به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵۆ، بیناڵی ییڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا وێڕای ڕه‌خنه له هه‌ڵسوکه‌وتی به‌رپرسانی هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌وڵه‌تی تورکیا، هه‌ڵسوکه‌وتی پۆلیسی هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ فاتیمه شاهین کایا وه‌زیری بنه‌ماڵه و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیی تورکیای قبووڵ ناکرێت.
ییڵدرم له لێدوانه‌کانیدا له شاری یاڵڤا به توندی ڕه‌خنه‌ی گرت له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رنامه بانگه‌شه‌ییه‌کانی وه‌زیرانی تورک له شاره جۆراوجۆره‌کانی ئه‌ورووپا و وتی: "مافی ئه‌وه‌ی نییه هه‌مبه‌ر به هاتوچۆی ئازادانه و بانگه‌شه‌ی گشتگیری لایه‌نگرانی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی FETO و PKK له ئه‌ورووپا بێده‌نگ بن، به‌ڵام مافی وته‌دان به وه‌زیرانی تورکیا نه‌ده‌ن. هه‌ر کارێک ده‌که‌ن ناتوانن ڕێگری دیداری ئێمه له‌گه‌ڵ هاوڵاتییانماندا بن."
ناوبراو سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوکه‌وتی هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورکیا وتی: "ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته به کارێکی دژی هه‌موو یاسا و ڕێسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان مافی هاتوچۆی ئازادی له وه‌زیری ئێمه‌ی گرتووه و ناوبراوی ناچار به چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات کردووه."
ییڵدرم هه‌روه‌ها وه‌کوو ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا و مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته به زمانی هه‌ڕه‌شه‌وه قسه‌ی کرد و ڕوونیشی کرده‌وه: "بزانن که تورکیا وڵامی ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته به توندترین شێوه‌ی مومکین ده‌داته‌وه و بۆ دووپات نه‌بوونی ئاوه‌ها سووکایهتیێک له‌و چه‌شنه دژی وڵاته‌که‌مان و هاووڵاتییانمان هه‌ر کارێک پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له لێدوانێکی هه‌ڵبژاردندا له شاری "بالیک ئه‌سر" هه‌روه‌ها له ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی ئه‌ورووپایی له پرسه ناوخۆییه‌کان ڕه‌خنه‌ی گرت و داوای له‌م وڵاتانه کرد له‌م ده‌ستێوه‌ردانه ده‌ستxadهه‌ڵبگرن."
ییڵدرم وتیشی: "ئێمه وه‌کوو تورکیا له هه‌ڵبژاردنه‌کان و سیاسه‌تی ناوخۆیی ئێوه‌دا ده‌ستێوه‌دان ناکه‌ین، به‌ڵام شاهیدی ئه‌وه‌ین که ئێوه خۆتان لایه‌نگرانی گرووپه تیرۆریسته‌کانی PKK، ئه‌ندامانی FETO و هه‌ر گرووپ و چینێک که دژی تورکیا چالاکی ده‌که‌ن له سه‌ر خۆتان داناوه. هۆشداری به ئێوه ده‌ده‌م که ده‌ستxadهه‌ڵگری ئه‌م کارانه بن، چوونکه ئاوه‌ها هه‌ڵسوکه‌وتێک دژی دۆستایه‌تی و به‌پێچه‌وانه‌ی عورفی هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی دایه. دۆستی له‌گه‌ڵ دۆژمنانی تورکیا، دوژمنی له‌گه‌ڵ تورکیایه. ئێمه جارێکی دیکه به ئه‌ورووپا ده‌ڵین که تکایه له پرس و سیاسه‌ته ناوخۆییه‌کانی ده‌ستێوه‌ردان نه‌که‌ن."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
کۆدی بابه‌ت: 70386 | بهروار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۳ | کاتژمێر: 15 : 16
برچسب:
نویسنده: استخدام کار