1- کاردانه‌وه‌ی ده‌میرتاش به تیرۆریست وه‌سف کرانی له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان کاردانه‌وه‌ی به تیرۆریست وه‌سف کردنی له‌لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانه‌وه نیشان دا و ڕایگه‌یاند که سووکایه‌تی ئه‌ردۆغان بۆ خۆی ده‌گه‌ڕێنمه‌وه.
2- ده‌ستگیرکردنی 43 که‌س له ناوه‌ندی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا هاوپه‌یوه‌ند به کووده‌تا
به گوێره‌ی زانیارییه وه‌ده‌ستهاتووه‌کانی پۆلیسی تورکیا هاوپێوه‌ند به کووده‌تای بێئاکامی 15ی جووڵای 2016، 43 که‌س له ناوه‌ندی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیایان ده‌ستگیر کردووه.
3- ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له 15 ناوچه‌ی وارتۆ
هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا له‌پێناو ئۆپه‌راسیۆنێکی نوێ له به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ په‌که‌که له 15 ناوچه‌ی شاخاویی وارتۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان ڕاگه‌یاند.
4- ده‌ستگیرکردنی 72 خوێندکاری زانستگا به تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن
هێزه‌کانی پۆلیسی تورکیا 72 که‌س له خوێندکارانی زانستگای تورکیایان به تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ده‌ستگیر کرد.
5- کوژرانی 2 ئه‌فسه‌ری پۆلیسی تورکیا له خه‌تای
له پێکدادانه‌کان له خه‌تای تورکیا له نێوان هێزه‌کانی تورکیا و هێزه‌کانی په‌که‌که 2 ئه‌فسه‌ری تورکیا کوژران.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
کۆدی بابه‌ت: 76142 | بهروار: ۱۳۹۶/۴/۲۰ | کاتژمێر: 8 : 8
برچسب:
نویسنده: استخدام کار