خرید بک لینک

بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانی، سکرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیی له زینب عه‌لییف لێپرسراوی دۆسیەی عیراق لهباڵۆێزخانهی که‌نه‌دا کرد، له‌دیدارێکدا هه‌ردوولا دواین گۆانکاری و پێشهاته سیاسییه‌کان و هه‌لومه‌رجی ئێستای عیراق و کوردستان و ناوچه‌که و په‌یوه‌ندیی نێوان که‌نەدا و هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ کرا.

له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌وه عادل موارد لە دیدارەکەدا وتی” ده‌بێت بنه‌مای پته‌و بۆ ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت دروست بکرێت به‌ئاڕاسته‌ی چاککردن و ئاسایی کردنه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسی و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان و بونیادنانی متمانه له‌نێوان هاووڵاتییان وده‌سه‌ڵات و پته‌و کردنی بنه‌ماکانی دیموکراسی پێش په‌نابردن بۆ راپرسی.

له‌و باره‌شه‌وه رایگه‌یاند ده‌رگاکانی گفتوگۆ دانه‌خراون له‌گه‌ڵ به‌غدا و ده‌توانرێت به‌لێک تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش کۆتایی به‌کێشه و گرفته‌کان بهێنرێت به‌شێوه‌یه‌ک که له‌خزمه‌تی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی هه‌ردوولا بێت.

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا عادل موارد جه‌ختی له گرنگیی پهرهپێدای رۆڵی حکوومه‌تی که‌ندا له پشتیوانیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له جه‌نگی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش کرده‌وه و تیشکیشی خسته‌سه‌ر دوایین پێشهاته سیاسییه‌کانی کوردستان، جه‌ختیشی کرده‌وه له‌سه‌ر گرنگیی کار کردنی وڵاتی که‌نه‌دا له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌تری جیهان له‌پێناو پته‌وکردنی بنه‌ماکانی دیموکراسی و سه‌روه‌ریی یاسا له‌هه‌رێمی کوردستان و عیراق و چاره‌سه‌رکردنی دۆخی ناهه‌مواری کوردستان و باری دارایی هاووڵاتییان که به‌هۆی ناسه‌قامگیریی سیاسی و ئابورییەوە باری ژیان و گوزه‌ران و بژێوی ژیانیان لەسه‌ر شان قورس بووه.

عادل موراد داواشی له‌حکومه‌تی که‌نه‌دا کرد که ئاستی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان فراوانتربکات، به‌تایبه‌ت له‌چاودێری وپشتیوانی کردنی پرۆسه‌ی دیموکراسی و دابینکردنی هاوکاری و کۆمه‌کی سه‌بازی بۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه کوردستان.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه زه‌ینه‌ب علی‌یف وتی: حکوومه‌تی که‌نەدا به‌وردی چاودێریی دۆخی عیراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و هه‌وڵ بۆ چه‌سپاندی ئاسایش و ئارامی و ئاشته‌وایی ده‌کات له‌نێوان هه‌موو پێکهاته‌کانی عیراق.

وتیشی: که‌ندا هاوکاری هه‌ردوو حکوومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند ده‌کات بۆ کۆتایی هێنان به تیرۆر، ئاماده‌یی حکوومه‌تی که‌ندای بۆ هاوکاری و به‌شداری له بونیاد نانه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان نیشان دا له هه‌موو بواره‌کاندا.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کۆدی بابه‌ت: 74669 | بهروار: ۱۳۹۶/۳/۲۳ | کاتژمێر: 11 : 6

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: سه شنبه 23 خرداد 1396 ساعت: 14:16

صفحه بندی