خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ڕۆحانی ڕۆژی سێشه‌ممه له‌م مێهره‌جانه‌دا یه‌که‌م به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌ت له حه‌وزه‌ی سه‌لامه‌تدا ڕوون ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت: به‌رنامه‌ی ئێمه پێشگرتنه له نه‌خۆشی و سه‌ره‌ڕای دابه‌زینی ڕێژه‌ی داهاتی نه‌وت جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌ی ته‌ندروستی یه‌که‌مین و گرینگ‌ترین به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌م بوو.

ڕۆحانی وتیشی: یه‌که‌م هه‌نگاوێک که به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری کێشه چه‌قبه‌ستووه‌کانی وڵات ده‌بوو ئه‌نجام بدرابا چاره‌سه‌ری پرسی گه‌مارۆ ئابوورییه‌کان بوو چوونکه گوشاری گه‌مارۆکان به سه‌ر هاووڵاتییان و گه‌لی ئێران‌دا بوو نه‌ک له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت.

سه‌رۆک کۆمار زیادیشی کرد: ئامانجی ئێمه ده‌سته‌به‌رکردنی به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتیمانی و پاراستنی سه‌روه‌ریی گه‌لی ئێرانه. له ناوچه‌که و له ده‌ره‌وه‌ش دوژمنمان هه‌یه و ده‌بێ وریای جووڵه‌کانمان بین و ده‌ستمان له ناو ده‌ست یه‌کدا بێت. نابێت له به‌رانبه‌ر ژماره‌یێکی که‌مدا که به داخه‌وه به ناحه‌ق بڵندگۆی گه‌وره‌شیان به‌ده‌سته‌وه‌یه بترسێین. ئه‌گه‌ر بڕیار بوایه وه‌زیری ده‌ره‌وه له به‌رانبه‌ر سووکایه‌تی و جنێودان و دروشمداندا گۆڕه‌پانه‌که به‌جێبهێڵێت به‌رجام ده‌سته‌به‌ر نه‌ده‌بوو. ئێمه له دژوارترین هه‌لومه‌رجی ئابووریدا یارمه‌تیی گه‌لی عێراق و سووریامان داوه.

سه‌رۆک کۆمار زیادیشی کرد: کاتێک باسی عێراق و سووریا ده‌کرێت هه‌ندێک لایان وایه ته‌نها ئه‌و که‌سانه‌ی به گیانیان له‌خۆبورده‌یی ده‌که‌ن یارمه‌تیان داوه هه‌ڵبه‌ت هه‌مووان پێزانینمان بووه و ده‌بێت بۆ له‌خۆبورده‌یی ئه‌و به‌ڕێزانه به‌ڵام نابێ له‌بیریش بکه‌ین که مووچه و چه‌کی ئه‌و که‌سانه کێ دابینی ده‌کات؟ سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌کانه‌ی عێراق بۆ شه‌ڕی دژ به داعش پێویستی بوو پاره‌که‌ی کێ له دۆخی گه‌مارۆی ئابووریدا دابینی ده‌کرد. سه‌باره‌ت به سووریاش به هه‌مان چه‌شنه. ئه‌و مووشه‌که‌ی به‌ره‌و مۆڵگه‌کانی داعش له ئێرانه‌وه ده‌هاویژرێت ده‌وڵه‌ت و وه‌زاره‌تی به‌رگری چێ ده‌کات و پاره‌ی تێدا سه‌رف ده‌کات.

دوکتۆر ڕۆحانی له درێژه‌دا باسی گۆلی ورمێشی کرد و وتی: ئه‌گه‌ر ده‌ریاچه‌ی ورمێ وشک بووبا به هه‌موو با و تۆفانێک گه‌رده‌لوولی خوێ له ناوچه‌که‌دا هه‌ڵده‌ستا و ژیانی 14 ملیۆن هاووڵاتیی به شێوازی ڕاسته‌وخۆ ده‌خسته مه‌ترسییه‌وه.

ڕۆحانی له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا تیشکی خسته سه‌ر پڕۆژه‌ی گشتگیری ته‌ندروستی و جه‌ختی کرد: له‌و پڕۆژه‌یه‌دا ته‌نها پاره و ئیراده‌ی ده‌وڵه‌ت گرینگ نییه به‌ڵکوو پاره و ئیراده‌ی ده‌وڵه‌ت یه‌که‌م هه‌نگاوه و پرسی سه‌ره‌کی و زه‌رووری له ڕه‌وتی ئیجرائی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا به‌کارهێنانی هێزی پسپۆڕ و لێهاتوو و پزیشک و به‌رپرسی نه‌خۆشخانه و سه‌رۆکانی زانستگا پزیشکییه‌کان ده‌بێت.

ڕۆحانی ئاماژه‌ی دایه ڕۆڵی پۆستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ده‌ریبڕی: وه‌زیری ته‌ندروستی یه‌کێک له قورسترین ئه‌رکه‌کانی ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر شانه. کاتێک وه‌زیری ته‌ندروستی باسی ڕه‌قه‌می 21 هه‌زار قه‌ره‌وێڵه‌یی نه‌خۆشخانه‌کانی کرد هه‌ندێک لایه‌ن لایان دژوار بوو بڕوای پێ بکه‌ن ئه‌وه‌ش ته‌نها له خولێکی 4 ساڵه‌دا به‌ڵام ئێمه توانیمان ئه‌و هه‌نگاوه گرینگه ئه‌نجام بده‌ین و به وته‌ی وه‌زیری ته‌ندروستیش تا کۆتایی ده‌وڵه‌تی دوازده‌هه‌م ئه‌و ڕه‌قه‌مه ده‌گاته 25 هه‌زار قه‌ره‌وێڵه.

سه‌رۆک کۆماری ئێران جه‌ختی کرده‌وه: پڕۆژه‌ی ته‌ندروستی زیندووه و درێژه به ڕێگای خۆی ده‌دات و ده‌وڵه‌تی دوازده‌هه‌میش به یارمه‌تیی گه‌ل ئه‌و ڕێبازه درێژه پێده‌دات و پشت به خوا کۆمه‌ڵگایێکی ته‌ندروست و سهرزیندوومان له ئێران ده‌بێت.

شیاوی ئاماژه‌یه؛ پێش وته‌دانی سه‌رۆک کۆماری ئێران، وه‌زیری ته‌ندروستی له لێدوانێکدا کورته‌یێک له چالاکییه‌کانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی وه‌بیر هێنایه‌وه و وتی: له بواری جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌ی ته‌ندروستیدا پێویسته هه‌مووان یه‌کڕیز و یه‌کدڵ بین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 76188 | بهروار: ۱۳۹۶/۴/۲۰ | کاتژمێر: 14 : 26

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: سه شنبه 20 تير 1396 ساعت: 21:28

صفحه بندی