خرید بک لینک

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی گشتیی دادوەریی پارێزگای کوردستان لەو ڕێوڕەسمەدا ڕایگەیاند: متمانەی خەڵک گرینگترین سەرمایەی دەزگای داد لە وڵاتە و ئەم دەزگایە دەبێ پەناگایێکی ئەمن و ئاسایش بۆ خەڵک بێت و لە کۆمەڵگادا ببێتە تەوەرەی ئارامی و هێوری.

عەلی ئەکبەر گەڕووسی ئاماژەی کردە ئیرادەی جیدیی دەزگای داد بۆ بەرنگار بوونەوە لەگەڵ خۆدزینەوە لە یاسا و پاشان وتی: چاەسەر کردنی کێشە یاساییەکانی خەڵک و پاراستنی مافەکانیان هاوکات لەگەڵ پاسەوانی لە بەیتولماڵ و داراییە گشتییەکان سەرەکیترین ئەرکی دەزگای دادە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد: بەڕێوەبەرانی ئەم بەشە لە ئەمانەتێک کە لەلایەن خوداوە پێیان دراوە بەرپرسیارن و دەبێ لە ڕێگای خزمەتگوزاریێکی دڵپاکانەوە مافەکانی کۆمەڵگا بپارێزن.

ئەم بەرپرسەی دەزگای داد پاشان لەسەر چڕ کردنەوەی سیستەمی ئەلیکترۆنی لە پێناو خێراتر کردنی خزمەتگوزارییەکان و ڕاگەیشتن بە دۆسییەکان جەختی کردەوە و دەریبڕی: خزمەتگوزادیی دادوەری دەبێ لە باشترین شێوازی خۆیدا ئاراستەی خەڵک بکرێت.

گەڕووسی ئەوەشی خستەڕوو کە دادوەریی دیواندەرە یەکێکە لە سەرکەوتووترین پەیمانگاکانی دادوەری لە پارێزگای کوردستاندا و ڕێبازی بەرنگار بوونەوە لەگەڵ نەخوازە ئاکارەکانی کۆمەڵایەتی و هەوڵ بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی ئەمنیەتی ڕۆحی و دەروونیی کۆمەڵگا و بەرنگار بوونەوە لەگەڵ ئەوانەی لە هێڵی لاواز کردنی بنەماکانی خێزان و خانەوادە هەنگاو دەنێن دەبێ ئاوڕی زۆریان لێبدرێتەوە و جەختیان لەسەر بکرێت.

لە کۆتاییدا لە ١٣ ساڵ ماندوو بوون و خزمەتی حسێن حوورجەمالی ڕێز گیرا و ئەمیر عەباس ئەسانلوو لە ڕێگای حوکمێکەوە لەلایەن ئایەتوڵڵا ئامولیی لاریجانی سەرۆکی دەزگای دادی وڵات وەکوو سەرۆکی نوێی دادوەریی شاری دیواندەرە ناسێندرا.

کۆدی هەواڵنێر: 60108

کۆدی بابهت: 77044 | بهروار: ۱۳۹۶/۵/۶ | کاتژمێر: 11 : 2

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: جمعه 6 مرداد 1396 ساعت: 23:30

صفحه بندی