به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، چوار وڵاتی سعوودیە، میسر، ئیمارات و به‌حره‌ین ڕه‌وتی گه‌مارۆکانی دژ به وڵاتی قه‌ته‌ر پێوشوێنگری ده‌که‌ن و چاره‌نووسی ئه‌و وڵاته‌ش له نێوان بژارده‌ی جۆربه‌جۆری قه‌ته‌ر له نێوان ئێران، تورکیا و وڵاته عه‌ره‌بییه‌کاندا نادیاره.
ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه محهمهدبێن عه‌بدولڕه‌حمان ئالی سانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر جه‌ختی کردووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر داوای وڵاتانی عه‌ره‌بی قبووڵ بکه‌ین وازمان له حاکمییه‌تی خۆمان هێناوه.

روسیا الیوم له زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ره‌وه ڕایگه‌یاندووه: ئامانجی ڕاسته‌قینه‌ی ولاتانی گه‌مارۆده‌ر ئه‌وه‌یه که دۆحه ناچار بکه‌ن واز له حاکمییه‌تی خۆی بهێنێت.
محهمهدبێن عه‌بدولڕه‌حمان ئالی سانی زیادی کردووه: گه‌مارۆی ئابووریی سه‌پێندراو به مل وڵاتی ئێمه‌دا سووکایه‌تی و بێ ڕێزییه به یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی.
ناوبراو له‌سه‌ر پێوه‌ندیی سازنده له‌گه‌ڵ ئێران جه‌ختی کردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: هیچ ده‌ستێوردانێکی وڵاتانی دیکه سه‌باره‌ت به پێوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ تاران قبووڵ ناکه‌ین.
ناوبراو له سه‌نته‌ری چهتێم هاوسی له‌نده‌ن وته‌یێکی پێشکه‌ش کرد و له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاندووه: پێوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ ئێران پێوه‌ندیێکی ته‌ندروست و سازنده‌یه و هیچ هێزێکی سوپای پاسدارانی ئێرانیش له قه‌ته‌ردا بوونی نییه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر زیادی کردووه: ئێمه له ناوچه‌که‌دا دراوسێ ئێرانین. قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ دیکه‌ی وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاوکاریی که‌نداوی فارس‌دا پشکی هه‌یه بۆ دیاری کردنی چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئێران، هه‌ر بۆیه‌ش تۆمه‌تبارکردنی دۆحه به‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاوکارییدا کاری کردبێت ئیدعایێکی ناڕاسته.
ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات هه‌ڕه‌شه‌ی درێژه‌پێدانی گوشار له‌سه‌ر دۆحه ده‌کات و ده‌ڵێت: تا ئه‌و کاته‌ی قه‌ته‌ر سیاسه‌ته‌کانی خۆی نه‌گۆڕێت درێژه به گوشاره‌کانمان ده‌ده‌ین.
.jpg)
عه‌بدوڵڵا بێن زایید ئالی نههیان زیادی کردووه: قه‌ته‌ر ئه‌وه‌نده‌ی تیرۆریزم و توندئاژۆیی به هه‌ند وه‌رده‌گرێت برایانی خۆی لا گرینگ نییه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یێک وه‌کوو ئۆلتیماتۆم له لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه درابوویه قه‌ته‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی خۆی بگۆڕێت و ئێستاش ماوه‌که کۆتایی پێهاتووه چوار وڵاتی میسر، عه‌ره‌بستان، ئیمارات و به‌حره‌ین له ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌دا کۆبوونه‌ته‌وه تا وه‌کوو قه‌یرانی ئه‌و وڵات تاوتوێ بکه‌ن.

دانیشتنی ئه‌و چوار وڵاته له‌سه‌ر پرسی قه‌ته‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه/ 14ی پووشپه‌ڕ له قاهیره‌ی پێته‌ختی میسر به‌ڕێوه‌چوو و هه‌ر چوار وڵات هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان کردووه ئه‌گه‌ر دۆحه داواکارییه‌کانی ئه‌و وڵاتانه جێبه‌جێ نه‌کات گه‌مارۆ و گوشاریان له‌سه‌ر قه‌ته‌ر زیاد ده‌که‌ن.
ئێستا چاره‌نووسی داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌کانی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که و دیکه‌ی بژارده‌کان وه‌کوو تورکیا و ئێران نادیاره و ته‌نها کات دیاریی ده‌کات قورسیایی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌ره‌و کام لا ده‌چێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
کۆدی بابه‌ت: 75911 | بهروار: ۱۳۹۶/۴/۱۵ | کاتژمێر: 11 : 22
برچسب:
نویسنده: استخدام کار