بەپێی هەواڵی کوردپرێس و بە گێڕانەوە لە ڕۆیتزێز، دوو کۆمپانیای عەفرەن و جەنەڵ ئینرژی کە لە کۆمپانیا چالاکەکان لە بواری دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستاندان لەم دوایانەدا رووبەڕوووی ئەنجامی دڵساردکەرەوە سەبارەت بە یەدەکی نەوتی خاو لە بەشێک لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بوونەتەوە. لە بەشێک لە کێڵگە نەوتییەکاندا یەدەکی نەوت لە چاو پێشبینییەکانی ڕابردوو گەیشتوەتە نیوە و لە بەشێک لە کێڵگەکاندا ڕێژەی ئاو زۆرتر لە ڕێژەی نەوتی خاوە. ئەم سەرلەنوێ هەڵسەنگاندنەی یەدەکی نەوت هەرێمی کوردستان لە لایەن دامەزراوەی McDaniel & Associates ئەنجام دراوە.
کۆمپانیای جەنەڵ ئینرژی کە کۆمپانیایەکی تورکی-بەریتانییە و ناوەندەکەی لە شاری لەندەن دایە یەکێک لە گرنگترین هاوبەشە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانە. ئەم کۆمپانیایە مانگی ڕابردوو بەوەگەیشتوە کە یەدەکی کێڵگەی نەوتی تەق تەق گەیشتووەتە نیوە. ئەم هەواڵە بووە هۆی ئەوەی کە ئەم کۆمپانیایە یەک لە سەر سێی بەهای پشکەکانی خۆی لەدەست بدات. یەدەکی کێڵگەی نەوتی تەق تەق کە لە ڕابردوودا چاوەڕوان دەکرا پتر کە ٦٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی تێدا بێت بۆ ٣٥٦ ملیۆن بەرمیل دابەزیوە و ئەم دابەزینە پتر لە یەک ملیارد دۆلار زەرەری لە کۆمپانیای جەنەڵ ئینرژی داوە.
کۆمپانیای عەفرەنیش کە لە کێڵگەی بەردەڕەش سەرقاڵی دەرهێنانی نەوتە لەناکاو لەگەڵ ڕێژەیەکی بەرچاوی ئاو لەبری نەوتی خاو ڕووبەڕوو بووەتەوە. ئەوە دەرکەوتووە بەو جۆرە کە چاوەڕوان دەکرا ئەم کێڵگەیە ١٩٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی تێدا نییە.
کۆمپانیای ئۆریکس پێترۆلیۆمیش دوو بیرە نەوتی لە بیرە نەوتەکانی خۆی لە کێڵگەی دەمیر داغی بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ ئاو لە بری نەوت داخستووە.
کۆمپانیای شێڤرۆنیشی بە هیوای دەست پێگەیشتن بە سەرچاوەی گەورەی و بێ گێچەڵی نەوت بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێکەوت، بەڵام ئێستا خەریکی سەرلەنوێ هەڵسەنگاندنی ناوچەی کاری خۆیەتی چونکو ئەم کۆمپانیایە بۆی دەرکەوتووە کە هەرێمی کوردستان خاوەن ئاڵۆزی زەویناسی زۆرە و ڕەنگە کێڵگە نەوتییەکان کە ئەم کۆمپانیایە تێیدا چالاکە هێندە نەوتی تێدا نەبێت. وێڕای ئەمە بەشێک لە کێڵگەکان وەکوو کێڵگەی شێخان لە سەرلەنوێ هەڵسەنگاندنی ئەم دواییەدا یەدەکی نەوتەکەیان کەمی نەکردووە.
ریچارد میلێنستۆن شرۆڤەکاری پرسەکانی جیۆپۆلۆتیک لە ناوەندی consultancy Energy Aspects لە لێدوانێک بۆ لەگەڵ ڕۆیتزێر هۆشداریدا کەمبوونەوەی ڕێژەی نەوتی خاو کاریگەری نەرێنی لەسەر گەشبینیەکانی ڕابردوو سەبارەت بە دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستاندا دادەنێت. راستە کە لە کێڵگە نەوتییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ڕێژەیەکی بەرچاوی نەوت بوونی هەیە بەڵام ئەنجامەکانی ئەم دواییە، کۆمپانیا نەوتییەکانی خستتووەتە ئەم بیرەوە کە دۆزینەوەی نەوت و دەرهێنانی لە هەرێمی کوردستاندا هێندەش سادە نییە.
تۆنی هیوارد بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای جەنەڵ ئینرژیش لەم دوایانەدا ڕایگەیاندووە کە کەمبوونەوەی یەدەکی نەوت هەم بۆ ئێمە و هەم بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆر جێگای بێ هیوایی بوو.
کۆدی بابهت: 54126 | بهروار: ۱۳۹۴/۱۲/۲۱ | کاتژمێر: 17 : 41
برچسب:
نویسنده: استخدام کار