خرید بک لینک

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەو کۆڕبەندە 29ی گەلاوێژی 1396 لە هۆڵی فەرهەنگی هونەریی ئیرشادی شاری دیواندەرە و لە سەر ژیان و بەرهەمەکانی مامۆستا سەید ئەحمەد حسێنی ناسراو بە مەحزوون کوردستانی بەڕێوە دەچێت.

مامۆستا سەید ئەحمەد حسێنی ناسراو بە مەحزوون کوردستانی شاڵی 1312 لە گوندی زەلکەی بناری شاری دیواندەرە لە دایک بووە. پاش تێپەڕاندنی خوێندنی سەرەتایی چۆتە سلووکی عیرفانییەوە و شێعر و بەرهەمی بەنرخی لەو بوارەدا خولقاندووە.

میحوەری وتارەکانی ئەو کۆڕبەندە بریتین لە:

· ژیان و بەرهەمەکانی سەید ئەحمەد حسێنی

· عیرفان و سۆفیگەری لە بەرهەمە شێعرییەکانی ئەو شاعیرەدا

· هزر و ئەندێشەی مامۆستا سەید ئەحمەد حسێنی

· پێوەندیی ئەو شاعیر لەگەڵ سەردەمی خۆی

· شرۆڤەی دەقی بەرهەمەکانی سەید ئەحمەد حسێنی و لێکدانەوە بابەتە فیقهییەکان لە بەرهەمەکانی ئەو شاعیرەدا

هۆگران و لایەنگرانی ئەدەب و هونەر دەتوانن بەرهەمە زانستییەکانی خۆیان بنێرن بۆ ناوەندی بڕیاردانی ئەو کۆڕبەندە بە ناونیشانی: دیواندەرە، ناوەندی بڕیاردانی کۆڕبەندەکە لە فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئەو شارە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کۆدی بابهت: 77047 | بهروار: ۱۳۹۶/۵/۶ | کاتژمێر: 12 : 32

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: جمعه 6 مرداد 1396 ساعت: 23:30

صفحه بندی