خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بڵاوبوونه‌وه‌ی یه‌که‌مین ڕاپۆرتی خاتوو "ئه‌سما جه‌هانگیر" ڕاپۆرتده‌ری نوێی مافی مرۆڤی ئێران له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژێنێڤ ئیدانه ده‌کات و ده‌ڵێت: ئه‌مه ههنگاوێکی نادادوه‌رانه و سیاسییه.

قاسمی گوتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌روه‌هاش که چه‌ندین جار ڕامانگه‌یاندووه ئه‌و ڕاپۆرتانه به فه‌رمی ناناسێت که له‌لایه‌ن ڕاپۆرتده‌رێکی تایبه‌ته‌وه ئاراسته ده‌کرێت که ڕاسپارده‌ی ئه‌و به گوێره‌ی بڕیارنامه‌یێک داده‌ڕێژرێت که ئامانجی سیاسی له پشته‌وه‌یه و ته‌نها هه‌ندێ له وڵاتانی دیاریکراو ئاماده‌ی ده‌که‌ن.

وته‌بێژی ده‌زگای دیپلۆماسی ئێران ئامانجی ئه‌م ڕاپۆرته به ڕه‌ش پیشاندانی دۆخی مافی مرۆڤ له ناوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌زانێت و ده‌ڵێت: زۆرینه‌ی وڵاتانی دژ به کۆماری ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤ خۆیان تووشی ڕه‌نج و قه‌یرانی مافی مرۆڤن.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له درێژه‌دا زیادی کرد: پێش ئه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌که بڵاو ببێته‌وه وه‌ڵامێکی تێر و ته‌سه‌لمان به هاوکاریی داموده‌زگای پێوه‌ندیدار له وڵاتی ئێران ئاماده کردووه و ئاراسته‌ی ئه‌وانمان کردووه که به‌داخه‌وه له ڕاپۆرته‌که‌دا له‌به‌رچاو نه‌گیردراوه و ئه‌مه‌ش بێلایه‌نی و شاره‌زایی ڕاپۆرتده‌ره‌که خه‌وشدار ده‌کات.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیاریکردنی ڕاپۆرتده‌ری تایبه‌ت به نایاسایی ده‌زانێت به‌ڵام له‌پێناو هاوکاری له‌گه‌ڵ سیسته‌می مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا هاوکاری ده‌کات به‌ڵکوو ڕاپۆرتێک به گوێره‌ی زانیاری متمانه‌پێکراو ئاراسته بکرێت.

له به‌رانبه‌ردا له خاتوو جه‌هانگیریش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت کارنامه‌ی فه‌شه‌لی ڕاپۆرتده‌ری پێشوو بێنێته به‌رچاو و هه‌ڵه‌کانی هاوشێوه‌ی ئه‌و دووپات نه‌کاته‌وه.

قاسمی له کۆتاییدا جه‌ختی کردووه: کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه ئه‌و ستراتژییه سیاسییانه‌ی پشتیان به ستانداردی دوو لایه‌نه‌ی هه‌ندێ له وڵاتان به‌ستووه بۆ به‌لاڕێدابردنی ئاکاره‌کانی مافی مرۆڤ خه‌ساری جیدی له بایه‌خ و متمانه و پێگه‌ی دامه‌زراوه‌کانی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌دات و بێ متمانه‌یی وڵاته‌کان سه‌باره‌ت به کارامه‌یی و کاریگه‌ری ئه‌و ڕێکخراوه‌یه له‌پێناو گه‌شه‌ی مافی مرۆڤ له وڵاتاندا زیاد ده‌کات.

قاسمی وتیشی: له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ین سوود وه‌رگرتن له ڕوانگه‌ی سیاسی و بژارده‌یی به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاوکات کۆمه‌ڵگای جیهانی پێشێلکردنی به‌رچاوی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن هه‌ندێکیتر له وڵاتان و گرووپه تیرۆریستییه پشتیوانیکراوهکانیانهوه ببینن ئاکامێکی نابێت جگه له لاوازبوونی مافی مرۆڤ له ئاستی جیهاندا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 70197 | بهروار: ۱۳۹۵/۱۲/۱۹ | کاتژمێر: 12 : 43

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: پنجشنبه 19 اسفند 1395 ساعت: 16:23

صفحه بندی