بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD) رایگەیاند: بەڕێوە بردنی گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستانی سووریا لە بەرنامەی کاریی PYDدا نییە و ئەو پارتە پشتگیری لە یەکپارچەیی سووریا دەکات.
ساڵح موسلیم لەگفتوگۆ لەگەڵ رۆژنامەی «شرق الاوسط»دا وتی: «سیستەمی فیدراڵیزم لە چوارچێوی میللەتی دیمۆکراتیک باشترین بژاردەیە بۆ سووریا، چوونکە یەکپارچەیی سووریا تەزمین دەکات.»
ناوبراو سەبارەت بە گشتپرسیی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان وتی: «سەربەخۆیی گرینگ نییە. گرینگترین پرس ئەوەیە کۆمەڵگا ئازاد بێت و خەڵک بتوانن لە هەر ناوچەیێکدا بڕیاری خۆیان بە ئازادی بدەن»
موسلیم سەبارەت بە هاوکاری و یەکگرتن لەگەڵ ئەمریکا لە قۆناغی پاش داعش رایگەیاند: «هێزە ئەمریکییەکان لەشەڕی دژی داعشدا لەگەڵ ئێمە هاوکاری دەکەن بەڵام بۆ قۆناغی پاش داعش لەگەڵ ئەمریکا هیچ رێککەوتنێکمان نەبووە.»
ئەوەش لە حاڵێکدایە کە هیتر نوئر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە وڵاتەکەی لە قۆناغی پاش داعشیشدا لەگەڵ کوردەکانی سووریا هاوکاری دەکەن چوونکە ئەوان تەنیا هێزی متمانە پێکراو لە سووریان.
موسلیم هەروەها ئاماژەی بە پرسی ئامادەبوونی هێزە سەربازییەکانی رووسیا لە عەفرین و لەو بارەیەوە ئاشکرای کرد: «رێککەوتن لەگەڵ رووسیا لە عەفرین رێککەوتنێکی تەکتیکییە. ئەگەر ئەوان لە شەڕی دژی تیرۆریزمدا جیدی بن دەبێت لەگەڵ ئێمە هاوئاهەنگ بن.»
کۆدی هەواڵنێر: 60113
کۆدی بابهت: 75428 | بهروار: ۱۳۹۶/۴/۷ | کاتژمێر: 11 : 25
برچسب:
نویسنده: استخدام کار