به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د ئۆزۆمچوو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی کیمیایی به بۆنه‌ی 30هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی بوردومانی کیمیایی سه‌رده‌شت که شه‌هیدبوونی 130 که‌س و ژارانگهزبوونی 8 هه‌زار و 25 که‌س له کۆی 12 هه‌زار که‌سی دانیشتووی سه‌رده‌شتی لێکه‌وته‌وه په‌یامێکی ئاراسته کرد.
ناوبراو له‌م په‌یامه‌دا وێڕای ده‌ربڕینی سه‌ره‌خۆشی بۆ خه‌ڵکی سه‌رده‌شت له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونی پشتیوانییه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه به خه‌ڵکی ئه‌و شارستانه جه‌ختی کرده‌وه.
ئۆزۆمچوو که خه‌ڵکی تورکیایه له په‌یامه‌که‌ی خۆیدا ده‌نووسێت: ڕاپۆرته‌کانی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له عێراق و سووریا جێگای نیگه‌رانییه. ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت چه‌کی کیمیایی به ته‌واوه‌تی و بۆ هه‌میشه له ناو بچێت ده‌بێ دژایه‌تیی جیهانی به‌رانبه‌ر به‌و که‌سانه‌ی که به‌کاری ده‌هێنن ڕۆژ بۆ ڕۆژ ڕووی له زیادبوون بێت تا چیدی کاره‌ساتی وه‌کوو تراژێدیای سه‌رده‌شت نه‌بینین.
ناوبراو وتیشی: به‌مزووانه سه‌ردانی ئێران ده‌کات و وێڕای ڕێزدانان بۆ شه‌هیدانی ئه‌م کاره‌ساته له‌گه‌ڵ به‌جێماوانی ڕووداوه‌که دیدار ده‌کات.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی کیمیایی له کۆتاییدا ده‌نووسێت: ئێمه به ڕۆڵه‌کان و قوربانییانی سه‌رده‌شت و هه‌موو خه‌سارلێکه‌وتووانی ئه‌م چه‌که قیزه‌ونانه قه‌رزدارین تاوه‌کوو هه‌ر شتێک له ده‌ستمان بێت بۆ ڕێگری له به‌کارهێنانی سه‌ربازیی ماده کیمیاییه‌کان ئه‌نجام بده‌ین.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ ڕۆژی 7ی پووشپه‌ڕی 1366 و له جه‌نگه‌ی شه‌ڕی داسه‌پاوی ڕژێمی پێشووی عێراق به سه‌ر ئێران‌دا کاره‌ساتی شاری سه‌رده‌شت خولقا و کاتژمێر 16 و 30 خوله‌کی ئه‌و ڕۆژه ژماره‌یێک فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری عێراقی 7 بۆمبی خه‌رده‌لیان خسته شوێنه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌و شاره و دوو بۆمبیان له بازاڕی شار دران و دوو بۆمبی دیکه له ناوچه‌کانی نیشته‌جێبوون و سێ بۆمبیش له باخ و باخاتی په‌راوێزی شار دران.
ئه‌م بۆمبانه به درێژایی شه‌ڕدا زۆر جار له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه به‌کار هاتوون و زیاتر له 100 هه‌زار بریندار و شه‌هیدی له نێوان هێزه سه‌ربازییه‌کان و خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و چه‌وساوه‌ی وڵات لێکه‌وتۆته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
کۆدی بابه‌ت: 75448 | بهروار: ۱۳۹۶/۴/۷ | کاتژمێر: 15 : 18
برچسب:
نویسنده: استخدام کار