خرید بک لینک

بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاندووە کە لە درێژەی پێکدادانەکانی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لەگەڵ میلیشیاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لە ١٠ تا ١٧ی جوولای لە کۆی هەزار و ١٢٨ ئۆپەراسیۆندا ٣٠ ئەندامی پەکەکە کوژراون و ١٤ کەس خۆیان ڕادەست کردووە و ٦ ئەندامی دیکەی ئەو پارتەش دەستگیر کراون.

هەروەها ئەو وەزارەتە لە بەیاننامەکەیدا ئاشکرای کردووە ١٦٨ کەس بە تۆمەتی هاوکاری و پاڵپشتی لە پەکەکە، ٢٩٨ کەس بە گومانی پێوەندی لەگەڵ داعش، ٨٩٥ کەس لە قەبارەی بەرنگار بوونەوە لەگەڵ بزووتنەوەی گولەن و ٥ کەسیش لە قەبارەی بەرنگار بوونەوە لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییە چەپخوازەکان دەستبەسەر کراون.

بە گشتی ٤ هەزار و ٣٦٣ کەس دەستبەسەر کراون کە هەزار و ٣٦٦ کەسیان تۆمەتی چالاکیی تیرۆریستییان خراوەتە پاڵ و ٢ هەزار و ٩٩٧ کەسیش تۆمەتیان شڵەژاندنی ئاسایشی گشتی، مادە سڕکەرەکان، تاوانی سایبێری و قاچاخ بووە.

لە کۆی ئۆپەراسیۆنەکاندا ١٢ حەشارگە، پەناگا و ئەشکەوت کاول کراون کە لەلایەن ئەندامانی پەکەکەوە لە شارەکانی ئامەد و ماردین و توکات بەکار هێنراون و هەروەها ٢٧ بۆمبی دەسکردی ڕێژراویش پووچەڵ کراونەتەوە.

هەروەها یەک تۆن و نیو تەقەمەنی و چەک بریتی لە ١٧ نارنجۆک، ٢ هەزار و ٥٤٢ فیشەکی جۆراوجۆر، ٥٣ چەک کە ٣٣ چەکیان دووربرد و قورس بوونە دۆزراونەتەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە.

لەگەڵ هەموو ئەمانەش لە ئۆپەراسیۆنی دژ بە فرۆشیارانی مادە سڕکەرەکان ١٧٣ گومانلێکراو قۆڵبەست کراون. لە قەبارەی ئۆپەراسیۆنی بەرنگار بووونەوە لەگەڵ کۆچی بێ دابونەریتیش ٣ هەزار و ٣٥٢ کەس لەوان ٦٩٢ کەس لە دەریا و ٥٤ کەسیش بە تۆمەتی ڕێکخستنی قاچاخی مرۆڤ دەستگیر کراون.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٨

کۆدی بابهت: 76515 | بهروار: ۱۳۹۶/۴/۲۶ | کاتژمێر: 21 : 59

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: سه شنبه 27 تير 1396 ساعت: 7:51

صفحه بندی