خرید بک لینک

بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە فارس، عەلی ئەکبەر گەڕووسی سەبارەت بە دروستی یان نادرووستی سکاڵای نوێنەرانی دەوڵەت لە مامۆستا ئەمین ڕاستی پێشنوێژی کاتیی هەینیی سنە، ڕایگەیاند: مامۆستا ڕاستی بە هۆی ئەوەی پێشنوێژی کاتیی سنەیە، خەڵکی هانای بۆ دەبەن و پێگەیێکی تایبەتی خۆی هەیە. بەڵام لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا ڕوانگەی شەخسیی خۆی بە ڕاشکاوی دەربڕیوە.

سەرۆکی گشتیی دەزگای داد لە پارێزگای کوردستان ڕوونی کردەوە: ئەو وتانە بۆتە هۆی ڕەخنەی دیتران کە بۆچی ئەو بۆچوونەی خۆی دەربڕیوە.

ناوبراو زیادی کرد: من بڕوام وایە شوبهەیێک لەمەڕ لایەنگری کردنی مامۆستا لە لایەنێکی تایبەت یان لەبەرچاو نەگرتنی خزمەتگوزارییەکانی دەوڵەت بوونی نییە، هەرچەند ئەم دۆسیەش وەک دۆسیەکانیتر ڕەوتی ئاسایی خۆی تێدەپەڕێنێت.

گەڕووسی لە وەڵام بۆ پرسیارێکی دیکە سەبارەت بە دەستگیر کردنی تیرۆریستانی سەر بە ئیستیکبار و تەکفیرییەکان لە پارێزگادا وتی: بە هۆی ئەوەی کوردستان ناوچەیێکی سنوورییە، ڕووداوە وێرانکەرەکانی وڵاتی عێراق لەودیوی سنوورەکانەوە کاریگەریی لەسەر دادەنێت.

سەرۆکی گشتیی دەزگای داد لە پارێزگای کوردستان وتیشی: ئاساییە ئەگەر کەسێک لەوبارەوە دەستگیر بکرێت.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی کرد، لەم دواییانەدا و پێشتریش ژمارەیێک تیرۆریست دەستگیر بوونە کە دۆسیەیان لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.

شیاوی ئاماژەیە، پێشنویژی کاتیی سنە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا لە لێدوانێک بۆ یەکێک لە میدیاکان دەریبڕیبوو ڕۆحانی بە بەڵێنەکانی خەڵکی فریو داوە و خەڵکی کوردستان جارێکی دیکە متمانە بە "ڕۆحانی" ناکەن.

هەروەها مامۆستا ڕاستی لەو لێدوانەدا کارکردی دەوڵەتی یازدەهەم و بەڵێنەکانی سەرۆک کۆمار بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە پارێزگای کوردستانی بە لاواز شرۆڤە کردبوو و وتبووی کە ئاکاری دەوڵەتی یازدەهەم لە کوردستاندا ناسەرکەوتووە و ئەنجامێکی دیار و بەرچاوی نەبووە، نە بەو مانایە کە هیچ کارێکی نەکردبێت، بەڵام سەرکەوتووییەکە، تەواو نەبووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60108

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: جمعه 9 تير 1396 ساعت: 19:22

صفحه بندی