که پڕ له نه‌وت بوونه. نه‌خشه‌ی داعش ئه‌مه‌یه که به ده‌ستپێکردنی هێرش ئاگر له‌و که‌ناڵانه به‌ر بدات.

چه‌کدارانی داعش به مه‌به‌ستی ئارام بوونی پێشڕه‌ویی سوپای عێراق خه‌ریکی دروست کردنی چه‌ندین دیوار و به‌ربه‌ست له ده‌وروبه‌ری ناوه‌ندی شار و شه‌قامه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و شاره‌ن. مانای ئه‌م جووڵهیانه ده‌توانێت ئه‌وه بێت که نه‌خشه‌ی چه‌کدارانی داعش ئه‌مه‌یه که ته‌نانه‌ت له ئه‌گه‌ری شکست خواردن ئه‌و شاره به‌جێنه‌هێڵن و خه‌ڵکی شار له ژێر میلیتاریزه‌ی قورس دابنن و فه‌رمان بده‌ن که ئه‌وان بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ له خانووه‌کانیان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.

ژێده‌ر: ئینتێرنه‌شناڵ بیزنس تایمز

وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: سروور خدری

کۆدی بابه‌ت: 63567 | بهروار: ۱۳۹۵/۷/۱۰ | کاتژمێر: 8 : 40

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: شنبه 10 مهر 1395 ساعت: 2:02

صفحه بندی