بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکxadکۆماری تورکیا وتی ئەگەر داخوازیی تورکیا لە لایەن یەکێتیی ئەورووپاوە رەت ببێتەوە ئاسوودە دەبین.
ئەردۆغان لە گفتوگۆ لەگەڵ BBCدا رایگەیاند: ئەگەر ئەندامێتی لە یەکێتی ئەورووپا نەگاتە دەرەنجام، تورکیا گەڵاڵەی دیکەی لە بەر دەستدایە.
ناوبراو شرۆڤە دەکات «ئەگەر یەکێتیی ئەورووپا راستەوخۆ بڵێت ناتوانین ئەندامێتی ئێوە قەبووڵ بکەین، ئێمە بە ئاسانی دەتوانین گەڵاڵەی B و C خۆمان نیشان بدەین.»
ئەردۆغان یەکێتیی ئەورووپا تۆمەتبار دەکات کە کاتی تورکیا بە فیڕۆ دەدات.
سەرۆکxadکۆماری تورکیا ئەوەشی وت: «ئەو کاتەی کە من لە یەکەمین خولی سەرۆکxadوەزیریدا بووم، لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپادا تورکیایان وەکوو وڵاتێک وەسف کرد کە شۆرشێکی بێدەنگی تێپەڕاندووە. بەڵام ئێستا ئەو یەکێتییە بەندە بۆ کۆبوونەوەی سەرکردەکان بانگهێشت ناکەن، کاتیشمان بە فیڕۆ دەدەن.»
ئەردۆغان زیادیشی کرد زۆرینەی تورکەکان چیدی یەکێتیی ئەورووپایان ناوێت و لەو باوەڕەدان کرداری ئەوان هەمبەر تورکیا دروست نییە.
ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کرد: بەم حاڵەیشەوە ئێمە بەردەوام لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا راست بووین، بۆ کورتە ماوەیێکی دیکە درێژەی پێxadدەدەین.
شایانی باسە ئەم گفتوگۆ هێشتا بڵاو نەکراوەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت 14 جووڵای بڵاو بێتەوە.
سەرچاوە: رۆژنامەی حوڕییەت
کۆدی هەواڵنێر: 60113
کۆدی بابهت: 76263 | بهروار: ۱۳۹۶/۴/۲۱ | کاتژمێر: 15 : 27
برچسب:
نویسنده: استخدام کار