* ئەڵمانیا ئیزنی وتەدانی بە ئەردۆغان نەدا
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە لێدوانێکدا داخوازیی تورکیا بۆ وتەدانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە ئاپۆرەی کۆبوونەوە ناڕەزاییەکانی تورکەکانی ئەڵمانیا ڕەت دەکاتەوە و مۆڵەتی هیچ چەشنە وتەدانێکی بە ئەردۆغان نەداوە جگە لە بەشداری لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی G20.
* سوپای تورکیا بارەگانی YPGی لە عەفرین تۆپباران کرد
ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند بارەگاکانی YPGی لە عەفرین گرتووە بە ئامانج ئەوەش لە ڕێگای تۆپخانەی سەرسنووری کیلیسەوە.
* وەزیری ناوخۆی تورکیا باسی توندکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکان دژ بە PKK دەکات
سولەیمان سۆیڵۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنەکان دژ بە PKK چڕ دەکرێنەوە.
* جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا هەبوونی YPG لە عەفرین بە گەورەترین هەڕەشە دەزانێت دژ بە تورکیا
وەیسی کایناک جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە لێدوانێکدا YPG لە کانتۆنی عەفرین بە گەورەترین هەڕەشە دەزانێت لەسەر ئاسایشی سنوورەکانی تورکیا و ڕایگەیاندووە: دەبێت بەمەبەستی دابین کردنی ئاسایشی ئەعزاز، ئەلباب و مارە، YPG لە عەفرین بکرێتە دەرەوە.
* پەروین بۆڵدان: پێویستە ڕێپێوانی عەدالەت بەرەو ئەدیرنە بکشێت
پەروین بۆڵدان سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیکی گەلان HDP لە پەڕلەمانی تورکیا دەڵێت: ئەگەرچی ڕێپێوانی عەدالەت لە ئەنقەرەوە دەستی پێکردووە بەڵام داواکردنی عەدالەت لە ناوچە کوردنشینەکان و ئەو زیندانانەی نوێنەرانی HDPی تێدا زیندان کراوە زیاتر لە هەر ناوچەیێکی دیکەی تورکیا پێویستە. هەر بۆیەش باشتر وایە ئەو ڕێپێوانە بەرەو ئەدیرنە بکشرێت کە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی HDPی تێدا زیندان کراوە.
* پەیکەرەکەی ئەحمەدی خانی لە دۆغۆبایزیدی پارێزگای ئاگری لەلایەن شارەوانی دیاریکراوی دەوڵەتەوە ڕووخێندرا
شارەوانی شاری دۆغۆ بایزیدی پارێزگای ئاگری فەرمانی ڕووخاندنی پەیکەری ئەحمەدی خانی ئەدیب و فەیلەسووفی بەرجەستەی کوردی دەرکرد و ئەو پەیکەرە لەو شارەدا هێنرایە خوارەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
کۆدی بابهت: 75525 | بهروار: ۱۳۹۶/۴/۹ | کاتژمێر: 11 : 30
برچسب:
نویسنده: استخدام کار