به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌قی وتاره‌که به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه‌یه:
پێکهاته‌ی سیاسیی ناوخۆی کوردستان کاریگه‌ریی له لایه‌نه سیاسییه‌کانی وڵات له هه‌شتاکاندا وه‌رده‌گرێت. دۆسیه‌ی دوو گوفتومانی سه‌ره‌کیی وڵات له کوردستان هه‌وراز و نشێوی زۆریان هه‌بووه که له‌لایه‌ن چالاکانی ئه‌و حه‌وزانه‌وه چه‌ندین جار لێکدانه‌وه‌ی بۆ کراوه. هه‌ریه‌که و له گوفتومانهکان سه‌رده‌مێک بۆته‌هۆی کاریگهریگهلێک به سه‌ر کوردستاندا ئه‌وه‌ش وه‌کوو به‌شێک له مێژووی سیاسیی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده تۆمار کراوه. که‌شی ڕادیکاڵی سێ ده‌یه‌ی ڕابردووی کوردستان تا ڕاده‌یێک له گوفتومانی ناوخۆدا کاریگه‌ری هه‌بووه. به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی نوێ له‌گه‌ڵ گوفتومانی نیشتمانی له کوردستان هه‌ندێک کێشه‌ی لێ بۆته‌وه. که‌شی پاش گوفتومانی نه‌ته‌وه‌یی له کوردستان هه‌ندێک جار قه‌یرانی شوناسی لێکه‌وتۆته‌وه به‌ڵام به سه‌قامگیریی سیاسیی لایه‌نه نوێخوازه‌کان خۆی پیشان دا. ئێستا پاش دوو ده‌یه که له هه‌بوونی گوفتومانی نیشتمانی له کوردستان تێده‌په‌ڕێت دۆسیه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کان بۆ هه‌موو به‌ره‌ی نوێ ئاشکرایه و ڕه‌خنه و خه‌ساره‌کانی ئه‌و لایه‌نانه گوفتومانی ئێستاکه‌ی کوردستانیش بۆ هه‌مووان ئاشکرا ده‌کات. که‌س ناتوانێت به گوێره‌ی که‌ش و هه‌لومه‌رج قه‌زاوه‌ت بکات چوونکه به‌ره‌ی نوێ سه‌ره‌نجی هه‌موو شت ده‌ده‌ن و قبووڵی ناکه‌ن.
کوردستان پاش کۆتایی قه‌یرانه سه‌ره‌تاییه‌کان به‌ره‌وڕووی هه‌ندێ گوفتومان بوویه‌وه که هیچ بنه‌ما و ڕیشهیێکیان له کوردستاندا نه‌بوو و لایه‌نگریی گشتی له‌و گوفتومانانه هه‌ندێ جاریش له‌لایه‌ن هه‌ندێ که‌سی دیکه وه‌کوو ناوهنجیگهرهوه ئه‌نجام ده‌درێت که ڕه‌وتی سیاسیی ئه‌و که‌سانه‌ش له‌گه‌ڵ گوفتومانهکه یه‌ک ناگرێته‌وه. هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه که‌شی سیاسیی کوردستان جیاوازه له‌گه‌ڵ پێکهاته‌ی ناوه‌ندی و هه‌ندێ جاریش شوناسی سیاسی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌دا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پێگه‌ی گوفتومانی ئه‌و لایه‌نانه له کوردستان به شێوازێکی به‌رچاو پایا نه‌بووه و به‌م بۆنه‌شه‌وه هه‌ندێک خه‌سار له پێکهاته‌ی گوفتومانهکه ده‌که‌وێت که جاروبار به‌ره‌و چاره‌سه‌ری سڕینه‌وه یان به‌ره‌نگاربوونه‌وه ده‌چێته پێشێ.
هه‌ردوو گوفتومانی سوننه‌تی وڵات بریتی له بناژۆخواز و ڕیفۆرمخواز به هه‌ندێک جیاوازییه‌وه له پشکه‌کانیاندا به‌شی جێبه‌جێکار و به‌ڕێوه‌به‌ری کوردستانیان به‌ده‌سته‌وه بووه به‌ڵام مه‌ودای نێوان ئه‌کته‌رانی ئه‌و دوو گوفتومانه به‌رجه‌سته‌تره له ململانێ و ته‌نگه‌ژه‌ی ناوخۆی گوفتومانهکان. ئه‌و خه‌ساره‌ش زیاتر داوێنی ڕۆڵگێڕانی گوفتومانهکه ده‌گرێته‌وه و به‌و بۆنه‌شه‌وه کوردستان له دووباره به‌رهه‌مهێنانی گوفتومانهکه ئه‌زموونی باشی به‌ده‌سته‌وه نییه و مه‌ودا و جیاوازیی نێوان ئه‌کته‌ره‌کان خه‌ساری قه‌ره‌بوونه‌کراوی داوه له چالاکانی ئه‌و بواره به شێوازێک که ڕێژه‌یێکی زۆری وزه‌ی کوردستان تووشی خه‌ساری جیدی بووه. ئه‌گه‌ر بکرێت داکۆکیی ڕۆژمه‌ڕه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌کوو گوفتومان ناوی لێ بهێنین ده‌بێ قبووڵ بکه‌ین ئه‌و حه‌وزه‌یه گۆڕه‌پانی سڕینه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌یتا په‌یتای هێزه به‌رته‌سکه‌کانی کوردستان بووه. ئه‌و دژایه‌تی و سڕینه‌وه بووه‌ته‌هۆی نائومێدیی گشتیی هێزه‌کان که به‌و ئاسانییه‌ش چاره‌سه‌ر ناکرێت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بازنه‌یه که بریتی بێت له سڕینه‌وه یان دژایه‌تی ده‌توانێت ده‌ستپێکێک بێت بۆ گه‌شه‌ی عه‌قڵانییه‌تی گوفتومانهکه و دهرهچهیێک بێت بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه له بنبه‌ستی گه‌شه له کوردستان.
چاکسازیی دۆخی گه‌شه له کوردستان هیمه‌تێکی به‌رزتر و فراوانتر له یه‌ک لایه‌نی سیاسی ده‌خوازێت. دۆخی سیاسیی کوردستان به شێوازێک ده‌ڕواته پێشێ که تاکلایه‌ن به ته‌نها چاره‌سه‌ری کێشه دژواره‌کانی پێ ناکرێت.
چاره‌سه‌ری دواکه‌وتوویی له‌لایه‌ن یه‌ک حیزبی سیاسییه‌وه ده‌سته‌به‌ر نابێت به‌ڵکوو پێویستی به عه‌قڵانییه‌تێکی گشتگیر هه‌یه که دوور بێت له هه‌موو لایه‌نگری یان ته‌شکێکی سیاسی. دۆخی ڕادیکاڵی چه‌ند ده‌یه‌ی پێشوو پاشهاتی زۆری له کوردستان به‌جێهێشتووه و ته‌نها له ڕێگای یه‌کگرتنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کانه‌وه‌یه که پێشکه‌وتنی هه‌مه‌لایه‌نه ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌ده‌بیاتی نامهعقووڵی ئێستاکه له که‌شی سیاسیی کوردستان نه‌ک ڕیفۆرمخوازه کورده‌کان ئۆپۆزیسیۆنن و نه‌ک بناژۆخوازه کورده‌کانیش خۆفرۆشن به‌ڵکوو هه‌ردووک له گوفتومانی نیشتمانیی کوردستانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه که هه‌موو کات عه‌قڵانییه‌تی سیاسی دابه‌زیوه و ستراتژیی گوفتومانی نزیک له هه‌ست بووه‌ته‌وه و ئه‌ده‌بیاتی کۆنه و پرتووکاوی سیاسیی ئاماژه‌پێکراو وه‌کوو ئهلترنهتیڤێک بۆ مامه‌ڵه و ته‌عامول له‌گه‌ڵ بیری ڕۆڵگێڕانی سیاسی‌دا به‌کار هێنراوه که یه‌که‌م خه‌ساریشی بریتییه له دابه‌زینی ڕێژه‌ی هێزه کارامه و بارهێنهرهکان بووه. له قۆناغی دواتریشدا که‌ڵه‌که‌ی پاشهاته سیاسییه‌کان که به بۆنه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌وه ڕووی دابوو داوێنی گرووپه خزمه‌تگوزاره‌کانی هه‌موو بواره‌کان ته‌نانه‌ت گرووپی خزمه‌تگوزاریی پسپۆڕی و ناسیاسیشی گرته‌وه. لێره‌وه هێزه کارامه‌کان سه‌ره‌ڕای هه‌موو شایسته‌ییه‌کانیان خراونه‌ته په‌راوێزه‌وه و به‌ستێنی چالاکی ڕه‌وتی ئۆپۆرتۆنیستی ڕه‌خسا و فه‌رهه‌نگی ده‌رفه‌تخوازی وه‌کوو به‌ره‌ی سه‌ره‌کی و چالاکی مه‌یدانی خزمه‌ت خۆده‌نوێنێت و ئاکامه‌که‌شی په‌ره‌سه‌ندنی فه‌رهه‌نگی پێداهه‌ڵگوتن و چڵکاوخۆری ده‌بێت که سه‌ره‌کیترین خه‌ساره‌که‌شی داوێنی کۆمه‌ڵگای خزمه‌تگوزار ده‌گرێته‌وه. نموونه‌ی ئه‌و ڕه‌زیله ئه‌خلاقییه سیاسییه‌ش له چه‌ندین ساڵی دواییدا فراوانه که هێزی تێگه‌یشتووی هه‌ردوو لایه‌ن خراونه‌ته په‌راوێزه‌وه و ئه‌وانه‌ش بوونه‌ته‌هۆی دروستکردنی ئه‌و په‌راوێزانه خۆیان به سامان گه‌یشتوون و ڕه‌نج و چه‌رمه‌سه‌ری و بێبه‌شیی گشتیی کۆمه‌ڵگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌دوادا هاتووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی تێر و ته‌سه‌لی کوردستان له‌لایه‌ن گوفتومانی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه ته‌نها خولیایێکه و دۆخی ئه‌سه‌فباری گه‌شه‌نه‌سه‌ندنی ناوچه کوردستانییه‌کان گه‌واهی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و ئیدعایه. دابه‌زینی ڕێژه‌ی هێزه به‌تواناکانیش ته‌نها به بۆنه‌ی لایه‌نگریی سیاسییه‌وه به بۆنه‌ی ئه‌و ستراتێژییه قه‌ڵه‌وه دێته ئاراوه. تا چه‌ند ڕۆژی دیکه چاره‌نووسی سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی دوازده‌هه‌م دیاری ده‌کرێت و ئه‌وانه‌ی سیتادهکانیان ده‌گه‌ڕێنن له پارێزگاکاندا چاوه‌ڕوانی هه‌ماهه‌نگیی ئه‌و پاڵێوراوه ده‌که‌ن که له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا سه‌رده‌که‌وێت و بێگومان ڕیزبه‌ندیی سیاسی له پارێزگا قووڵتر له ئاستی وڵاتیش ده‌بێته‌وه.
ئه‌م یادداشته‌ش بۆ ئه‌وانه نووسراوه نوێنه‌ری گوفتومانی سه‌رکه‌وتوو ده‌بن له پارێزگاکاندا به تایبه‌تی پارێزگای کوردستان. کاتی نووسینی ئه‌م بابه‌ته هێشتاکه براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان دیار نییه و هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه تێڕوانینێکی یه‌کسان بۆ هه‌موو ڕه‌وته سیاسییه‌کان به‌کار ده‌هێنێت.
هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه هیچ لایه‌نێک ناتوانێت خۆی له‌م خه‌سارانه‌ی ئێستا له کوردستاندا ڕوویان داوه ئه‌ستۆپاک بزانێت. هه‌روه‌هاش که‌س بۆی نییه گه‌شه‌ی کوردستان له پاوانی خۆیدا بزانێت. پۆسته‌کان ده‌فرایه‌تیی چاکسازی یان گه‌نده‌ڵیان هه‌یه و حوکمدان له‌مباره‌وه پێچه‌وانه‌ی ته‌دبیر و ڕاوێژی عه‌قڵانییه. نه ڕیفۆرمخواز ده‌توانێت ئیدعای سڵامه‌ت بکات له‌باری سیاسی و ئابوورییه‌وه و ئاڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی و دووبه‌ره‌کی هه‌ڵبکات. نه بناژۆخوازیش ده‌توانێت ئیدعای گشتبینی بۆ هه‌موو سووچ و قۆژبنه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان بکات چوونکه زیاترین ڕۆڵگێڕانی سیاسی له کوردستان به گوێره‌ی دۆخی سیاسی ڕه‌نگ ده‌گۆڕن و سه‌ر به هه‌ردوو لا هه‌ن و به هیچ لایه‌نێکیش نین. هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه به کارنامه‌ی که‌سایه‌تییه سیاسییه جێبه‌جێکاره‌کان ناتوانین وه‌کوو دۆسیه‌ی گوفتومانی وڵات له کوردستان چاوی لێبکه‌ین هه‌ر بۆیه‌ش باشتروایه له جێگه‌ی سه‌رقاڵبوون به په‌راوێزی بێ سه‌ره‌نجامه‌وه بڕۆینه ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ده‌قانه‌ی که بارێک به سه‌ر شانی کوردستانه‌وه سووک ده‌که‌ن.
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: سروور خدری
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
کۆدی بابه‌ت: 72981 | بهروار: ۱۳۹۶/۲/۲۳ | کاتژمێر: 12 : 13
برچسب:
نویسنده: استخدام کار