خرید بک لینک

بە پێی هەواڵی کوردپرێس به گێڕانەوه له فورات نیوز، لوقمان خەلیل یەکێک له سەرکردەکانی هێزی کورد – عەرەبی سوپای دیموکراتیکی سووریا وتی پاش ڕزگار کردنەوەی شاری ڕەقه له بندەستی گرووپی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام (داعش)، ئەرکی بەڕێوەبردنی شارەکه دەدەینه دەستی خودی هاووڵاتیانی ئەو شارە.

خەلیل هەر چەشنه ئیدعایەک سەبارەت بەوەی که سوپای دیموکراتیکی سووریا هاووڵاتیانی شارەکه ناچار به جێگۆڕکێ و گۆڕینی شوێنی نیشتەجێبوونیان دەکات، ڕەت کردەوه و وتیشی: "ئەو ئۆپەراسیۆنەی وا ئێمه دەستمان پێ کردووه به مەبەستی ڕزگار کردنەوەی خەڵک و وڵاتەکەمان له ڕۆژانی ڕەشی غەدر و کۆنەپەرستی تیرۆریستانه. ئێمه له سەر داوای خەڵک له ڕەقەین و خەباتەکەمان هەتا هەنووکه بەشێکی بەرچاوی شارەکەی ڕزگار کردۆتەوه.

خەلیل ئاماژەی بەوەش دا: تیرۆریستانی داعش گوندەکانی دەورووبەری شاری ڕەقەیان بەتایبەت گونده کوردنشینەکانیان چۆڵ کردووه، بەڵام بڕێکی زۆری بۆمب و مینیان لەوێ چاندووه که بۆته کۆسپی بەردەم پێشڕەوییەکانی هێزی سوپای دیموکراتیکی سووریا.

ناوبراو زیادی کرد: "تیرۆریستانی داعش له ماڵی هاووڵاتیان توونێلیان هەڵکەندووه و بەم چەشنه خۆیان له بۆمب دەپارێزن".

ئەم فەرماندەی سوپای دیموکراتیکی سووریا جەختی کردەوه: "هێزەکانمان تەنانەت گوندێکشیان به جێنەهێشتووه، بەڵام ئێمه ئێستا کەسانی سڤیل له ناوچەی شەڕەوه دەگوازینەوه و بەرەو ناوچەی ئارام ڕێنوێنیان دەکەین بۆ ئەوەی دڵنیا بین که شەڕ نابێته هەڕەشه بۆ سەریان. شەڕڤانەکانمان بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان خەریکی پووچەڵ کردنەوەی ئەو تەقەمەنیانەن کە تیرۆریستانی داعش له ماڵان، جاده و کێڵگەکان چاندوویانن".

ناوبراو بیری هێناوە کە شەڕڤانانی سوپای دیموکراتیکی سووریا خەریک ئۆپەراسیۆنی پشکنین و پاک کردنەوەی گەڕەکه ڕزگار کراوەکانن بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بگەڕێنەوه سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و له درێژەدا وتی: "هێزەکانمان به هاوکاری هێزە تایبەتەکان خەریکی ئۆپەراسیۆنن بۆ ئەوەی خەڵکی سڤیل له شاری ڕەقه و دیکەی ئەو ناوچانەی وا خەڵکی تێدا دەژی له بندەستی داعش ڕزگار بکەن. به هەموو هێز و تواناوه بەردەوامین له ئۆپەراسیۆنی ڕزگار کردنەوەی شاری ڕەقه. پاش ڕزگار کردنەوەی شاری ڕەقه ئەرکی بەڕێوەبەرایەتیی شارەکه دەدەینه دەستی خودی خەڵکی ئەو شاره".

خەلیل سەبارەت به ئەو ئیدعایانەی وا له هەندێک کەناڵی ڕاگەیاندنەکاندا خراوەتە ڕوو که سوپای دیموکراتیکی سووریا هاووڵاتیانی ئەو شاره له شوێنی خۆیان هەڵدەکەنێت، وتی: ئێمه داوا له هەموو ڕاگەیاندەکان، ڕۆژنامه و ڕۆژنامەوانان دەکەین که سەردانی ڕەقه بکەن، و به دواداچوون بۆ ڕەوتی گۆڕانکارییەکان لێرەدا بکەن و خۆیان ڕاستییەکان ببینن".

کۆدی ههواڵنێر: 60109

کۆدی بابهت: 75092 | بهروار: ۱۳۹۶/۳/۳۰ | کاتژمێر: 22 : 9

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: چهارشنبه 31 خرداد 1396 ساعت: 5:00

صفحه بندی