خرید بک لینک

کوردپرێس: شاری مەریوان تا پێش لە ساڵی ١٣٣٧ لە ژێر ناونیشانی "دەڤەرداری مەریوان" دەڤەرێکی سەر بە شاری سنە بووە. لەو کاتەدا کەڵاتەرزان، سەوڵاوا و سەرشیو وەک بەشێک لە ناوچەکانی مەریوان هەژمار دەکران. بە جیاکردنەوەی کەڵاتەرزان و سەوڵاوا لە ئێستادا شاری مەریوان خاوەن سێ دەڤەری ناوەند، سەرشیو و خاومیر ئاوایە.

دەڤەری ناوەندی مەریوان ناوەندەکەی شاری مەریوانە و خاوەن سێ گەورەگوند و ٦١ گوندی دیکەیە کە خەڵکی تێدا دەژیت، گەورەگوندەکانی ئەم دەڤەرە بریتین لە گەورەگوندی سەرکەل کە ناوەندەکەی شاری کانی دینارە، گەورەگوندی کۆماسی کە ناوەندەکەی گوندی پیرخزرانە و گەورەگوندی زرێبار کە ناوەندکەی گوندی نێیە.

پانتایی ئەم دەڤەرە نزیکی ١/٧٥٣ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و حەشیمەتەکەی بێ لەبەرچاو گرتنی شاری کانی دینار نزیکی ٢٦٥٠٠ کەس دەبێت.

دەڤەری سەرشیو کە ناوەندەکەی شاری چنارەیە خاوەن ٢ گەورەگوندە بە ناوەکانی سەرشیو کە ناوەندەکەی شاری چنارەیە و گەورەگوندی گوڵچیدەر کە ناوەندەکەی گوندی جانەوەرەیە و خاوەن ٤٨ گوندە کە خەڵکی تێدا دەژیت. پانتایی ئەم دەڤەرە ٤/١١٦٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە و حەشیمەتەکەشی نزیکی ٩٠٠٠ کەس دەخەمڵیندرێت.

دەڤەری خاوەمیر ئاوا کە ناوەندەکەی شاری بەردەڕەشەیە خاوەن گەورەگوندێک بە ناوی خاوەمیر ئاوایە کە ناوەندەکەی شاری بەردەڕەشە و خاوەن ٣١ گوندە کە خەڵکی تێدا دەژیت، پانتایی ئەم دەڤەرە نزیکی ٣٣٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە و حەشیمەتەکەی نزیکی ١٢٠٠٠ کەس دەبێت.

گۆلی زرێبار

ئەم گۆلە لە مەودای دوو کیلۆمەتری باکووری رۆژئاوای شاری مەریوان و درێژایی جۆگرافی ٤٦ پلە و ١٠ خولەک و پانتایی ٣٥ پلە و ٣١ خولەک و بەرزایی ١٢٥٠ مەتر لە سەرووی دەریادا جێی گرتووە. پانتایی گۆلی زرێبار بەهۆی گۆڕانکاری لە ڕێژەی ئاوەکەی لە وەرزە جۆراوجۆرەکاندا جیاوازە. کەمترین قووڵایی ئەم گۆلە ٢ مەتر و قووڵترین شوێنیشی ٦ مەتر دەبێت.

شیمانە دەکرێت ڕێژەی ئاوی ئەم گۆلە نزیکی ٣٠ ملیۆن مەتری سێجا بێت و پانتایی قامیشەڵانی دەوروبەری گۆلەکە نزیکی ٥/٢٢ کیلۆمەتری چوارگۆش بێت. شێی ڕێژەیی ئەم گۆلە ٤/٥٩ لەسەد دەبێت. ئاوی گۆلەکە شیرینە و لە چەندین کانی ژێر گۆلەکە و بارینی ساڵانە سەرچاوە دەگرێت.

گۆلی زرێبار بەهۆی قامیشەڵانەکانی دەوروبەریەوە و هەروەها چەندین جۆری گیای ئاوی و گیاکانی دیکە وەکوو بارهەنگی ئاوی، هەزاران قامیش، بادەکی ئاوی، قامیش، لوویی، بزواش، نەعنا و گەنمیان ژینگەیەکی لەبارە بۆ چەندین جۆری گیانلەبەر وەکوو ماسی، پەلەور و ئاژەڵی شیردەر دەستەبەر کردووە.

چەندین جۆر پەلەوری خۆماڵی وەکوو مراوی سەرسەوز، خوتکا، چەنگەر، گیلار، پەرەسیلکەی دەریایی و چەندین جۆری کەشیم، لە پەلەورە خۆماڵییەکانی ئەم گۆلەن کە لەم ساڵانەی دواییدا بەهۆی قەرەباڵغی گۆلەکە و هاتنی خەڵکی خۆجەیی تووشی کێشە هاتوون. چەندین جۆری کەشیم گیلار و مراوی سەرسەوز، چەندین جۆری حەواسیل، کاکەیی و پەرەسیلکەی گۆلی دەتوانین لە هەموو وەرزەکاندا لەم گۆلەدا ببینین.

ناوچەی مەریوان ساڵانە نزیکی ٨٠٠-٧٠٠ میلیمەتر بارانی تێدا دەبارێت و ئەم ناوچەیە بە یەکێک لە ناوەندە پڕ بارانەکانی وڵات هەژمار دەکرێت. ناوەندی هەڵمی سێ مانگی هاوین- کە وەرزی سەرەکی گەشتیارییە- لە نیوان ٤/٢١ بۆ ١/٢٥ پلەی سەدیە. کە بەم شێوازە شێاوترین پلە بۆ گەشتیاران هەژمار دەکرێت. (پلەی ستاندارادی ٢٥-٢٠ پلەیە). بارینی زستانە لە جۆری بەفر ئەگەری بەستن و سەهۆڵی بوونی ئاستی گۆلەکە لە ساڵە ساردەکان و و ڕێژەی رۆژە هەتاوییەکان لە پاییز و زستان لە لایەکی دیکەوە، پێوەری زۆر باشن بۆ گەشەپێدانی گەشتیاری زستانە (بەفر و سەهۆڵ).

مەریوان باشماخ (بازاڕی سەرسنوور)

بازاڕی سەرسنووری باشماخ لە رێگا و مەودای ١٦ کیلۆمەتری گۆلەکەدا هەڵکەتووە کە ڕێژەیەکی زۆری بازرگانی ناوخۆ و دەرەوە و کەسانی کاسبکاری خۆمانە و کۆمپانیاکانی گواستنەوە و گەیاندن کەلوپەل تێیدا کار و چالاکی دەکەن. ئەم میحوەرە لە ئێستادا بەهۆی درووست کردنی پەیوەندی لە نێوان شاری مەریوان لەگەڵ بازاڕەکەدا ترانزیتی کەلوپەلی تێدا دەکرێت و جگە لە بەکارهێنانی گوندنشینانی دەوروبەری گۆلەکە وەکوو جادەی لەبەردەستی گەشتکارانی بیانی کە بەرەو وڵاتی عێراق دەڕۆن، بازرگانان و گەشتیاران و هەروەها بۆ بینینی بازاڕی سەرسنوور و ئاسەوارەکانی هەشت ساڵ بەرگری پیرۆز کەڵکی لێوەردەگیرێت.

هەبوونی چەندین گوندی کۆن کە خەڵکی خۆجەیی تێدا دەژیت و تایبەتمەندی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، زمانی و ئایینی ئەوان دەکرێت بۆ پێکهێنانی میحوەرێک لە باکوور (گوندی بەردەڕەشە) بۆ باشوور (گوندی نێی) کەڵکی لێوەربگیرێت، زۆربەی ئەو خزمەتگوزاریانە کە گەشتیاران پێویستیانە بە تایبەت پرۆژەی کاشانە لە حەفت گوندی رۆژئاوای گۆلەکە، بەهێزکردنی میحوەری پەیوەندییەکانی ئێستا لە پێناو گەشەپێدانی چالاکی کات بەسەر بردن وەکوو پیاسە، سەیران، پاسکیل سواری، بەسەر کردنەوەی گوندەکان، خاوێن کردنەوەی ژینگەی گوەندەکان لە پاشەڕۆی ئاژەڵ و هەروەها زبڵ و کۆکردنەوەی سیستماتیکی ئاوەڕۆی گوندەکان، زیندوو کردنەوەی بینای خۆماڵی و بە گشتی ڕاکێشانی گەشتیاران بۆ ناو گۆندەکان و هەروەها بەشداری کردنی گوندنشینان بۆ ڕەوتی پەرەپێدانی گەشتیاری ناوچەکە لەم پرۆژەیەدا پێشبینی بۆ کراوە.

گرنگترین یان رەنگە تەنیا کۆمەڵەی گەشتیاری کە ئیستا لە زرێباردا هەیە کۆمەڵەی پارکی کەنارئاو و ئەو دۆڵەیە کە دەڕوانێتە ئەم پارکەدا. لە پرۆژەی پێشنیار کراودا کۆمەڵەی پارکی کەنارئاو و دۆڵەکەی لە چوارچێوەی سێ کۆمەڵەی هاوپەیوەند بەڵام بە چوارچێوەی سەربەخۆ لە رووی هەبوون و کارەوە پێشکەش کراوە.

دەشتی بیلۆ

دەشتی بیلۆ لە ١٥ کیلۆمەتری شاری مریوان دایە. ئەم دەشتە خاوەن گژ و گیایەکی زۆر و کانی ئاو و هەروەها دارستانەکانی دەوروبەری میوانداری بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی شار و گوندەکانی دەوروبەر دەکات. خەڵک لە داوێنی سروشتی جوان و سەرسەوزی دەشتی بیلۆ بە درێژایی رۆژ و رۆژە پشووەکان چەندین کاتژمێر لە کاتی خۆیان بۆ سەیران کردن لەم دەشتەدا تەرخان دەکەن. زەوییەکانی دەوروبەری ئەم دەشتە لە ڕابردوودا برنجیان تێدا کراوە.

جادەی دەوری گۆلەکە

لە شوینە گەشتیارییەکانی دیکەی مەریوان دەتوانین ئاماژە بە جادەی دەور گۆلەکە بدەین کە وەکوو بازنەیەک بە دەوری گۆلەکەدا کێشراوە. خەڵک و گەشتیاران لەم جادە گەشتیارییە بە مەبەستی کات بەسەر بردن و سەیران کەڵکی لێ وەردەگرن. لە قەراخ ئەم جادەدا ٦ گوند بوونیان هەیە کە بریتین لە: بەردەڕەشە، یەنگیجە، کانی سپیکە، پیر سەفا، دەرەتفێ، کانی سانان و نەی، کە سروشتی دەمگەنی ئەم گوندانە و هەروەها سەرسەوزی و کانی ئاوی زۆر لە تەنیشت گۆلەکەدا جوانیەکی تایبەتی پێ بەخشیوە کە سەرنجی هەر رێبوارێک بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت. لە پەنای ئەم جادەیەدا باخ و شیناوردی زۆر هەیە. جێگای ئاماژەیە، درێژایی ئەم ئەم رێگایە کە لە سێ ڕێیانی نەی دەستپێدەکات و دواجار دەگاتە سێ ڕێیانی بەردەڕەشە نزیکی ١٨ کیلۆمەتر دەبێت.

قەمچیان

یەکێکی دیکە لە ناوچە جوان و دڵڕفێنەکانی ئەم ناوچەیە، قەراخی جادەی مەریوان- سەقز و ناوچەی گەشتیاری قمچیانە، کە سەرنجی هەموو گەشتیارێک بۆ لای جوانی سروشت و سەرسەوزی خۆی ڕادەکێشێت. لە قەراخ جادەکەدا کانیاو، شاخ و لووتکەی بەرز، دار و درخت و سروشتی جوان دەبینرێت کە دیمەنێکی تایبەتی بەم ناوچەیە بەخشیوە. شوێنی گەشتیاری قەمچیانیش لە نێوان جادەی مەریوان سەقزدا هەڵکەوتووە و شوێنێکی جوان و دڵڕفێنە کە وێڕای سەرسەوزی و شیناوردی گیای خواردەمەنی زۆریشی لە وەرزی بەهار وەکوو کارگ، پیچک و ڕێواسی تێدایە. هەروەها لە شاخ و شێوەکانی دەورەبەریدا ئاژەڵی کێوی وەکوو ورچ، ڕێوی، کەروێشک، گورگ و چەندین جۆری باڵندە بەتایبەت کەو بوونی هەیە کە بەشێک لە خەڵک بۆ ڕاو کردن سەردانی ئەم ناوچەیە دەکەن. بەرزاییەکانی دەوروبەری شاری مەریوان وەکوو: چاوک و لووتکەی ئیمامیش هەر حەفتە میوانداری بەشێکی بەرچاو لە گەنجان و شاخەوانانی شار دەکەن.

ناوتاق

ناوتاقی گاڕان لە ٤٠ کیلۆمەتری شاری مەریوان هەڵکەوتووە و لە نێوان دەڤەرەکانی سەرشێو و ناوەند دایە. ئەم دەشتە لە وەرزی بەهاردا بەهۆی سەرسەوزی و سروشتی جوان و کانیاوی زۆر، میوانداری گەشتیارێکی زۆر دەکات. لە دەوروبەری ئەم دەشتەدا چەندین شاخ و لووتکەی بەرزبوونیان هەیە و جوانییەکی تایبەتیان بەم ناوچەیە بەخشیوە، لەم شوێنەدا چەندین جۆری گیای خواردەمەنی وەکوو ڕێواس، پیچک، کنگر، کارگ هەیە کە لە وەرزی بەهاردا بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی گوندەکانی دەوروبەر کۆیان دەکەنەوە و لە شاردا دەیفرۆشن.

مەلا قوبی

مەلا قوبی لە سێ کیلۆمەتری مەریوان لە باکووری زەوییەکانی گوندی هێجرەت و باشووری رۆژهەڵاتی گوندی بەرقەڵادا هەڵکەوتووە و هەر لە دێرزەمانەوە تاکوو ئێستا وەکوو شوێنێکی پیرۆز و سەیرانگای خەڵکی ئەم ناوچەیە بووە. لەم شوێنەدا دار و دارستانێکی زۆر هەیە ناوی ئەم شوێنە بەهۆی هەبوونی گڵکۆی کەسێک بەناوی مەلا قوبی ناونراوە، و وێڕای ئەمە هەبوونی سروشتێکی سەرسەوز و کانیاو و دار و دارستان وەک بەشێک لە ناوچە گەشتیارییەکانی مەریوان هەژمار دەکرێت.

پرۆژەی گەشتیاری مەریوان لە چوارچێوەی جێبەجێ کردنی ژێرخانەکان وەکوو بنیاتنانی مزگەوتەکان، دروست کردنی دەرکەل، دانانی تیشک، دانانی کەپر، دروست کردنی رێڕەوی ئاوەڕۆ، دانانی ئاودەست، خەریکە ئەنجام دەدرێن.

هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەی پرۆژەی گەشتیاری لە ساڵی ١٣٨٣ دەستی پێکردووە و تاکوو ئێستا نزیکی ٢٥ ملیارد ڕیاڵ بودجەی هەبووە و لە گەشتەکەی ئەنجومەنی وەزیران وەکوو یەکێک لە پەسەندکراوەکانی ئەو گەشتە لە ژێر ناونیشانی ناوەندی گەشتیاری زرێبار لە پارێزگادا دەستنیشانکرا.

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: يکشنبه 23 اسفند 1394 ساعت: 21:44

صفحه بندی