خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بێرت مه‌ک گۆرک له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا که له باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو ڕایگه‌یاند: ئێمه ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆمان هه‌مبه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یاندووه و ئێستاش هه‌وڵه‌کانمان له‌پێناو سه‌رکه‌وتن به سه‌ر داعشدا چڕ کردۆته‌وه و پشتیوانی له هیچ چه‌شنه کارێک ناکه‌ین بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم.

مه‌ک گۆرک زیادی کردووه ناوبراو به مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی دۆخی ناوچه‌که سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات.

ناوبراو سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی شاری ته‌لعه‌فه‌ر له پارێزگای نه‌ینه‌وا وتوویه‌تی: ئازادکردنه‌وه‌ی ته‌لعه‌فه‌ر و حه‌ویجه پاش ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ ئه‌وله‌وییه‌تی هاوپه‌یمانیی نێونه‌ته‌وه‌یی دژه‌داعش ده‌بێت.

بێرت مه‌ک گۆرک جه‌ختی کرد: شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گرووپی توندڕه‌وی داعش له عێراق ئاواره‌بوونی نزیک به 4 ملیۆن که‌س لێکه‌وتۆته‌وه و 1 ملیۆن و 900 هه‌زار که‌سیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.

مه‌ک گۆرک ده‌شڵێت: ڕاسپارده‌ی سه‌ره‌کیی ئێستاکه‌ی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی مینه‌کان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریی بنهماکییه بۆ ناوچه ئازادکراوه‌کان.

ناوبراو مانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مریکییه‌کان له عێراق پاش شکستی داعش به گفتوگۆی نێوان عێراق و ئه‌مریکاوه ده‌به‌ستێت.

سه‌رچاوه: به‌غداد نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 76051 | بهروار: ۱۳۹۶/۴/۱۸ | کاتژمێر: 12 : 24

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: يکشنبه 18 تير 1396 ساعت: 16:41

صفحه بندی