خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش، ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی له لێدوانه‌کانی خۆیدا ته‌رکیزی له‌سه‌ر پێویستیی پێکهێنانی دۆخێکی نوێی هاوکاری و داکۆکی له‌پێناو پێشکه‌وتنی ئێران و سه‌رکه‌وتنی نیزام کرد و گوتیان: بۆ ئیداره‌کردنی دروستی وڵات و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌رفه‌ته‌کان و هه‌ڕه‌شه‌کان پێویسته به دروستی له ئه‌زموونه‌کان که‌ڵک وه‌ربگیردرێت. یه‌ک له گرینگترینی ئه‌و ئه‌زموونانه‌ش یه‌کێتیی نیشتمانی و متمانه نه‌کردن به ئه‌مریکایه.

جه‌نابیان له درێژه‌ی وته‌کانیدا زیادیان کرد: پێویسته پشت به پێوه‌ره دروسته‌کانی بڕیاردان ببه‌ستین. سه‌ره‌کیترینی ئه‌و پێوه‌رانه‌ش دابین کردنی به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانیی ڕاسته‌قینه‌یه واتا ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ی له‌گه‌ڵ شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌ل یه‌ک بگرێته‌وه.

ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش ئاماژه به ڕه‌فتاری پیسی ئه‌مریکییه‌کان پاش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار له ئێران ده‌که‌ن و ده‌ڵێن: پێویسته له به‌رانبه‌ر ئه‌م دوژمنایه‌تییانه‌ی ئه‌مریکا که‌شێکی نوێی هاوکاری و داکۆکی بۆ گه‌یشتن به ئامانجی هاوبه‌ش واتا پێشکه‌وتنی وڵاته‌که‌مان و سه‌رکه‌وتنی کۆماری ئیسلامی پێکبهێنین و هه‌مووان له پێکهێنانی ئه‌و که‌شه‌دا به‌شدار بین.

ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی پاشان باسی شوناسی نیشتیمانیان کرد و وتیان: شوناسی نه‌ته‌وه‌یی ئێران به گوێره‌ی سێ فاکته‌ر پێکهاتووه: موسڵمان بوون، شۆڕشگێڕ بوون و پێشینه‌ی قووڵی مێژوویی.

به‌ڕێزیان زیادیان کرد: پێویسته به‌رپرسانی وڵات و به تایبه‌ت سه‌رۆکانی سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که که بڕیاره که‌لانه‌کانی وڵات ده‌رده‌که‌ن خۆ بپارێزن له هه‌موو بڕیارێک که گومانی بێگانه‌بوون له‌گه‌ڵ ئیسلام، شۆڕش و مێژووی گه‌لی ئێران بهێنێته ئاراوه.

ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ئاماژه‌شیان به ڕۆڵی ئه‌مریکییه‌کان بۆ دامه‌زراندنی گرووپی تیرۆریستیی داعش و پشتیوانیی سه‌ربازی له‌و گرووپه کرد و وتیان: پێویسته سه‌ره‌تا به ئه‌مریکا بڵێین ئه‌م ناوچه‌یه چ پێوه‌ندییێکی به ئێوه‌وه هه‌یه و پاشانیش هۆکاری ناسه‌قامگیریی ناوچه‌که، خۆتان و چڵکاوخۆرهکانتانه.

به‌ڕێزیان ڕووداوی تاڵی ساڵی 88یان وه‌بیر هێنایه‌وه و فه‌رموویان: له‌و ڕووداوه‌دا تاقمێک له‌سه‌ر شه‌قام به ئاشکرا دژ به بنه‌ماکانی شۆڕش و بڕوا ئایینییه‌کان دروشمیان هه‌ڵگوت و چوونکه سنووربه‌ندی نه‌کرابوو و مه‌ودایان دیاری نه‌کرابوو هه‌ر بۆیه‌ش کێشه‌کان درێژ کرانه‌وه.

ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی جه‌ختیشیان کرده‌وه: متمانه نه‌کردن به دوژمن یه‌ک له‌و ئه‌زموونه بنه‌ڕه‌تی و جیدییانهیه که ده‌بێت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وڵات‌دا به هه‌ند وه‌ربگیردرێت.

ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش ئاماژه‌یان به پرسی به‌رجامیش دا و وتیان: متمانه‌مان به ئه‌و به‌رپرسانه بوو که پێوشوێنگریی پرسه‌که‌یان ده‌کرد به‌ڵام هه‌ر له‌م بواره‌شدا به بۆنه‌ی متمانه به بڕیاری لایه‌نی به‌رانبه‌ر چاوپۆشیمان له هه‌ندێک شت کرد و ئیهتیمامی پێویستمان سه‌رف نه‌کرد هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ندێک بۆشایی و که‌لێن مایه‌وه که ئێستا دوژمن هه‌لقۆستنه‌وه‌ی لیده‌کات.

به‌ڕێزیان داوایان له لیژنه‌ی چاودێری به‌رجام کرد به وردی ڕه‌وتی ئیجرائیاتی به‌رجام پێوشوێنگری بکه‌ن و ئه‌رکه‌کانی خۆیان ڕاپه‌ڕێنن.

ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی جه‌ختیشیان له‌سه‌ر تۆکمه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی و ئه‌منی کرده‌وه و گوتیان: ئاشکرایه ئه‌مریکا حه‌ز به سڕینه‌وه‌ی سوپا و هێزی قودس ده‌کات و ده‌ڵێت نابێت سوپا ببێت و به‌سیج ده‌ستێوه‌ردان بکات یان قسه‌ی له‌و چه‌شنه به‌ڵام هه‌موو به‌رپرسان پێویسته به پێچه‌وانه‌ی دوژمنانه‌وه هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی ده‌بنه‌هۆی شکۆ و به‌هێزیی ئێران واتا هێزه چه‌کداره‌کان، سوپا و به‌سیج ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن.

ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش له درێژه‌دا چه‌ند پرسی دیکه وه‌کوو ته‌وه‌ری تۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، پرسه گرینگه ئابوورییه‌کان وه‌کوو سه‌رمایه‌دانه‌ریی ناوخۆیی و ته‌وه‌ری هاورده‌کردنی شتومه‌ک و هه‌روه‌ها مافی مرۆڤی خسته به‌ر باس.

پێش لێدوانه‌کانی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێرانیش چه‌ند بابه‌تی خسته به‌ر باس و له گرینگ‌ترین لێدوانه‌کانیدا باسی کۆنتڕۆڵی هه‌ڵاوسان و گه‌شه‌ی ئابووریی کرد و گوتی: هه‌موو هه‌وڵ و داکۆکیی ده‌وڵه‌تی دوازده‌هه‌م له‌پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی ئابووری خۆڕاگری ئه‌نجام ده‌بێت.

ناوبراو هیوای ئه‌وه‌ی خواست به گوێره‌ی به‌رنامه‌ی شه‌شه‌م له حه‌وزه‌ی ڕه‌خساندنی هه‌لی کاردا زیاتر له 900 هه‌زار هه‌لی کار له وڵات‌دا دابمه‌زرێت.

ڕۆحانی له کۆتاییدا سوپاسی گه‌لی ئێرانی کرد به بۆنه‌ی داکۆکی و به‌شداریی چالاکانه له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا. هه‌روه‌هاش سوپاسی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی کرد به بۆنه‌ی پشتیوانی و ڕێنموونییهکانیانهوه.

وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: سروور خدری

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 74661 | بهروار: ۱۳۹۶/۳/۲۳ | کاتژمێر: 10 : 11

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: سه شنبه 23 خرداد 1396 ساعت: 14:16

صفحه بندی