خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کورده‌کانی سووریا له سه‌ره‌تای شه‌ڕی دژه داعشه‌وه هه‌وڵیان داوه ناوچه کوردنشینه‌کانی باکووری سووریا پێکه‌وه بلکێنن. ئه‌وان له ماوه‌ی شه‌ڕ دژه داعش توانیان کۆبانێ و جزیره پێکه‌وه بلکێنن و به‌ره‌و عه‌فرین پێشڕه‌وی بکه‌ن به‌ڵام تورکیا که به‌رده‌وام به‌م ئامانجه‌ی کورده‌کان هۆشداری داوه ساڵی ڕابردوو له ئۆپه‌راسیۆنێکدا، ناوچه‌گه‌لێکی باکووری سووریای داگیر کرد تاکوو به وته‌ی خۆی له یه‌کپارچه‌یی ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان ڕێگری بکات.

پڕۆفسۆر جاشوا لاندیس، به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له زانستگای ئۆکلاهوما سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی سه‌رکه‌وتنی کورده‌کانی سووریا له گه‌یشتن به خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه سه‌ربه‌خۆیی، وتی: ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا به ناردنی چه‌ک بۆ کورده‌کانی سووریا و پشتیوانی له‌وان درێژه بدات سه‌ربه‌خۆیی ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا ناسراو به ڕۆژئاوا مومکینه.

ناوبراو له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌ب نیووز ڕایگه‌یاند: ئه‌م کاره به‌ستراو به ئه‌مریکایه. کورده‌کان هێزێکی بوێرن که توانیویانه له دڵی ڕۆژئاوادا خۆیان جێ بکه‌ن به‌ڵام هێزی ئاسمانییان نییه و دوژمنانێکی به‌هێز گه‌مارۆیان داوه له ئه‌گه‌ری وه‌ستانی پشتیوانیی ئه‌مریکا هاوسه‌نگی هێزه‌کان له‌وێدا تێکده‌چێت.

پڕۆفسۆر لاندیس ئاماژه دایه‌وه ئه‌وه‌ی که ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا بارها جه‌ختی کردووه که ڕێگا نادات وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆیی کوردی له سنووره باشوورییه‌کانی دروست بکرێت. به‌شار ئه‌سه‌دیش وتوویه‌تی: کورده‌کان باشتره خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌بیر بکه‌ن. ناوبراو ته‌نانه‌ت له به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بۆ کورده‌کان دووری گرتووه.

ده‌یڤید پۆلاک له ئه‌نستیتۆی واشنتۆنیشدا پێی وایه کورده‌کانی سووریا به ئامانجه‌کانیان له دوو کانتۆنی کۆبانێ و جزیره ده‌گه‌ن. کورده‌کان ئه‌م دوو ناوچه‌یه پێکه‌وه ده‌لکێنن تاکوو بتوانن ناوچه‌یێک به ڕووبه‌ری سێ له‌سه‌ر چواری سنووری باشووری سووریا له کۆنتڕۆڵیاندا بێت. کانتۆنی سێهه‌م که عه‌فرینه بچووکتره و له لایه‌ن هێزه دوژمنه‌کانه‌وه له‌وان تورکیا گه‌مارۆ دراوه.

ناوبراو پێی وایه به‌شار ئه‌سه‌د هێزی پێویست بۆ گرتنه‌وه‌ی دوو کانتۆنی کۆبانێ و جزیره له کورده‌کانی نییه. کورده‌کانیش له باری ئابوورییه‌وه به‌ستراو به ده‌وڵه‌تی سووریا‌ن بۆیه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وان به‌رته‌سک ده‌بێت.

د‌یڤید پۆلاک له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه ئه‌گه‌ر کورده‌کانی سووریا له‌گه‌ڵ کورده‌کانی عێراق ئاشتییان کردووه و یه‌کڕیز بن ده‌توانن خۆیان بپارێزن به‌ڵام ئه‌م کاره نامومکینه چوونکه کورده ڕکابه‌ره‌کان له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان حکوومه‌ت ده‌که‌ن.

ئه‌م کارناسه پێی وایه پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا (YPG) هه‌وڵ نادات ڕه‌قه له کۆنتڕۆڵی خۆی بگرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کۆدی بابه‌ت: 76262 | بهروار: ۱۳۹۶/۴/۲۱ | کاتژمێر: 15 : 26

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: پنجشنبه 22 تير 1396 ساعت: 4:09

صفحه بندی