خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولسه‌لام به‌رواری له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الغد پرس"دا وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی دامه‌زراندنی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی کوردی مافی یاسایی کورده‌کانه وتیشی: هه‌ندێک له وڵاتان پشتیوانی له دابڕانی هه‌رێمی کوردستان له عێراق ده‌که‌ن.

به‌رواری جه‌ختی کرده‌وه: سه‌رکرده کورده‌کان هه‌ر کاتێک هه‌لومه‌رجه‌که به گونجاو بزانن، ته‌نانه‌ت پاشهاته‌کان و ڕووداوه‌کانی داهاتووی ئه‌و ئاکاره‌ش هه‌رچی بێت له عێراق جیا ده‌بنه‌وه.

به‌رواری سه‌باره‌ت به ئیتیفاق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که و جیهان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان زیادی کرد: سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان به تایبه‌ت ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ناوچه‌که له‌سه‌ر پێبه‌ندبوونی خۆیان به یاساکانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به پاراستنی یه‌کڕیزی له عێراق جه‌خت ده‌که‌نه‌وه و به‌م حاڵه‌شه‌وه سیاسه‌ت پشتی به لێدوان و جه‌ختی له‌و چه‌شنه نه‌به‌ستووه چوونکه نیشانه‌گه‌لێکی گرینگ له‌مباره‌وه به تایبه‌ت هه‌ڵکرانی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له ئه‌سته‌نبۆڵ هه‌روه‌هاش نیشانه‌گه‌لێک له هه‌ڵکرانی ئه‌و ئاڵایه له دیداری ئه‌مدواییه‌ی سه‌رۆکxad کۆماری فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر و هه‌روه‌هاش به‌شداریی مه‌سعوود بارزانی له کۆنفرانسی ئه‌مدواییه‌ی میۆنیخدا ده‌بینرێت.

به‌رواری هه‌روه‌هاش وتی: سه‌رکرده کورده‌کان هه‌رگیز نه‌هێڵن پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ به‌غدا بڕواته قۆناغی شه‌ڕه‌وه و وڵاتی سه‌ربه‌خۆی کوردی له ڕێگای زۆره‌وه دابمه‌زرێت چوونکه کورده‌کان و به‌غدا بڕیاره له داهاتوودا وه‌کوو دوو دراوسێ که مێژوو و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شیان هه‌یه له ته‌نیشت یه‌ک بن.

ناوبراو هه‌روه‌هاش سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێسته‌کانی پارته کوردستانییه‌کان هه‌مبه‌ر ته‌وه‌ری سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان جه‌ختیشی کرد: سه‌رجه‌م پارته کوردستانییه‌کان له‌مباره‌وه که کامه لایه‌ن زیاتر لایه‌نگری سه‌ربه‌خۆییه له‌گه‌ڵ یه‌ک ڕکابه‌ری ده‌که‌ن و هیچ لایه‌نێک بوێری ئه‌وه‌ی نییه ڕاشکاوانه دژ به سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان بوه‌ستێته‌وه و ئه‌وه‌ی ئێستا له نێوان حیزبه کوردییه‌کاندا به تایبه‌ت له سلێمانی ڕوو ده‌دات جۆرێک کێشمه‌کێشمه له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌قڵانییه‌تی عه‌شیره‌یی که ده‌ستی وڵاتانی ناوچه‌که و به تایبه‌ت ئێرانی له پشته‌وه‌یه.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پارتی سه‌باره‌ت به پێوه‌ندیی سه‌رکرده‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی له‌گه‌ڵ نووری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و پێوه‌ندییه له‌سه‌ر گوشاره‌کانی ئێران و به ئامانجی ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی ئه‌و دوو حیزبه کوردستانییه به هه‌ڤیازیی سیاسی ڕوو ده‌دات و کورده‌کانیش دژ به‌وه‌ن.

به‌رواری سه‌باره‌ت به وێنای هاوپه‌یمانیی نێوان پارتی له‌گه‌ڵ حیزبی ده‌عوه به سه‌رکردایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: نوخبه سیاسییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدار له عێراق خه‌ساریان له بنه‌مای ئیتیفاق و شه‌راکه‌ت له‌و وڵاته‌دا داوه. به‌و حاڵه‌شه‌وه ئێستا ده ساڵه کۆمه‌ڵێک گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و نوخبه سیاسییانه به مه‌به‌ستی جێگیر کردنی فیدراڵیزم له عێراق و یه‌کڕیزی و یه‌کپارچه‌یی له‌و وڵاته ده‌ستیپێکردووه.

ناوبراو زیادی کرد: ئێستاکه هاوکاری و هاوئاهه‌نگیی نێوان به‌غدا- هه‌ولێر تایبه‌ته به به‌شی سه‌ربازی له شه‌ڕی دژ به داعشدا له حاڵێکدا عه‌بادی هێشتا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستانی نه‌داوه و سه‌ره‌ڕای ڕێژه‌یێکی زۆری ئاواره له هه‌رێمی کوردستان ئاوڕی له داخوازیی هه‌ندێ له وه‌زیرانی کابینه‌که‌ی خۆی سه‌باره‌ت به بڕینی هه‌نارده‌ی ده‌رمان بۆ هه‌رێم داوه‌ته‌وه.

به‌رواری ئاماژه بههش ده‌کات: "ئێمه هه‌ست ده‌که‌ین به‌غدا بڕیاری داوه واز له ئه‌و ده‌ستووره‌ی له ساڵی 2003دا په‌سه‌ند کرا بهێنێت، واتا ده‌ستووری فیدراڵیزم له عێراق و حاکمیه‌تی زۆرینه له‌و وڵاته.

ناوبراو زیادی کرد: ئه‌و هه‌نگاوه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له لایه‌نه‌کان له نێوان کورده‌کان، سوننه و تورکمانه‌کان له عێراق وه‌کوو به‌کرێگیراوان له سیسته‌مێکی دیکه‌دا چالاکی بکه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 70607 | بهروار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۸ | کاتژمێر: 13 : 38

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: شنبه 28 اسفند 1395 ساعت: 17:56

صفحه بندی