به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دانووستانی ئه‌ستانه‌ی 5 له هه‌لومه‌رجێکدا کۆتایی پێهات که ڕێککه‌وتنێکی ئه‌وتۆ ده‌سته‌به‌ر نه‌بوو. هه‌ندێ لایه‌ن وه‌کوو ده‌وڵه‌تی فه‌رمیی سووریا باس له‌وه ده‌که‌ن که هه‌ڵوێسته‌کانی تورکیا بۆته له‌مپه‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی ئیتیفاقێکی نوێ له‌وباره‌یه‌وه.
به‌شار جه‌عفه‌ری سه‌رۆکی لیژنه‌ی ده‌وڵه‌تی سووریا ڕۆژی چوارشه‌ممه/ 14ی پووشپه‌ڕ له دانووستانی ئه‌ستانه‌ی 5دا ڕایگه‌یاند: تورکیا دژ به ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه وه‌ستاوه که ئامانجیان جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌ی ناوچه‌ی دابه‌زاندنی ته‌نگه‌ژه و ململانێ له سووریایه.
ناوبراو زیادی کرد: به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌کانی تورکیاوه دانووستانه‌که ئاکامی زۆر به‌رته‌سکی هه‌بوو.

له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه ستفان دیمیستوورا نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ سووریا پێکهێنانی ناوچه‌ی دابه‌زاندنی که‌م ته‌نگه‌ژه ههنگاوێکی باشه و پێشکه‌وتنی سیاسیی باشی لێده‌که‌وێته‌وه له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووریا.
نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت: ئه‌گه‌رچی پێشکه‌وتن له ده‌ره‌نجامی دانووستانه‌کاندا به‌رته‌سکه به‌ڵام ئه‌و پێشکه‌وتنانه زۆر گرینگن.
ناوبراو ئه‌وه‌شی زیاد کرد: به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئه‌نجامێکی گونجاو و چاره‌سه‌رێکی سیاسی پرسی سووریا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وڵاتانی گرووپی G20 تاوتوێ ده‌که‌ین.
دیمیستوورا هه‌ر چه‌شنه پێشکه‌وتنێک له‌باره‌ی قه‌یرانی سووریاوه به گرینگ ده‌زانێت ئه‌گه‌رچی پێشکه‌وتنه‌کان بچووکیش بن و ده‌شڵێت: کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه ده‌رفه‌تێکه بۆ پشتیوانی له دانووستانه‌کانی ژێنێڤ.

سه‌رۆکی ده‌سته‌ی دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی سووریاش له دانیشتنی ئه‌ستانه‌ی 5دا ڕایگه‌یاندووه: ئاماده‌یه هه‌موو چه‌شنه ڕێککه‌وتنێکی سه‌ره‌کی قبووڵ بکات.
ئه‌حمه‌د بری سه‌رپه‌ره‌شتیاری ده‌سته‌ی نه‌یاران و دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی سووریا که چه‌کیان پێیه له پێنجه‌مین خولی دانووستانی سووری- سووریی ئه‌ستانه‌دا په‌یمانی ئاگربڕیان قبووڵ کردووه ڕایگه‌یاندووه: له گفتوگۆکاندا ئاماده بووین و ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر پرسه سه‌ره‌کییه‌کانیش قبووڵ ده‌که‌ین.
له‌و دانووستانه‌دا پرسی جێگیرکردنی ئاش به‌تاڵی به ته‌واوه‌تی و په‌ره‌پێدانی ئاگربڕ و هه‌روه‌هاش ئازادکردنه‌وه‌ی زیندانییه‌کان وه‌کوو پرسه سه‌ره‌کییه‌کانی کۆبوونه‌وه‌که هاتوونه‌ته ئاراوه.
سه‌رپه‌ره‌شتیاری ده‌سته‌ی دژبه‌ران زیادیشی کردووه: ئێمه ئاماده‌ین بۆ ئازادکردنی زیندانییه‌کان له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رانبه‌رمان ڕێکبکه‌وین.

شیاوی ئاماژه‌یه؛ پێنجه‌مین خولی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه، که پڕۆژه‌که‌ی داهێنانی وڵاتی ئێران، ڕووسیا و تورکیا بوو ڕۆژی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه/ 13 و 14ی پووشپه‌ڕ له پێته‌ختی وڵاتی کازاخستان به‌ڕێوه‌چوو و چه‌ند ته‌وه‌ری گرینگ وه‌کوو پێکهێنانی ناوچه‌ی که‌م ته‌نگه‌ژه و هه‌بوونی هێزی وڵاتانی زامنی پاراستنی ئاگربڕ له ناوچه‌که‌دا تاوتوێ کرا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
کۆدی بابه‌ت: 75910 | بهروار: ۱۳۹۶/۴/۱۵ | کاتژمێر: 11 : 0
برچسب:
نویسنده: استخدام کار