خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کرماشان پارێزگایێکی سه‌ره‌نجڕاکێشه که شوێنه گه‌شتیارییه‌کانی که‌متر ناسراوه و ڕه‌نگه زۆربه‌شیان جوانتر له بێستوون و پڕشۆرتر له عه‌شقی فه‌رهاد بۆ شیرین بن، نموونه‌شی شاری قه‌سر شیرینه که نهخلستانهکانی ساڵیانی به‌رخۆدانی خه‌ڵکی ناوچه‌که له سه‌رده‌می به‌ره‌ڤانیی پیرۆز وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه.

داڵاهۆ به‌هه‌شتی نه‌ناسراو

ڕه‌نگه له‌م ناوه‌دا ناوچه‌ی زۆر جوانی داڵاهۆ له ڕیزی ناسراوترین ناوچه گه‌شتیارییه‌کانی پارێزگای کرماشان بێت.

داڵاهۆ ناوچه‌یێکی زۆر سه‌رسه‌وز و پڕئاوه و سروشتێکی بێ وێنه‌ی هه‌یه. خه‌ڵکێکی خوێن گه‌رم و فه‌رهه‌نگێکی زۆر چڕ‌وپڕ. ئه‌م ناوچه‌یه ده‌یان ئاسه‌واری مێژوویی و که‌ونینه‌ی تێدایه و به هه‌موو ئه‌مانه‌وه بۆته کۆمه‌ڵه‌یێکی زۆر که‌م وێنه بۆ گه‌شتیاری و سه‌یران.

جوانترین به‌شی ناوچه‌ی داڵاهۆ "ڕێژاو"ه که پڕیه‌تی له کانیاو و ڕووباری پڕ ئاو و زه‌ڵاڵ له په‌نای گوڵی جۆراوجۆری کوێستانی و ناوه‌که‌شی هه‌ر به واتای ڕژانی ئاوه.

یه‌کێکی دیکه له ناوچه گه‌شتیارییه‌کانی داڵاهۆ دۆڵی "سورخهلیژه"یه که ئاسه‌واری سه‌رده‌می ساسانییه‌کانی زۆر تێدایه و له 25 کیلۆمه‌تری شاری سه‌رپێڵی زه‌هاوه.

له په‌نای هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ناوچه‌ی داڵاهۆ مۆسیقایێکی زۆر چڕ و جیاوازی هه‌یه. تهموورهژهنانی زۆر کارامه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه له ڕۆژانی نه‌ورۆز و دیکه‌ی جێژنه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان سه‌ره‌نجی خه‌ڵک ڕاده‌کێشن و دروست کردنی تهمووریش له‌م ناوچه‌یه له جیهاندا ناوبانگی هه‌یه.

دیاره شوێنه جوانه‌کانی پارێزگای کرماشان هه‌ر ئه‌مانه نین. ئه‌گه‌ر به‌ره‌و ڕۆژئاوا و سنوور بڕۆین ده‌چینه ناوچه‌ی هه‌ورامانه‌وه و لووتکه به‌رزه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه بۆته په‌ناگایێکی سروشتی بۆ گونده پلیکانییهکانی ئه‌م ناوچه‌یه که نژیارڤانییێکی زۆر تایبه‌تیان هه‌یه.

ڕووباری سیروان له پێچه‌ڵاوپووچی کوێستانه‌کاندا شۆڕ ده‌بێته‌وه و له په‌راوێزی ئه‌م ڕووباره‌دا زۆره‌ها گوندی گه‌وره و چکۆله چێکراون و هه‌رکام بۆ خۆیان له ڕوانگهیێکهوه سه‌ره‌نجی گه‌شتیاران بۆ خۆیان ڕاده‌کێشن که له‌وان ده‌توانین ئاماژه بکه‌ینه نۆدشه، شه‌ڕه‌کان، سه‌رپیر، کاڵه، ڕوار، ناو، بڵبه‌ر، ژیوار و نوێن.

نژیارڤانی هه‌ورامان له ئێران و ته‌نانه‌ت جیهانیشدا که‌م وێنه‌یه. ماڵه‌کانی پلیکانین و زۆربه‌ی زۆریشیان هه‌ر به‌و ئامێر و که‌ره‌سته‌یه دروست کراون که له دڵی کێوه‌کانه‌وه وه‌ده‌ست هاتوون. ئه‌م نژیارڤانییه به شێوه‌یێک به‌ربڵاو بۆته‌وه که ته‌نانه‌ت شارێکی گه‌وره وه‌کوو پاوه به شاری هه‌زار ماسووله ناوی ده‌رکردووه. ئه‌گه‌ر سه‌ردانی پاوهتان کرد له بیرتان نه‌چێت ئه‌شکه‌وتی قۆری قه‌ڵاش به سه‌ر بکه‌نه‌وه.

هه‌ورامان له دوو به‌شی هه‌ورا+مان به واتای ماڵ و شوێن و زێد دروست بووه. هه‌وریش بۆ خۆی به مانای خۆڕه واتا هه‌ورامان ده‌توانێت به مانای شوێنی خۆڕهتاو بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 75430 | بهروار: ۱۳۹۶/۴/۷ | کاتژمێر: 11 : 42

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: چهارشنبه 7 تير 1396 ساعت: 16:28

صفحه بندی