خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران ڕۆژی یه‌کشه‌ممه/ 3ی گوڵان له پێنجه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمه‌ڵه‌ی جیهانیی شاره ئیسلامییه‌کاندا ئاماژه‌ی به سه‌رچاوه‌ی داهاتی شاره‌کان کرد و ڕایگه‌یاند: دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای مه‌شرووع بۆ سه‌رچاوه‌ی داهاتی شاره‌کان وه‌کوو ئه‌رکێکی پێویست خۆده‌نوێنێت و ده‌وڵه‌تیش ئاماده‌یه هه‌موو چه‌شنه ئامادهکارییێکی پێویست بۆ شاره‌وانی و ئیداره‌ی شاره‌کان له ڕێگای سه‌رچاوه‌ی داهاتی مهشرووعهوه ئه‌نجام بدات.

سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌و دانیشتنه‌دا ئاماژه‌ی به شارستانییه‌تی گه‌وره‌ی مرۆڤ له مێژوودا کرد و وتی: به زۆری شارستانییه‌ته‌کان له ته‌نیشت شاره‌کاندا پێکهاتوون و زانست و ته‌کنۆلۆژیا و شارستانییه‌ت له شاره گه‌وره‌کاندا سه‌رهه‌ڵده‌دات و گه‌شه ده‌ستێنێت.

ڕۆحانی ئه‌وه‌شی زیاد کرد: له ئاسه‌واری گه‌وره‌ی شارستانییه‌تی وڵاتانی جۆبهجۆری جیهاندا به تایبه‌ت له وڵاتانی ئیسلامی‌دا ڕیشه و بنه‌مای نژیارڤانیی شاره‌کان و بیناسازیی باڵاخانه‌کان له فه‌رهه‌نگ و هزر و بیری خه‌ڵکه‌وه ههڵقۆڵیوه و مزگه‌وت، قوتابخانه، زانستگا و ناوه‌ندی فێرکاری به گشتی وه‌کوو به‌شی ناڤۆکیی شاره‌کان له سه‌رووی گه‌ڕه‌که‌کانی شاره‌وه له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه له‌به‌رچاو گیراوه.

دوکتۆر ڕۆحانی ئاشکراشی کرد که له شارستانییه‌تی ڕابردوومان فێر ده‌بین: سه‌ودا و خولیای پێکهێنانی شار به بیناسازی و کردنه‌وه‌ی ماڵ نییه. فێریش ده‌بین ڕیشه‌ی که‌لتووری بنه‌مای شارسازییه و شێوازی نژیارڤانی و بیناسازییهکانیش مۆڵه‌ت به خه‌ڵکی ده‌دات له ئاسایشێکی زیاتردا بژین نه‌ک ئه‌وه‌ی باڵاخانه و بینای پڕسوود چێبکرێت.

سه‌رۆک کۆمار ده‌شڵێت: پێویسته باڵاخانه‌کان جێگای حه‌وانه‌وه و ئاسایشی هاووڵاتییان بن هه‌ر له‌و ڕووه‌شه‌وه ناوی مه‌سکه‌نی لێنراوه. له ئاوه‌ها حاڵه‌تێکدا پێداویستیی فه‌رهه‌نگیی گه‌نجان و هه‌روه‌هاش پێداویستیی ئابووری و پێوه‌ندیی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تیی خه‌ڵک پێناسه ده‌کرێت.

حه‌سه‌ن ڕۆحانی ئاشکرای کرد: ئایا ده‌بێت به مه‌به‌ستی دابینکردنی داهاتی شاری مافی خه‌ڵک به بێ ئیزنی خۆیان بفرۆشرێت و له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌شڵێت: دابینکردنی داهاتی شار له ڕێگای نه‌خوازراو و نادروسته‌وه له‌وان فرۆشتنی ئه‌و موڵکانه‌ی هی خه‌ڵکن و ئه‌وه‌ی که سه‌رمایه‌دارێک هه‌موو ئه‌و ماڵانه له گه‌ڕه‌کێک و ده‌وروبه‌ریدا بکڕێت نه‌ک هه‌ر له باری فه‌رهه‌نگی و ئایینییه‌وه به‌ڵکوو له باری ئاسایش و جوانی و مۆبلومانی شاریشه‌وه دروست نییه.

سه‌رۆک کۆمار له‌و بواره‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد نه‌شیاوترین سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ شار و شاره‌وانییه‌کان فرۆشتنی مافی هاووڵاتییان و ئه‌و موڵکانه‌یه که مافی شارۆمه‌ندانه و له‌ناوبردنی باخ و پیره‌داره‌کان خراپتر له‌وه‌یه که که‌سێک نه‌وته‌که بفرۆشێت و له پاره‌که‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات. ئه‌گه‌ر نه‌وت وه‌کوو مافێک له نێوان بهرهیێکدا وه‌سف بکرێت پێویسته پاره و داهاته‌که‌شی له ڕێگایێکه‌وه سه‌رمایه‌دانه‌ری بکرێت.

سه‌رۆک کۆمار جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرده‌وه ئه‌گه‌ر بڕیاروایه بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌کانی شار هه‌نگاوێک هه‌ڵبنێین پێویسته به‌رنامه‌یێکی جامێع و هه‌مه‌لایه‌نه بێنینه‌ئاراوه. کێشه‌ی ژینگه و شار کێشه‌یێکی دژواره و چاره‌سه‌ریی ئه‌و کێشانه‌ش پێویستی به کاتی زیاتر ده‌بێت به‌ڵام به‌شێک له کێشه‌کان هاوپێوه‌نده به شاره‌وه و ده‌کرێت له کورتماوه‌دا چاره‌سه‌ر بکرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 72091 | بهروار: ۱۳۹۶/۲/۳ | کاتژمێر: 15 : 4

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: يکشنبه 3 ارديبهشت 1396 ساعت: 23:25

صفحه بندی