بە پێی هەواڵی کوردپرێس لە نووسینگەی رێبەری باڵا، ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ حەێدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەفدی هاوڕێی، بە ڕێزگرتن لە یەکگرتوویی هەموو ڕەوتە سیاسی و مەزەبییەکانی عێراق لە بەرەنگاریی داعش، هێزی مەدەنیان بە دیاردەیەکی گرنیگ و پیرۆز و هۆکاری بەهێزیی عێراق وەسف کرد.
رێبەری باڵای شٶڕش بە ئاماژە بە بوونی هێزەکانی داعش لە نزیکی بەغدا لە سەردەمێکدا، ڕایانگەیاند: ئێستا داعش خەریکە لە عێراق هەڵدێت و ئەم سەرکەوتنە دەرئەنجامی یەکپارچەیی ناوخۆیی لەم وڵاتەیە و هەروەها سیاسەتی دروستی دەوڵەتی عێراق لە متمانەکردن بە هێزی گەنجە.
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە پیداگری لەسەر پێویستی پاڕاستنی یەکپارچەیی سەرزەوینی عێراق، وتیشیان: دەبێ لەبەرانبەر ئەمریکاییەکان وشێار بن و بەهیچ جۆر متمانەیان پێ نەکەن، چونکە ئەمریکا و لاینگرانی، دوژمنی سەبەخۆیی، شوناس و یەکیەتی و یەکگرتوویی عێراقن.
ئایەتۆڵڵا خامنەیی ئاماژەیان بە دۆژمنایەتیی ئەمریکا و دەست و پەیوەندییەکانی لە گەڵ حەشدی شەعبی و هێزی خۆبەخشی جەماوەریی عێراق کرد و جەختیان لەوە کردەوە: نەیارەتی ئەمریکاییەکان لەگەڵ هێزی خۆبەخشی جەماوەری و حەشدی شەعبی بەم هۆیەیە کە ئەوان دەیانهەوێ عێراق، هۆکاری گرینگی پاوەجیی خۆی لەدەست بدات.
بەڕێزیان لەوبارەوە وتیشیان: بەهیچ لەونێک متمانە بە ئەمریکاییەکان مەکەن، چونکە ئەوان چاوەڕوانی دەرفەتن هەتا زەبری خۆیان بوەشینن.
رێبەری باڵای شۆڕشی ئسیلامی، بوونی ناکۆکی و دووبەرەکی لە عێراقیان بە دەرفەتی ڕەخساو بۆ ئەمریکاییەکان لە پێناو ئاژاوەنانەوە و زەبروەشاندن زانی و وتیان: نابێ ئەم دەرفەتە بەوان بدرێت و هاوکات دەبێ لە هاتنی هێزە ئەمریکاییەکان بۆ عێراق بە بیانووی ڕاهێنان و مەشق پێکردن و پرسەکانی تر پێشگیری بکرێت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی بە پیداگری لەسەر ئەوەی کە دژایەتیی ئەمریکاییەکان لەگەڵ داعش ڕاستەقینە نییە، ڕوونیان کردەوە: ئەمریکاییەکان و هەندێ وڵاتی هاوپەیمانی لە ناوچەکە کە داعش بە پشتیوانی و پارەی ئەوان دروست بووە، نە تەنیا هەوڵی لەناوبردنی داعش و بنەبڕکردنی نادەن، بەڵکوو دەیانەوێت داعشێک لە ناو مستی ئەواندایە لە عێراقدا بمێنێتەوە.
بەڕیزیان وێڕای ڕێزگرتن و نرخاندنی گەیشتنی هێزە عێراقییەکان بە سنووری سووریا، وتیان: ئەمە کارێکی ستراتێژیک و گەورەیە و پێویستە بەردەوام بن لەم ڕەوتە.
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی وێرای ئاماژە بە زەروورەتی پاراستنی یەکپارچەیی عێراق ڕایانگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێڕان وەکوو دراوسێی، دژی هەر جۆرە وتە و هەوڵێک بۆ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی جیابوونەوەی بەشێک لە خاکی عێراق و پەرەدەران بەو بابەتە بە دژایەتی کردنی سەربەخۆیی و شوناسی عێراق دەزانێت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە دەوڵەمەندی دارایی، مرۆیی و مێژوویی عێراق، جەختیان کرد: عێراق بەوەها ڕیشە و شارستانییەتێکی مێژوویی و فەرهەنگی و مرۆڤی، دەبێ یەکگرتوو بمێنێتەوە و مافی ئاوەها وڵاتێک، وەستان لەسەر پێی خۆی و بەرەنگاریی تۆکمە هەمبەر بەو کەسانەیە کە دەیانەوێت هێرش بکەنە سەر عێراق.
بەڕێزیان وێرای پێداگری کردنەوە لەوەی کە دەبێ دەوڵەتی عێراق لە هەموو بارێکەوە پتەو بکرێتەوە و ئەرکی هەموو ڕەوتە سیاسی و مەزەبییەکان لە عێراق پشتیوانی لە دەوڵەتی بەغدایە، وتیشیان دەبێ پەیوەندی نێوان ئێران و عێراق زیاتر لە ڕابردوو پەرەبسێنێت.
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لەم دیدارە لە لای خۆیەوە سپاسی یارمەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە شەڕی دژ بە داعش کرد و ڕایگەیاند: بە دڵنیاییەوە داعش لەناودەچێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60106
کۆدی بابهت: 75095 | بهروار: ۱۳۹۶/۳/۳۰ | کاتژمێر: 23 : 2
برچسب:
نویسنده: استخدام کار