خرید بک لینک

به‌پیی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌گه‌رچی له پێشدا باس له دامه‌زراندنی سیسته‌می فیدڕاڵی وه‌کوو یه‌کێک له ڕێگه‌کانی کۆتاییهێنان به شه‌ڕ و توندوتیژی له سووریا هاتووه‌ته ئاراوه، به‌ڵام ئه‌م ڕۆژانه وشه‌ی فیدڕاڵی و یان فیدڕاڵیزم سه‌باره‌ت به سووریا زۆر به‌کار دێت. ڕووسیا وه‌کوو یه‌کێک له وڵاته گرینگه‌کان که تێکه‌ڵ به قه‌یرانی سووریا بووه ئه‌گه‌ری دامه‌زراندنی وه‌ها سیسته‌مێکی ڕه‌ت نه‌کردووه‌ته‌وه.

کورده‌کان که به‌شێکی زۆر له ناوچه‌کانی باکووری سووریایان به‌ده‌سته‌وه‌یه و له ناوجه کوردنشینه‌کاندا خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان ڕاگه‌یاندووه، له پێشدا خوازیاری دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات له سووریا بوونه. ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی کورده‌کانی سووریا چه‌ن ڕۆژ پێش له لێدوانێکدا له‌گه‌ڵ ڕوویتێرز ڕایگه‌یاندبوو که ئێمه خوازیاری سووریایه‌کی دابه‌شکراو له بواری ده‌سه‌ڵاتداین، چ به ناوی فیدڕاڵیزم بێت یان به هه‌ر ناوێکی دیکه.

دیپلۆماتکارێک له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بێت، ئه‌مڕۆ به ڕوویتێرزی ڕاگه‌یاند که نه‌ته‌نیا ڕووسیا، به‌ڵکوو وڵاتانی به‌هێزی دیکه‌ی ڕۆژئاواییش ئه‌گه‌ری دامه‌زراندنی بنه‌مایه‌کی فیدڕاڵییان له سووریا تاوتوێ کردووه و ئه‌م بابه‌ته‌شیان بۆ ئێستێفان دی مهستوورا، نوێنه‌ری ڕێکخراوه یه‌کگرتووه‌کان له کاروباری ئاشتیی سووریا گواستووه‌ته‌وه.

ئه‌م دیپلۆماتکاره زیادیکرد: وێڕای جه‌خت کردنه‌سه‌ر پاراستنی یه‌کڕیزی خاکی سووریا وه‌کوو وڵاتێک، مۆدێلی زۆر بۆ پێکهێنانی بنه‌مای فیدڕاڵی هه‌یه. له هه‌ندێک له مودیله‌کان، ناوه‌ند خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی که‌مه و ده‌سه‌ڵاتی زۆر به ناوچه‌کان ده‌درێت.

ناوبراو سه‌باره‌ت به ورده‌کارییه‌کانی مۆدێلێکی دیاریکراوی فیدڕاڵی که بکرێت له سووریا دابمه‌زرێت، هیچ زانیارییه‌کی نه‌دا.

دیپلۆماتکارێکی دیکه‌ی ئه‌نجومه‌ن ئاسایشی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش، لێدوانه‌کانی هاوکاری خۆی سه‌باره‌ت به تاوتوێکردنی ئه‌گه‌ری دامه‌زراندنی سیسته‌می فیدڕاڵی له سووریا پشتڕاست کرده‌وه.

ڕیاز حیجاب، هاوئاهه‌نگ کاری ئۆپۆزیسیۆنی سووریا وتوویه‌تی که هه‌ر چه‌شنه لێدوانێک سه‌باره‌ت به فدڕاڵیزم و یان هه‌رشتێکی له‌وبابه‌ته به هیچ شێوه‌یه‌ک قبووڵ ناکرێت.

دی مهستوورا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌لجه‌زیره‌دا وتوویه‌تی که هه‌موو خه‌ڵکی سووریا، دابه‌شکردنی سووریایان ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه و فیدڕاڵیزم ده‌توانێت له گفتوگۆکاندا بخرێته به‌ر باس.

به نووسراوه‌ی ڕوویتێرز، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سووریاش له لێدوانێکی خۆیدا له مانگی سێپتێمبیردا، سیسته‌می فیدڕاڵیی ڕه‌ت نه‌کردووه‌ته‌وه به‌ڵام وتوویه که هه‌ر چه‌شنه گۆڕانکاریی ده‌بێت ئاکامی گفتوگۆی نێوان گه‌لانی سووریا و به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم بۆ درووست‌کردنی گۆڕانکاریی پێویست له یاسای بنه‌ڕه‌تیدا بێت.

ناوبراو زیادیکرد: له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه، کاتێک که خه‌ڵکی سووریا شتێکیان ده‌وێت، ئێمه‌ش بهشێوهیهکیئاسایی ئه‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابین.

کۆدی بابه‌ت: 54160 | بهروار: ۱۳۹۴/۱۲/۲۲ | کاتژمێر: 14 : 13

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: يکشنبه 23 اسفند 1394 ساعت: 0:48

صفحه بندی