خرید بک لینک

بە پێی هەواڵی کوردپرێس لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری، لە دوای بەشداریی شکۆمەند و حەماسیی خەڵکی لە دووازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و پێنجەمین خولی هەڵبژاردنی شۆڕاکانی شار و گوند، ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی پەیامی سپاس و پێزانینیان دەرکرد، کە تێدا ئاماژەیان بە چەند بابەتی گرینگ داوە.

دەقی پەیامی رێبەری بە گوێرەی خوارەوەیە:

بسمالله الرحمن الرحیم

گەلی ئازیزی ئێران

جەژنی حەماسەی هەڵبژاردنی دوێنێ، جارێکی دیکە گەوهەری درەوشاوەی ورەی نەتەوەیی خستە بەرچاوی خەڵکی جیهان. بەشداریی بەرفراوان و بەشکۆی ئێوە و ئاپۆڕەتان بۆ دەنگدان و چاوەڕوان بوونی درێژخایەن بۆ گەیشتن بە سندووقەکانی دەنگدان لە هەموو وڵات و لە ناو هەموو توێژەکانی کۆمەڵگا، نیشانەی ئاشکرای پتەوبوونی بنەماکانی دیموکراسی ئیسلامی و ئۆگری هەمووانە بەم نیعمەتەی خودا و ئێران و ئێرانی لەم ئەزموونەی مەیدانی عەمەلەدا، سەربەرز و ڕووسپی کرد.

دوێنێ بە بەشداریی جەماوەر و ڕژاندنی زیاتر لە چل ملیۆن پەڕەی دەنگ بۆ ناوسندووقەکان، ڕێژەیەکی نوێ لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریدا تۆمارکرا و بەرەوپێش چوونی گەلی ئێرانی لە گۆڕەپانی ئامادەبوون و سەرهەڵدانی بەهێزانە نیشان دا.

ئێرانی ئیسلامی جارێکی دیکە خراپەخوازان و ڕقەبەران و بەخیلانی وەدوابردەوە و دڵی دۆستانی خۆی پڕ لە خۆشی و فەخر کرد.

سەرکەوتووی هەڵبژاردنی دوێنێ، ئێوە گەلی ئێرانن و کۆماری ئیسلامیە کە سەرەڕەا پیلان و هەوڵی دوژمنان، توانیویەتی متمانەی ئەم گەلە سەربەرزە بە شێوەیەکی بەرچاو ڕابکێشێت و لە هەر خولێکدا درەوشانەوەیەکی نوێ نیشان بدات.

سەرکەوتووی هەڵبژاردنی دوێنێ ئێوە خەڵکی ئێران و نیزامی کۆماری ئیسلامین کە سەرەڕا ئەزموونی گەورەی دوێنێ تەنیا بەشداریی نەبوو، ئارامی و لەسەرخۆیی و نەجابەتی بەشداربووان بوو کە ئاسایشی هەڵبژاردنی دەستەبەر کرد و بووە بەشێک لە ئەم ئەزموونە سەرەنجڕاکێشە.

هەموو توێژ و چینەکان، هەموو لایەنە سیاسییەکان پێکەوە هاتنە مەیدان و شان بە شانی یەکتر دەنگیان بە نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران دایەوە.

من بەوپەڕی خۆبەکەم زانینەوە لە بەرانبەر خودای گەورە، سپاسی دەکەم و داوای ڕەحم و دڵۆڤانی و مێهرەبانی شیاو بۆ گەلی ئێران دەکەم و بە ناردنی سڵاو بۆ حەزرەتی "بقیةالله الاعظم ارواحنا فداه" ئاماژە بە چەند خاڵێک دەکەم:

١- داوا لە خەلکی ئازیز دەکەم شوکری خودا بکەن بۆ ئەم سەرکەوتنە مەزنە و ئەوەی کە پاش چەند حەوتە لە پێش هەڵبژاردنەوە، ئێستا بە یەکگرتوویی گشتی گەیشتوون کە بێ گومان هۆکارێکی گرینگی پتەویی و دەسەڵاتی نەتەوەییە. هەمووان لە ژێر سێبەری نیزامی کۆماری ئیسلامیدان و منداڵی ئەم نیشتمانە سەربەرزەن، هەوڵ بدەن تا کوو بەش بە حاڵی خۆتان ئامانجە گەورەکانی ئەم وڵاتە بشناسن و هەوڵی بۆ بدەن بێتە دی.

٢- لە سەرۆک کۆماری بەڕێز و هەموو ئەوانەی کە لە دەوڵەتی داهاتوودا بەشدارن داوا دەکەم بە هەوڵی گەنجانە تەقالا بدەن بۆ چارەسەریی کێشەکانی وڵات و چرکەیەک لەم هێڵە ڕاستەوخۆیە خافڵ نەبن. لەبەرچاوگرتنی چینی هەژار، ئاوڕدانەوە لە گوندەکان و ناوچە هەژارەکان، لە بەرچاوگرتنی یەکمایەتیەکان، بەرەوڕووبوونەوەی گەندەڵی و خەسارە کۆمەڵایەتییەکان دەبێ لە سەرووی پلانەکانەوە بێت.

3- سەربەرزی نەتەوەیی و لەبەرچاوگرتنی ژیری لە پەیوەندی نێودەوڵەتی و گرینگی دان بە بەهێزیی نێودەوڵەتیش دەبێ یەکمایەتی بەڕێوەبەرانی شۆڕشی و ئیسلامیی بێت.

4- بە پێویستی دەزانم سپاسی یەک بە یەکی خەڵکی بەشدار لە هەڵبژاردن بکەم و ئەوانەش خەڵکیان هان داوە بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردن.

5- بە پێویستی دەزانم سپاسی بەربژارانی سەرۆک کۆمارییش بکەم کە لە ڕووناک کردنەوەی چاوی خەڵک و ڕاکیشانیان بۆ هەڵبژاردن کاریگەرییان بووە.

6- سپاسی سەرجەم بەڕێوەبەرانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و هەڵبژاردنی شۆرای شار دەکەم کە زۆر ماندووبوونە.

7- سپاسی پارێزەرانی ئاسایشی هەڵبژاردن و هەروەها میدیای نەتەوەیی وڵات دەکەم کە بە هەوڵی شەوانە ڕۆژی ئەوان ئەم هەڵبژاردنە بەم شێوە بەڕێوەچوو.

8- لە کۆتاییدا داوا دەکەم هەموومان لە سەر ڕێگای هەوڵ بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکی خودایی خۆمان و لە خواترسی و پایبەندی بە ڕێگای شۆڕس بیین و شادی ڕۆحی ئیمام و شەهیدان لە خوا داوا دەکەم

والسلام علیکم و رحمةالله

سەیدعەلی خامنەیی

سی گوڵانی 1396

کۆدی ههواڵنێر: 60106

کۆدی بابهت: 73444 | بهروار: ۱۳۹۶/۲/۳۰ | کاتژمێر: 22 : 57

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: يکشنبه 31 ارديبهشت 1396 ساعت: 7:01

صفحه بندی