خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆمید حاسلی ڕایگه‌یاند: تیمی به‌هێزی ئا‌فرۆدی پارێزگای کرماشان له یه‌که‌مین ڕاندی کێبه‌رکێیه پاڵه‌وانییه‌کانی وڵات له پارێزگای کوردستانی شارستانی دیوانده‌ره که ڕۆژی هه‌ینی 16ی مانگی پووشپه‌ڕ به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رجه‌م ڕکابه‌رانی دۆڕاند و نازناوی پاڵه‌وانێتیی ئه‌م کێبه‌رکێیانه‌ی مسۆگه‌ر کرد.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد که له‌م کێبه‌رکێیانه‌دا 17 تیم له پارێزگا جۆربه‌جۆره‌کانی وڵات پێکه‌وه ڕکابه‌رییان کرد و ده‌ریبڕی: ئه‌م کێبه‌رکێیه له چوار کهلاسدا به‌ڕێوه‌چوو.

به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئا‌فرۆدی ده‌سته‌ی ماتۆڕسوار‌ی و ئۆتۆمبێلڕانیی کرماشان ڕاشیگه‌یاند: ده‌ره‌نجامه‌کانی تیمی ئا‌فرۆدی پارێزگای کرماشان له‌م خوله له کێبه‌رکێکان بریتین له؛ له که‌لاسی یه‌ک ئۆمید حاسڵی به هاوڕێیی وه‌حید به‌شیری یاریده‌ری شۆفێر پله‌ی هه‌شته‌م، له که‌لاسی دووهه‌م مورته‌زا نووریولئهسڵ به هاوڕێیی فه‌رهاد مورادی یاریده‌ری شۆفێر پله‌ی چواره‌م، له که‌لاسی سێهه‌م سابر خوسره‌وی به هاوڕێیی عه‌لیڕه‌زا هاشمیان یاریده‌ری شۆفێر پله‌ی سێهه‌م، زه‌که‌ریا به‌هرام میرزایی له که‌لاسی چواره‌م پله‌ی دووهه‌م و سه‌یید سادق فاتمی به هاوڕێیی فه‌رهاد دانه‌زه‌ن پله‌ی پێنجه‌میان وه‌ده‌ستهێنا.

ئۆمید حاسلی جه‌ختی کرد: باشترین کاتی پیست به دوو خوله‌ک و 42 چرکه تۆمار کرا و سابر خوسره‌وی قاره‌مانیی ساڵی ڕابردووی کێبه‌رکێی ئافرۆد پله‌ی یه‌که‌می مسۆگه‌ر کرد.

ناوبراو وتیشی: به‌رپرسیارێتی ته‌کنیکیی تیمی کرماشان له ئه‌ستۆی فه‌رهاد دانه‌زه‌ن و سهرپهرهشتییهکهشی له ئه‌ستۆی مندا بوو.

به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئا‌فرۆدی ده‌سته‌ی ماتۆڕسوار‌ی و ئۆتۆمبێلڕانیی کرماشان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که ڕاندی دووهه‌می کێبه‌رکێکانی پاڵه‌وانیی ئا‌فرۆدی وڵات ڕۆژی 14ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له هه‌مه‌دان به‌ڕێوه‌چوو و جه‌ختیشی کرد: له‌م کێبه‌رکێیانه‌دا تیمه‌کانی تاران و قه‌زوین پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌میان به‌ده‌ستهێنا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 76118 | بهروار: ۱۳۹۶/۴/۱۹ | کاتژمێر: 13 : 33

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: دوشنبه 19 تير 1396 ساعت: 20:52

صفحه بندی