بەپێی هەواڵی کوردپرێس کتێبی فەرهەنگی "زاگرۆس" کە هەڵگری یەک هەزار ئیدیۆم و مەتەڵی زمانی کوردییە لەلایەن زانکۆی ئازادی مەهابادەوە بە سێ زمانی کوردی، فارسی و ئینگلزی چاپ و بڵاو کرایەوە.
ئەو فەرهەنگە وەک دوو بەشە وانەی دەرسی بە خوێندکارانی زانکۆکان دەوترێتەوە.
خوێندکاران، ئەو فەرهەنگە لە دوو قۆناغی بەکالۆریۆس و ماستەردا دەخوێنن.
ئەو کتێبە لەلایەن "عەبدوڵا عەبدوڵازادە" و دکتور "پەیمان ڕەزوانی"ییەوە کۆ کراوەتەوە و لەلایەن دکتۆر ''ئیبراهیم ئیسماعیلپوور" و دکتۆر "ئیسماعیل مستەفازادە" و "قەرەنی ئەمینپوور" پێداچوونە و ئێدیت کراوە.
فەرهەنگی مەتەڵی "زاگرۆس" لەلایەن لێژنەی زانستیی زانکۆی ئازادی بۆکانیشەوە پەسەند کراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
کۆدی بابهت: 77045 | بهروار: ۱۳۹۶/۵/۶ | کاتژمێر: 11 : 34
برچسب:
نویسنده: استخدام کار