خرید بک لینک

به پێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەسووڵ خزری ڕۆژی شەممه له وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری ئیرنا وتی: مووچەی کچانی برینداری قووتابخانەی شیناوێ مانگانه 950 هەزار تمەن هەر وا بەردەوامه و دەکرێته نێو حسێبەکانیان.

پێدانی مووچەی ئەم کچانه به ڕێککەوتنێک که له نێوان وەزارەتی هەرەوەرزی، کار و ئاسوودەیی کۆمەڵایەتی، سندووقی بیمەی جووتیاران، و نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئاماده کراوه که به گوێرەی ئەوه ئەم مووچەیه بۆ ئەم منداڵانه پاشەکەوت دەکرێت.

نوێنەری پیرانشار له مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی له مەڕ چارەسەری ئەم قوتابیانه، ڕایگەیاند: هەندێ گرفت بۆ چارسەریان هاتۆته گۆڕێ که خەریکین پلانی بۆ دادەڕێژین که بۆ ئەو حەوتەیه، لەگەڵ وەزیر و جێگری تەندروستی به ئاماده بوونی سەرۆکی تیمی پزیشکی و باوک و دایکی ئەم قوتابیانه دانیشتنێک ئەنجام بدرێت و کێشەکانیان چارەسەر بکرێت.

ناوبراو له مەڕ ئەوەی که ئایا کچانی شیناوێ بۆ درێژەدان بۆ چارەسەر کردن دەنێردرێن بۆ دەرەوەی وڵات یا نا، وتیشی: وەزیری تەندروستی و پەروەردەی پزیشکی له چاوپێکەوتنی لەگەڵ تیمی پزیشکی ئەم بڕیارەی خستۆته ئەستۆی ئەو تیمە و وتوویەتی: تیمی پزیشکی هەر بڕیارێک دەربکات هەر ئەوه پەیڕەو دەکرێت؛ کەواته ئەگەر دوکتۆر فاتمی سەرۆکی تیم و کۆمەڵێک له مامۆستایانی بەشداربووی ئەم تیمە پزیشکییه بڕیاریان له سەر ناردن بۆ دەرەوەی وڵات بێت ئەوا دەنێردرێن دەنا نانێردرێن بۆ دەرەوەی وڵات.

خزری ڕوونیشی کردەوه: ئەگەر هەر وەک ڕابردوو جیهازاتێک پێویست بێت، ئەوه ئەم جیهازاته دەهێنرێته نێوخۆی وڵات.

نوێنەری خەڵکی پیرانشار له مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی به گونجاو وەسف کردنی پۆلی خوێندنی ئەو کچانه، جەختی لەوە کردەوه: پۆلێکی تایبەت بۆ ئەوان ئاماده کراوه که بۆ بارودۆخی ئەوان گونجاوه و هەموو ئەم 14 کەسه لەم پۆله تەواو زیرەکه دەرس دەخوێنن.

کاتژمێری 8ی سەر له بەیانی ڕۆژی چوارشەممه، 15ی مانگی سەرماوەزی ساڵی 1391، پۆلێکی خوێندن له قوتابخانەیەکی سەرەتایی له گوندی شیناوێ سەر به شاری سەر سنووری پیرانشار ئاگری گرت و له ئەنجامیدا له کۆی 37 قوتابی 29 کەسیان سووتان.

کۆدی بابهت: 63613 | بهروار: ۱۳۹۵/۷/۱۰ | کاتژمێر: 21 : 55

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: شنبه 10 مهر 1395 ساعت: 20:09

صفحه بندی