بهپێی ههواڵی کوردپرێس بهگێڕانهوه له ماڵپهڕی شارپرێس ئامانجی سهردانهکهی بارزانی بۆ ڕۆژئاوای کەرکووک پرسی ئۆپەراسیۆنی حهویجه و تۆکمەکردنی سەنگەرەکانی پێشمەرگە بووە لەدەوروبەری بیرە نەوتییەکان.
دەنگی ئەمریکا لەزاری کامەران کەرکووکی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک (پارتی) بڵاویکردووەتەوە، کە سەردانەکەی بارزانی بۆ دیاریکردنی ئەو ناوچانەیە، پێشمەرگە بۆی دەڕۆن وەکوو چۆن پێشتر لەمووسڵ ناوچەکان دیاریکرابوون، کە پێشمەرگە بۆی چوون.
هەتا ئێستا وادەی هێرش کردنە سەر حەویجە دیارینەکراوە، بەڵام کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی شاری مووسڵ نزیکبووەتەوە و دوای پاککردنەوی مووسڵ هێرش بۆ سەر قەزای حەویجە دەستپێدەکات.
بەشێکیتری سەردانەکەی بارزانی بۆ تۆکمەکردنی سەنگەرەکانی پێشمەرگە بووە لەدەوروبەری بیرە نەوتییەکان، بەو پێیەی لەکاتی هێرشی حەویجەدا هێزە عێراقییەکان دێنە ناوچەکە و مەترسیی ئەوە لەئارادەیە، کە پلان بۆ دەرهێنانی ئەو بیرە نەوتییانە لەژێر کۆنترۆڵی پێشمەرگە لە ئارادابێت.
بەپێی زانیاریەکان پێشمەرگە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجە ڕەزامەندیی نیشانداوە هەماهەنگی لەگەڵ سوپاو هێزەکانی دژەتیرۆری عێراقی بکات نەک حەشدی شەعبی.
مستەفا چاوڕەش فەرماندەی پێشمەرگە و بەرپرسی مەڵبەندی پێشمەرگایەتیی یەکێتیی نیشتمانی، نەیشاردەوە حکوومەتی عێراق چاوی بڕیوەتە بیرە نەوتییەکانی کەرکووک، بەبێ ئەوەی زانیاریی زیاتر لەو بارەوە بدات.
سەرەتای ئەم مانگەش یەکێتیی نیشتمانی هێزێکی ناردە سەر بیرە نەوتەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوور و بۆ ماوەیێک هەناردەی نەوتی راگرت، ئەوەش وەک فشارێک بۆ سەر حکوومەتی عێراقی بۆ پابەندبوون بەرێککەوتنی نەوتی لەگەڵ ئیدارەی پارێزگاکه.
مەسعوود بارزانی ڕۆژی شەممەی رابردوو دوور لەچاوی میدیاکان سەنگەرەکانی پیشمەرگە و ناوچەکانی دەورووبەری بیرە نەوتەکانی بای حەسەن و هاڤانای لە ڕۆژئاوای کەرکووک بەسەر کردەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60101
کۆدی بابهت: 70384 | بهروار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۳ | کاتژمێر: 14 : 59
برچسب:
نویسنده: استخدام کار