بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئانگلا مێرکێل راوێژکاریی ئەڵمانیا داوا دەکات ئەو کێشەیە کە سەبارەت بە دیداری نوێنەرانی پەرلەمانی ئەڵمانیا لەگەڵ هێزە ئەڵمانییەکانی جێگیر لە بنکەی سەربازیی ناتۆ لە پارێزگای قوونیە لە تورکیا دروست بووە لە رێگای گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت.
مێرکێل لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی ARDدا وتی کێشەکانی نێوان بەرلین و ئەنقەرە دەبێت بە دانووستانی دوو لایەنە و دانووستان نێوان هاوپەیمانانی ئەندامی ناتۆ چارەسەر بکرێت.
مێرکێل دەڵێت: «پرسی قوونیە زۆرتر پێوەندیی بە راسپاردەی ناتۆوە هەیە کە ئەڵمانیاش پشتگیرییێکی بەرچاوی لێ دەکات، لەو رووەشەوە، نەک هەر ئەڵمانیا، بەڵکوو ناتۆش دەبێت لەگەڵ تورکیا دانووستانی هەبێت.»
رۆژی هەینی دەوڵەتی تورکیا بەرنامەی دیداری نوێنەرانی پەرلەمانی ئەڵمانیای لە بنکەی ناتۆی هەڵوەشاندەوە و رایگەیاند ئەو دیدارە لە بارودۆخی سیاسی ئێستادا بە قازانج نییە.
پێش لەوەش دەوڵەتی تورکیا هەر بەو بیانووەوە رێگریی کردبوو لە دیداری نوێنەرانی ئەڵمانیا لەگەڵ هێزە ئەڵمانییەکانی جێگیر لە بنکەی ئاسمانیی ئینجرلیک و بوو بە هۆی سەرهەڵدانی تەنگەژە لە پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات. لە کۆتاییدا پەرلەمانی ئەڵمانیا دەنگی دایە چوونەدەرەوەی ئەو هێزانە لە تورکیا.
راسپاردەی ئێستاکەی ناتۆ لە پارێزگای قوونیە پشتگیری هەواڵگری لە هاوپەیمانانی دژی داعشە و نزیک بە 20 سەربازی ئەڵمانیش لەو راسپاردەیەدا بەشدارن.
لەم بارەشەوە تاقمێک لە سیاسەتوانانی ئەڵمانیا و نوێنەرانی ئەڵمانیا داوایان لە دەوڵەت کردووە، بە هۆی کارشکێنییەکانی دەوڵەتی تورکیا، ئەو هێزانەش وەکوو هێزەکانی ئینجرلیک، لە بنکەی ئاسمانیی قوونیە بباتە دەرەوە. لە حاڵێکدا کە مێرکێل بەردەوامە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتوگۆ و لە دەستبەجێ بڕیاردان دووری دەکات.
سەرچاوە: «ینی شفق»
کۆدی هەواڵنێر: 60113
کۆدی بابهت: 76511 | بهروار: ۱۳۹۶/۴/۲۶ | کاتژمێر: 14 : 52
برچسب:
نویسنده: استخدام کار