بە پێی هەواڵی کوردپرێس، پێشبڕکێکانی پالەوانێتی زۆرانبازیی 2017 لە رۆژانی 28 و 29ی رێبەندان بە میواندارێتیی پارێزگای کرماشان لە هۆڵی وەرزشیی ئیمام خومەینی (رە)ی ئەم شارە بەڕێوەدەچێت.
لەم پێشبڕکێیانەدا 120 زۆرانبازی جیهان لە ئەمڕۆوە لە قەوارەی ٨ یانە لە وڵاتانی ڕووسیا، تورکیا، گورجستان، ئەمریکا، ئازەربایجان، مەغولستان، هیندستان و وەرزشکارانی وڵاتەکەمان دەگەنە کرماشان، هەتا بۆ مسۆگەرکردنی پلەی پاڵەوانێتی جیهانی پێکەوە ڕکابەری بکەن.
لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانێتی جیهانی زۆرانبازیی 2017ی کرماشان، ٨٠ میوانی تایبەتی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەشدار دەبن.
بە پێی پلانە ڕاگەیێندراوەکان، بەیانی 27ی رێبەندان، دانیشتنی لیژنەی داوەران، سەرپەرشتانی یانەکان، کۆنتڕۆڵگەلی پزیشکی و دیاری کردن کێشەکان لە کاتژمێری 14دا ئەنجام دەدرێت.
هەروەها رۆژی پێنجشەممە 28ی رێبەندان پێشبڕکێکانی خولی یەکەم، ڕێوڕەسمی کرانەوە و پێشبڕکێکانی خولی دووهەم بەڕێوە دەچێت.
پێشبڕکێکانی خولی سێهەم، پلەبەندی و فیناڵ بەرنامەکانی رۆژی دووهەم و کۆتایی دەبن.
بۆ بەڕێوەچوونی ئەم پێشبڕکێیانە لە کرماشان گوژمەیەکی 1 ملیارد و 200 میلیۆنی تەرخان کراوە، هەروەها 400 میلیۆن تمەنیش بۆ نۆژەنکردنەوە و تەیارکردنی یاریگای ئیمام خومەینی (رە)، شوێنی بەڕێوەرچوونی پێشبڕکێکان، خەرج کراوە.
شیاوی ئاماژەیە؛ 7 هەزار و ٢٠٠ بلیت بۆ ئەو پێشبڕکێیانە ڕەچاو گیراوە کە فرۆشەکەی بە شێوەی ئینتەرنێتی و لە رێگای ماڵپەڕی sport.ir19دەبێت.
کۆدی بابهت: 69071 | بهروار: ۱۳۹۵/۱۱/۲۵ | کاتژمێر: 22 : 11
برچسب:
نویسنده: استخدام کار