خرید بک لینک

دوکتۆر ڕۆحانی بە ڕوون کردنەوەی چوار بنەمای سیاسەتی ناوچەیی ئێران، وتی: بەرەنگاریی گۆڕەپانی لەگەڵ تیرۆریزمی تەکفیری، یارمەتییەکی باش بە ئاشتی، ئاگربڕ و گەیاندنی یارمەتییە مرۆڤ دۆستانەکان بە خەڵک، دابەش نەکرانی وڵاتان و نەگۆڕینی سنوورە جوگرافیاییەکان و هانا هێنان بە سندووقەکانی دەنگدان و دەسەڵاتداربوونی خەڵک سەبارەت بە کاروباری وڵاتیان لە بنەمای سیاسەتە ناوچەییەکانی ئێمە بە ئەژمار دێن.

دوکتۆر ڕۆحانی هەروەها سەبارەت بە پێویستیی هەوڵدان بۆ ئاشتی و ئاگربڕ وتی: دەبێ لە یەمەن و سووریا ئاگربڕ سەقامگیر بێ و یارمەتییە مرۆڤ دۆستانەکان بەخێرایی لە بەردەستی خەڵکی ئەو وڵاتانەدا بێت. نابێ لە ناوچەکەدا ئالوگۆڕی بەسەر سنوورە جوگرافیاییەکان بێت، دابەشکرانی وڵاتان هەڵە و مەترسیدارە و دەتوانێ کێشەکان چەند ئەوەندە بکاتەوە و هەروەها پەرە بە شەڕی ناوچەیی بدات. دەبێ ڕێز لە دەسەڵاتداریی نەتەوەیی وڵاتان بگیردرێت. نابێ دەسەڵات لە دەرەوەی حکوومەت بۆ خەڵکی ناوچەکە دیاری بکرێت و هەر کەس کە بە دەنگی خەڵک هەڵبژێردرێت، دەبێ لەلایەن هەمووانەوە ڕێزی لێ بگیردرێت.

سەرۆک کۆماری ئێران بە جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە ئەگەر یارمەتیمان بە دەوڵەتەکانی عێراق و سووریا نەدەگەیاند، لەوانەیە ئەمڕۆ گرووپێک بەناوی داعشمان نەدەبوو، بەڵکوو دوو دەوڵەتی گەورەی داعشی لە عێراق و سووریا پێکدەهاتن، وتی: لە وەها بارودۆخێکدا لە ناوچەکە و تەنانەت لە ئاستی نێونەتەوەییدا، لەگەڵ شەڕێکی بێ کۆتایی بەرەوڕوو دەبووینەوە.

دوکتۆر ڕۆحانی ڕایگەیاند: وڵاتانی ڕۆژئاوایی هێشتا نایانهەوێت کە دەست لە داگیرکاریی خۆیان لەسەر دونیا هەڵبگرن و ئەم بڕیارەش ناگۆڕێت، مەگەر ئەو کاتەی کە ئەوان هەست بکەن کە جیهانی لە حاڵی گەشە، گەیشتووەتە یەکڕیزی، ڕێگایەکی یەکگرتوو و هەستانەوە.

ناوبراو بە مژاری تیرۆریزم ئاماژەی دا و زیادی کرد: لەوانەیە هیچ کات لە دونیای ئیسلامدا لەگەڵ ئەم هەمووە کوشتن و بڕین، توندوتیژی و بوونی گرووپە تیرۆریستییەکان کە بەداخەوە بەناوی ئیسلام دەست دەدەنە جینایەت کردن، بەرەوڕوو نەبووینەتەوە و ئەمڕۆ کێشەی تیرۆریزم تەنانەت بەرۆکی ئەو کەسانەشی گرتووە کە ئەم ڕەوتەیان لە دژی ئیسلام و جیهانی لە حاڵی گەشە ڕێکخستووە.

سەرۆک کۆماری ئێران، ئەرکی بلیمەتەکان، خاوەن بیرەکان و ڕووناکبیرانی جیهانی ئیسلامی لە ئێستادا زۆر قورس ناوبرد و ڕایگەیاند: بەداخەوە گەنجان لە جیهانی ئیسلامدا لە وەها کەشێک بەرەبەرە بەرەو دوو ڕەوتی مەترسیداری "توندوتیژی و توندئاژۆیی" و "بێ هیوایی و نەبوونی هەستی بڕواپێکردن بە خۆ" دەکێشرێن کە هەر دووی ئەم ڕەوتانە، دەتوانن بۆ بەرەی ئەمڕۆ و داهاتووی ئێمە مەترسیدار بێت.

دوکتۆر ڕۆحانی بە جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە بەجێگەی گوتارێکی تێکدەرانە و بێ هیوایانە، دەبێ گوتارێکی یەکگرتوویی و گەشە لە جیهانی ئیسلام پەرە بستێنێت، وتی: چارەیەکمان نییە جگە لەوەی کە هەموو توانامان بۆ گۆڕینی گوتار لە نێوان بەرەی گەنجانی دونیای ئیسلام بەکار بهێنین.

سەرۆک کۆماری ئێران بە دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی سەبارەت بەوەی کە هەنووکە بەشێکی گرینگ لە دونیای ئیسلام، پەیڕەوی لە هاوسەنگی و فەرهەنگی میانەڕەوی دەکەن، ڕایگەیاند: لەمڕۆدا ئیسلام، ئایینی ڕەحمەت و ئایینی پێکەوەژیانی ئاشتیخوازانەیە و ئەم ئایینەش لەسەر بیرۆکەی گشتیی بەشێکی زۆر لە دونیای ئیسلام وەکوو مالیزیا و ئێراندا زاڵە.

دوکتۆر ڕۆحانی، بەهێزبوونی پێگە و بەهێزیی دونیای ئیسلامی بەهۆی زانست و تەکنۆلۆژیاوە زانی و وتی: ئێمە لە بارودۆخێکداین کە دەبێ خاوەن دەسەڵات بین و دەسەڵاتی ئێمە بەهۆی زانست و تەکنۆلۆژیایە و پێویستە کە لەم بوارەدا یارمەتیدەری یەکتر بین.

سەرۆک کۆماری بە جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە ڕێگایەک جگە لە یەکڕیزیی نێوان جیهانی ئیسلام لە ئارادا نییە و دەبێ ناکۆکییەکان وەلا بنێین، ڕوونی کردەوە: دەبێ لایەنگرانی ئایینزا جۆراوجۆرە ئیسلامییەکان بیر لە بەرژەوەندیی هاوبەش بکەنەوە و ئەمڕۆ هەر کەس لە جیهانی ئیسلامدا، کەلێن و ناکۆکییەک درووست بکات یان کەلێنەکانی پێشوو زۆرتر بکاتەوە، بەدڵنیایییەوە مەبەستی خزمەت کردن بە جیهانی ئیسلامی نییە و کاری ناوبراو لە بەرژەوەندیی موسڵماناندا نییە.

دوکتۆر ڕۆحانی بە جەختکردن لەسەر ئەوەی کە تیرۆر و تیرۆریزم هیچ پەیوەندییەکیان بە ئیسلامەوە نییە، ڕایگەیاند: موسڵمانان کە بەدرێژی مێژوو قوربانیی شەڕی نەخوازراو و تیرۆریزم بوون، نابێ ئەمڕۆ بە تیرۆریزم بوون تۆمەتبار بکرێن. پێغەمبەری گەورەی ئێمە، پێغەمبەری ئاشتەوانی و ڕەحمەت بۆ هەموو خەڵکی جیهان بوو و تیرۆر هیچ پەیوەندییەکی بە ئیسلام و ئایاتی قورئانی پیرۆزەوە نییە.

سەرۆک کۆماری ئێران، ناساندنی هۆکارە بنەڕەتییەکانی توندوتیژی و تیرۆریزمی بەپێویست زانی و وتی: توندئاژۆیی و تیرۆریزمی تەکفیری، چەن هۆکارێکی ناوەرۆکی هەیە کە لەوانە دەکرێ بە هەژاری، نەفامین، هەڵاواردە، داگیرکاری، حکوومەتە نادادپەروەرەکان و دەستێوەردانی دەرەکی ئاماژە بکرێت.

کۆدی بابهت: 63899 | بهروار: ۱۳۹۵/۷/۱۹ | کاتژمێر: 1 : 5

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: يکشنبه 18 مهر 1395 ساعت: 20:20

صفحه بندی