به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه له فورات نیووز، پاش پێشڕه‌ویی هێزه کورد-عه‌ره‌به‌کانی سوپای دیموکراتیکی سووریا له شه‌ڕی دژ به داعش له شاری ڕه‌قه هه‌موو ڕۆژێک ڕێژه‌یێک چه‌کی تورکی به‌ده‌ست تیرۆریستانی داعشه‌وه له‌و شاره‌دا که‌شف ده‌بێت.
له پڕۆسه‌ی پاکسازیی گه‌ڕه‌که ئازادکراوه‌کانی ڕهمانییه له شاری ڕه‌قه، شه‌ڕڤانانی سوپای دیموکراتیکی سووریا چه‌کی M72 LAW که چه‌کێکی تورکییه و تیرۆریستانی داعش له شوێنی ئازادکراو فڕه‌یان دابوو که‌شف ده‌که‌ن.
سوپای دیموکراتیکی سووریا ئیدعا ده‌کات ئه‌وه یه‌که‌م جار نییه ئه‌و چه‌کانه به‌ده‌ست داعشه‌وه ده‌بینرێن. پێشتریش ده‌یان چه‌کی LAW له‌ده‌ست داعش گیراون. ئه‌وان ده‌ڵێن نیشانه‌ی وڵاتی چێکه‌ری چه‌که‌که به شێوازێکی به‌ئه‌نقه‌ست پاک کراوه‌ته‌وه یان خه‌تی به‌سه‌ردا هێنراوه.
به وته‌ی هێزه‌کانی سوپای دیموکراتیکی سووریا چه‌کێکی دیکه‌ی تورکیا که به ده‌ست تیرۆریستانی داعشه‌وه گیراوه و ڕێژه‌یێکی به‌رچاو له‌و چه‌کانه‌یان به‌ده‌سته‌وه هه‌یه چه‌کی G3یه.
پێشتر له شاری ته‌بقا و گوندی بیرحامد له نزیک ڕه‌قه وهجبهیێک چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی نێردراوی تورکیا بۆ داعش که‌شف بووبوو.
تورکیا پێشتریش چه‌ندین جار تۆمه‌تبار کراوه به پشتیوانیی دارایی و سه‌ربازی له داعش. دۆسیه‌ی ناردنی گولـله‌ی توپ له قه‌باره‌ی لۆریی هه‌ڵگریی یارمه‌تیی مرۆڤدۆستانه بۆ داعش له لایه‌ن ڕێکخراوی هه‌واڵگریی نیشتیمانیی تورکیا (میت)ه‌وه که له لایه‌ن چه‌ند ئه‌فسه‌ری جه‌نده‌رمه و چه‌ند ڕۆژنامه‌وانه‌وه درکێندرا، درکێنهرانی ئه‌و نهێنییه‌ی به تۆمه‌تی بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاریی مه‌حره‌مانه و هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نیشتمانی موحاکمه کرد و ڕه‌وانه‌ی زیندانی کردن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
کۆدی بابه‌ت: 74757 | بهروار: ۱۳۹۶/۳/۲۴ | کاتژمێر: 14 : 50
برچسب:
نویسنده: استخدام کار