به‌پێ هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی لاریجانی وێڕای سه‌ردانی خۆی بۆ سێئوول پێته‌ختی کوریای باشوور و به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکانی په‌رله‌مانی ئۆراسیا چه‌ند دیداری له‌گه‌ڵ هاوتاکانی خۆی له وڵاتانی ڕووسیا، ئازه‌ربایجان، ئه‌رمه‌نستان و پاکستان کرد.
* دیداری لاریجانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کۆماری ئازه‌ربایجان
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکانی په‌رله‌مانی ئۆراسیادا له‌گه‌ڵ ئۆکتای ئه‌سه‌دۆف، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوماری ئازه‌ربایجان دیداری کرد و له‌و دیداره‌دا ته‌رکیز کرایه سه‌ر پێوه‌ندیی دوو لایه‌نه له بواری وزه، کاره‌با، وه‌رزیاری و هاوکاری له پرسی ئه‌منیی دوو وڵات.
ئۆکتای ئه‌سه‌دۆف له‌و دیداره‌دا وێڕای هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی ئێران به‌هۆی ڕووداوی تیرۆریستیی ئه‌مدواییه‌ی تارانه‌وه وتی: هاوکاریی نێوان ئێران و ئازه‌ربایجان چووه‌ته قۆناغێکی نوێیه‌وه.
له درێژه‌ی ئه‌و دیداره‌دا لاریجانی سه‌باره‌ت به سه‌رمایه‌دانه‌ریی نێوان دوو وڵاتی ئێران و ئازه‌ربایجان دوا و وتی: له‌م باره‌یه‌وه کاری باشمان کردووه.

* دیداری لاریجانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئه‌رمه‌نستان
عه‌لی لاریجانی له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکانی په‌رله‌مانی ئۆراسیا له‌گه‌ڵ ئارا بابلۆیا سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئه‌رمه‌نستان دیداری کرد و له‌و دیداره‌شدا جه‌خت کرایه‌وه له‌سه‌ر پێکهێنانی ده‌سته‌ی هاوبه‌شی ئێران و ئه‌رمه‌نستان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی پیسیی ئاوی ڕووباری ئه‌ره‌س.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران له‌و باره‌یه‌وه وتی: ڕێککه‌وتننامه‌ی چاک له نێوان دوو وڵات‌دا به مه‌به‌ستی چێ‌کردنی وزه‌خانه و هێڵی سێهه‌می گواستنه‌وه‌ی کاره‌با واژۆ کراوه.

* دیداری لاریجانی له‌گه‌ڵ هاوتا ڕووسه‌که‌ی خۆی
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران له‌گه‌ڵ ڤیا چوسلاڤ والۆدین، سه‌رۆکی دۆما (ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ڕووسیا) کۆبوویه‌وه و وێڕای بانگهێشت کردنی نابراو بۆ سه‌ردانی ئێران دانووستانی نێوان دوو لایه‌نی به باش وه‌سف کرد.
له‌و دیداره‌دا عه‌لی لاریجانی بانگهێشتی والۆدینی کرد بۆ سه‌ردانی تاران و به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی ته‌حلیفی ده‌ستپێکی خولی دووهه‌می سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری حه‌سه‌ن ڕۆحانی که بڕیاره ڕۆژی 5ی ئووت/ 14ی گه‌لاوێژ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌رۆکی دوومای ڕووسیا له‌و دیداره‌دا جه‌ختی کرده‌وه که به ڕاستی دوو وڵاتی ئێران و ڕووسیا له زۆر پرسی وه‌کوو شه‌ڕی دژ به تیرۆردا چاک لێکتێدهگهن، چوونکه ئه‌و دوو وڵاته کاری باشیان کردووه له پێناو شه‌ڕی دژ به تیرۆردا.

* دیداری لاریجانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی پاکستان
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکانی په‌رله‌مانی ئۆراسیادا له‌گه‌ڵ سه‌رداری ئه‌یاز سادق سه‌رۆکی په‌رله‌مانی پاکستان دیداری کرد و له‌و دیداره‌شدا ته‌رکیز کرایه سه‌ر پێوه‌ندیی بانکیی نێوان دوو وڵات.
عه‌لی لاریجانی له‌و باره‌یه‌وه وتی: پێوه‌ندیی بانکیی نێوان ئێران و پاکستان ئاسانکاری بۆ بازرگانه‌کان دابین ده‌کات و له‌مباره‌شه‌وه هه‌ندێک کاری باش ئه‌نجام دراوه به‌ڵام هێشتاکه نه‌چووه‌ته قۆناغی جێبه‌جێکارییه‌وه.

شیاوی ئاماژه‌یه؛ عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه/ 5ی پووشپه‌ڕ به یاوه‌ریی وه‌فدێکی باڵای په‌رله‌مانی به مه‌به‌ستی به‌شداری له دووهه‌مین دانیشتنی سه‌رۆکانی په‌رله‌مانی ئۆراسیا سه‌ردانی وڵاتی کۆریای باشووری کردبوو.
ڕاپۆرت: شیلان محه‌مه‌دی نه‌وه‌ڕه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
کۆدی بابه‌ت: 75429 | بهروار: ۱۳۹۶/۴/۷ | کاتژمێر: 11 : 35
برچسب:
نویسنده: استخدام کار