خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی سبه‌ی، له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به داعش له واشنتۆن، عادل جوبێر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌که له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق کۆبووه‌وه.

به‌پێی هه‌واڵێک که سایتی وه‌زارەتی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاوی کردووه‌ته‌وه، عادل جوبه‌یر رایگەیاندووە: سه‌ردانی وه‌فدی عێراق به سه‌رۆکایه‌تیی بریکاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ ریاز زۆر باش بووه بۆ کاراکردنی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوو وڵات.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا، عادل جوبه‌یر به ئیبراهیم جه‌عفه‌ریی وتووه: سعوودیه به‌نیازه عێراق ببه‌خشێت له‌و قه‌رزانه‌ی که له‌سه‌ریه‌تی، بەڵام قه‌باره‌ی قه‌رزه‌کانی ئاشکرا نه‌کردووه.

هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کاندا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه باسی له‌وه کردوه، وڵاته‌که‌ی به‌نیازه هێڵی فڕۆکه‌وانی نێوان ریاز و به‌غدا و نه‌جه‌ف بکاته‌وه.

له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه، عێراق هێشتا پێویستی به یارمه‌تیی دارایی و کۆمه‌کی مرۆیی و بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه هه‌یه که له‌ده‌ستی داعش رزگارکراون.

له‌ماوه‌ی رابردودا په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و سعوودیه به قۆناغێکی ئاڵۆزدا تێپه‌ڕین، به‌مدواییه عێراق ناڕه‌زایه‌تیی نیشاندا له لێدوانێکی باڵیۆزی سعوودیه له به‌غدا سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له کاروباری عێراق، به‌و هۆیه‌وه سعوودیه باڵیۆزه‌که‌ی خۆیی لەبەغدا گۆڕی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60101

کۆدی بابه‌ت: 70799 | بهروار: ۱۳۹۶/۱/۵ | کاتژمێر: 13 : 8

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: شنبه 5 فروردين 1396 ساعت: 21:56

صفحه بندی