خرید بک لینک

بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە NRT، فراکسیۆنەکانى گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ و بزووتنەوە لە ڕاگەیێندراوێکدا سەبارەت بە ڕێککەوتننامەى حکوومەتى هەرێم و کۆمپانیاى ڕووس نەفتى ڕووسیا، وێرای ئاماژە بە سەخڵەتی و نالەباریی ژیانی هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان، دەڵێن: "نه‌وت و گازى سروشتى نه‌یتوانیوه نه‌هامه‌تییه‌کان چاره‌سه‌ر بکات و ببێته خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵک، ده‌رکه‌وت به‌پێى گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کان ئاینده‌ى هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌وه، ئه‌گه‌ر ئێستا رێگرى لێنه‌کرێت و چاره‌سه‌ر نه‌کرێ، هه‌رێمی کوردستان له برى ڕۆشتن به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیى دوچارى داڕوخانێکى گه‌وره‌ی ئابووری و سیاسی ده‌بێت".

لە ڕاگەیێندراوەکەى ئەو چوار فراکسیۆنەدا وێرای بیرهێنانەوەی ڕێککەوتنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو کۆمپانیاى داناغاز و نه‌وت هیلال لە ساڵی ٢٠٠٧ بۆ دۆزینه‌وه و به‌رهه‌هێنانى گازى سروشتى له کێڵگه‌کانى کۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵ و کهموکورتییەکانی ئەو ڕێککەوتننامەیە کە بووە هۆی هەڵوەشانەوەی لە ساڵی ٢٠٠٨، هاتووە: ئه‌گه‌ر له‌و کاته‌وه به‌باشى کار بکرایه بۆ به‌رهه‌مهێنانى گازى سروشتى، هه‌رێمى کوردستان نزیکه‌ى ٢٠ ملیارد دۆلارى بۆ ده‌گه‌ڕایه‌وه، گرفتى کاره‌با له کوردستاندا چاره‌سه‌ر ده‌بوو، پرۆژه‌ى پیشه‌سازى و پیترۆکیمیا له کوردستان دروست ده‌بوو.

ئەو ڕاگەیێندراوە بە بیرهێنانەوە زیان و قەرزەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هۆی ئەو گرێبەستانە لە دادگە نێودەوڵەتییەکان، دەشڵێت: به‌هیچ شێوه‌یه‌ک دیارنییه ئه‌م پارانه به‌چى دراوه، چونکه کۆى ئه‌و پارانه‌ى بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران خه‌رجکراوه که‌متره له داهاتى نه‌وت، به‌م قه‌رزه گوماناویانه و قه‌رزه‌کانى داناغاز و ئه‌م سیاسه‌ته‌ى ئێستاى نه‌وت، ئاینده‌ى کوردستان به‌ره و هه‌ڵدێر ده‌ڕوات.

فراکسیۆنەکانى گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ و بزووتنەوە وێرای ڕەخنەگرتن لە گرێبەستى حکوومەتى هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاى ڕووس نەفت، ئەو ڕێککەوتنە بە درێژکراوی دۆخی خراپی ئێستاکەی هەرێمی کوردستان دەزانن و دەڵێن: ئه‌م گرێبه‌سته [ڕووس نه‌فت] ناکرێت به‌بێ چاودێرى و لێکدانه‌وه‌ى په‌رله‌مان واژۆ بکرێت، ناکرێت نه‌زاندرێت داشکاندنى هه‌رێم بۆ نرخى ئه‌و نه‌وته‌ى کهکردوویهتى بۆ (ڕووس نه‌فت) چه‌نده و بۆ چه‌ند ساڵه؟ ناکرێت نه‌زانرێت ئەم کۆمپانیایە چۆن ده‌بێته هاوبه‌ش یان خاوه‌ندار له‌و پێنج کێڵگه نه‌وتییه‌دا.

ئەو چوار فراکسیۆنە بە پرسینەوە لە بەسەرهاتی یەک ملیارد دۆلاری وەرگیراو لە کۆمپانیای ڕووس نەفت له مانگى شوباتى ئه‌م ساڵدا، ڕایانگەیاندووە کە "ئه‌م ڕێککەوتنه به‌شێکى سیاسییه و په‌یوه‌ندى به هاوکێشه‌ی هه‌رێمایه‌تى و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌یه و لێکه‌وته‌ی ده‌بێ" و دەپرسن: کێ به‌رپرسیارییه‌تى ئه‌م لێکه‌وتانه هه‌ڵده‌گرێت؟

هەروەها ڕاگەیێندراوەکە بە ئاماژە بەوەی کە به‌شێکى ئه‌م ڕێککه‌وتنه بۆ نه‌وتى که‌رکووکه، ئەو پرسیارەی ورووژاندووە کە ئایا لەوبارەوە گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى ناوه‌ندى کراوه؟ ئه‌گه‌ر حکوومه‌تى ناوه‌ندى گرفتى دروستکرد چۆن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت؟

فراکسیۆنەکانى گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ و بزووتنەوە لە کۆتایی ئەو ڕاگەیێندراوەدا بە ڕەخنەگرتن لە سیاسەتی هەڵەی زاڵ بە سەر ڕێککەوتنەکانی هەرێم لە گەڵ کۆمپانیا نەوتی و بیانییەکان وەک هۆکاری خستنە مەترسیی ژیانى ئێستا و داهاتووى خه‌ڵکى هەرێمی کوردستان، جەختیان لەوە کردۆتەوە کە چى دیکه ناتوانن بێده‌نگبن له برسیکردنى هاووڵاتیان و نه‌مانى خزمه‌تگوزارى و قه‌رزارکردنی خه‌ڵکی هەرێمی کوردستان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 74168 | بهروار: ۱۳۹۶/۳/۱۳ | کاتژمێر: 23 : 2

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: يکشنبه 14 خرداد 1396 ساعت: 11:47

صفحه بندی