سهیدئهحسهن عه‌له‌وی له وتووێژ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا ڕایگه‌یاند: که‌سێکی خۆجێی له پارێزگای کوردستانه‌وه هه‌ڵبژێرین بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کوردستان.
عه‌له‌وی ئاماژه به دۆخی فه‌رهه‌نگیی پارێزگا ده‌کات و ده‌ڵێت: حه‌وزه‌ی فه‌رهه‌نگ له کوردستاندا تا ئێستا نه‌یتوانیوه خواسته مه‌ده‌نییه‌کانی هاووڵاتییان ده‌سته‌به‌ر بکات.
ناوبراو ئاشکراشی ده‌کات: من وه‌کوو نوێنه‌ری هاووڵاتییان له شاری سنه، دیوانده‌ره و کامێرانه‌وه پێم وایه پێویسته له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا به فه‌رهه‌نگ و هونه‌ریشه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسی خۆجێی و کارامه به‌کار بهێندرێن.
عه‌له‌وی درێژه‌ی پێدا؛ حه‌وزه‌ی فه‌رهه‌نگ ته‌نها به یه‌ک ڕێکخراوه یان ناوه‌ندی تایبه‌ته‌وه نه‌به‌ستراوه و ناوه‌ندی جۆربه‌جۆر له‌م بواره‌دا کار ده‌که‌ن.
نوێنه‌ری خه‌ڵکی سنه، دیوانده‌ره و کامێران له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی هه‌روه‌ها ئاماژه به کێشه‌کانی ئه‌م حه‌وزه‌یه ده‌کات و ده‌ڵێت: له‌م بواره‌دا هیچ پێشکه‌وتنێک نابینین و پرسه فه‌رهه‌نگییه‌کانمان خراونه‌ته‌وه په‌راوێزه‌وه.
ناوبراو ده‌شڵێت: پێویسته فه‌رهه‌نگی ڕابردووی کوردستان ببووژرێتهوه و ئه‌و فه‌رهه‌نگه بۆ به‌ره‌ی داهاتوو بگوازرێته‌وه تاکوو به‌ره‌کانی داهاتووش که‌ڵک له فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری خۆجێی کوردستان وه‌ربگرن.
عه‌له‌وی له کۆتاییدا داوا ده‌کات سه‌رجه‌م حه‌وزه فه‌رهه‌نگییه‌کانی پارێزگا به‌هه‌ند وه‌ربگیردرێت و ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆکه فه‌رهه‌نگی پارێزگای کوردستان ته‌نها به‌ستراوه به مۆسیقاوه ئه‌مه‌ش له‌حاڵێکدایه گۆڕه‌پانی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری کوردستان زۆر به‌ربڵاوتر له‌وه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
کۆدی بابه‌ت: 71339 | بهروار: ۱۳۹۶/۱/۱۹ | کاتژمێر: 12 : 11
برچسب:
نویسنده: استخدام کار