خرید بک لینک

1- پەرلەمانی تورکیا باری نائاسایی له سەرانسەری تورکیای بۆ ماوهی سێ مانگی دیکه درێژ کردەوە

پەرلەمانی تورکیا درێژکردنەوەی باری نائاسایی له سەرانسەری تورکیای بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە پەسند کرد. بەمجورە باری نائاسایی کە لە 21ی جووڵای 2016 لە تورکیا دەستی پێکردبوو و بۆ ماوەی یەکساڵ بەردەوام بوو و بڕیار بوو ٣ رۆژی دیکە کۆتایی پێ بێت، بۆ جارێکی دیکە لە لایەن پەرلەمانی تورکیا درێژکرایەوە و تا ١٩ی ئاکتەوبر بەردەوام دەبێت.

٢- بۆمبدانانی پەکەکە لە سەر رێگای کەتیبەیەکی سەربازی سوپای تورکیا؛ ۱۷سەربازی تورک بریندار بوون

17 سەربازی تورک بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی دەستکرد لە لایەن هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) لە پارێزگای حەکاری بریندار بوون. برینی ٤ کەسیان زەخت و باری تەندروستیان نەگونجاوە.

3- بەرزبوونەوەی 1.2 لە سەدیی نرخی بێکاری لە تورکیا

نرخی بێکاری لە تورکیا بە نیسبەتی مانگی ئایپرێڵی ئەمساڵی زایینی بە بەرزبوونەوەی 1.2 لە سەدی گەیشتە پلەی کەم وێنەی 10.5 لە سەدی. ئەو بەرزبوونەوەیە دوای دەرکرانی بەربڵاوی فەرمانبەرانی دەوڵەتی لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو بە تۆمەتی هاوکاری کردنی بزووتنەوەی گولەن ڕوویداوە.

4- ناوبژیگەریی ناتۆ لە قەیرانی ئەنقەرە - بەرلین

پاش تەشەنەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەڵمانیا لە سەر بنکە سەربازییەکانی تورکیا، ئەمینداری گشتیی ناتۆ داوای لەو دوو وڵاتە کرد کە سەبارەت بە بنکەکانی قوونیه و ئینجیرلیک پێکەوە هاوکاری بکەن.

5- وەزارەتی ناوخۆی تورکیا: لە حەوتەی ڕابردوودا ٣٠ ئەندامی پەکەکە کوژراون

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاندووە کە لە درێژەی ئۆپەراسیۆن و پێکدادانەکانی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لەگەڵ هێزەکانی پەکەکە، ٣٠ ئەندامی پەکەکە کوژراون و ١٤ کەس خۆیان ڕادەست کردووە و ٦ ئەندامی دیکەی ئەو پارتەش دەستگیر کراون.

کۆدی ههواڵنێر: 60106

کۆدی بابهت: 76519 | بهروار: ۱۳۹۶/۴/۲۷ | کاتژمێر: 1 : 11

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: سه شنبه 27 تير 1396 ساعت: 7:51

صفحه بندی