خرید بک لینک

بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە رادیۆ نەوا،له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه، له‌تیف شێخ عومه‌ر ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی دەڵێت:"هه‌موومان داواکارین بڕیاره‌کانی ناو نه‌خشه‌ڕێگاکه‌ی یه‌کێتی جێبه‌جێ بکرێت، که به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕیارانه، پێشمه‌رجی ریفراندۆم، کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستانه".

شێخ عومه‌ر وتووشیه‌تی "هه‌موو سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه ده‌بێت ریفراندۆم له‌گه‌ڵ کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا بێت".

فەرید ئەسەسەرد ئەندامى ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی وتی "بڕیاره ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو 15ى ئەم مانگە ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی کۆببێته‌وه بۆ تاوتوێ کردنی چەند بابەتێک کە ریفراندۆم ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی گفتوگۆکانی کۆبونه‌که ده‌بێت".

ئه‌سه‌سه‌رد جه‌خت ده‌کاته‌وه هه‌موو یه‌کێتی یه‌ک ده‌نگه له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم و دابین کردنی پێداویستییه‌کانی، به‌ڵام له‌سه‌ر چۆنێتیی به‌ڕێوه‌چوونی، بۆچوون و شێوه‌ی کارکردنی جیاواز هه‌یه.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی له وتارێکدا به‌ناوی "بوه‌ستن هه‌ر ریفراندۆم نا!" ده‌ڵێت "ئێمه له کوردستان ده‌ستوورێکمان نییه، به‌ڵام یاسایێک هه‌یه راست و ره‌وان ده‌ڵێ، هه‌موو بڕیاره چاره‌نووس سازه‌کان له په‌رله‌مانی کوردستان ده‌درێن".

ئه‌و سه‌رکردایه‌تییه‌ی یه‌کێتی ده‌شڵێت "پارتی دیموکراتی کوردستان رێگا نادا په‌رله‌مان کارا بکرێته‌وه، هێزێکیش په‌رله‌مانی کوردستانی په‌ک خستبێ، به چ هێزێکی یاسایی و شه‌رعی بڕیاری ریفراندۆم ده‌دات؟".

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئەندامانى ئەنجومەنى سەرکردایەتیى یەکێتى ٥٠ ئەندامن و لە کۆبوونەوەى ڕۆژى ٧ى جوون بارزانى و لایەنە سیاسییەکان لە پیرمام، هەریەکە لە کۆسرەت رەسوول جێگرى سکرتێرى یەکێتى و مەلا بەختیار، لێپرسراوى دەستەى کارگێڕیی یەکێتى نوێنەرایەتیى یەکێتیان دەکرد.

هەرلەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا، ڕۆژى ٢٥ى سێپتێمبێر ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت.

پێشتریش بەرپرسانى پارتى لەچەندین بۆنەدا جەختیان لەوە کردووەتەوە کەبەبێ کاراکردنەوەى پەرلەمانیش دەکرێت ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت، بەڵام گۆڕان و کۆمەڵى ئیسلامى بەفەرمى ئەوەیان ڕەت کردووەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کۆدی بابه‌ت: 74754 | بهروار: ۱۳۹۶/۳/۲۴ | کاتژمێر: 14 : 36

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: چهارشنبه 24 خرداد 1396 ساعت: 21:45

صفحه بندی